سەفیە سووھەیل
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| سەفیە سووھەیل | |
|---|---|
| بە عەرەبی: صفية السهيل | |
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٥ بەغدا، عێراق |
| باوک | تالیب سوھەیل تەمیمی |
| ھاوسەر | بەختیار ئەمین |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی |
| پیشە | سیاسەتوان، دیپلۆمات، چالاکوانی مافی ژنان |
| شوێنی کارکردن | وەزارەتی دەرەوە |
| ئەندامی حیزبی | لیستی نیشتمانیی عێراق، ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا |
| ئایین | شیعە |
| ئەندامی | لیژنەی بەدواداچوون و ڕێکخستن |
| خەڵاتەکان | نیشانی قودس |
سەفیە تالیب عەلی سوھەیل سیاسەتمەدارێکی عێراقییە و کچی کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی تالیب سووھەیلە، شێخی ھۆزی بەنی تەمیم، کە لەسەر فەرمانی سەددام حوسێن لە بەیرووت لەلایەن ھەواڵگری عێراقییەوە تیرۆرکرا. ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق بۆ پارێزگای بەغدا لەسەر لیستی نیشتمانیی عێراق. ھاوسەرگیری لەگەڵ بەختیار محەمەد ئەمین وەزیری پێشووی مافی مرۆڤی عێراق کردووە. ئەو خانمە لە خولی دووەمی پەرلەمان لە ساڵی ٢٠١٠ لەسەر لیستی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی سەرۆک وەزیران ھەڵبژێردرایەوە، دوای ئەوەی ژمارەیەکی پێویستی دەنگی لە شاری بەغدا بەدەستھێنا. ئەو پەرلەمانتارە دەستکەوتی زۆری ھەیە لە بواری مافەکانی ژنان و بەشداری ژنانی عێراق لە پڕۆسەی سیاسیدا. و وەک یاریدەدەری وەزیری دەرەوە دەستنیشانکرا.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «الأكاديمية المصرية للفنون بروما تحتفي باليوم العالمي للطفولة». مصراوي.كوم. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە سەفیە سووھەیل تێدایە.