سەعید مەموزینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

لەدایکبوون ٨ی نیسانی ١٩٦٢ (تەمەن ٥٧)
نیشتەجێ بەردەڕەش
پیشە نووسەر و رۆژنامەنووس


سەعید عەزیز مەحمود ناوسراو بە (سەعید مەموزینی)، لەدایکبووی ٨ی نیسان ١٩٦٢، لە گوندی مەموزین)، کە مەموزین گەندێکە سەر بە بەردەڕەش، نووسەر و رۆژنامەنووس و کاری سیاسی دەکات و سەرنووسەری گۆڤار خازر و کارگێڕی لقی ١٤ی پارتی لە موسڵ و بەرپرسی راگەیاندنی لقە.

ھەر بەھۆی خەباتی کوردایەتی، خانەوادەکەی ھەمیشە ئاوارە بوون لەم گوند بۆ ئەو گوند و لە گوندی دووبەردانی نزیک لە موسڵ دەچێتە بەر خوێندن و دواتر دەچێتە موسڵ و تا کێشە لەنێوان بزاڤی کوردی و رژێم درووست دەبێت موسڵ جێدەھێلن و ساڵی ١٩٧٤ ناچار دەبن روو لە شاخەکانی کوردستان بکەن لەم ئشکەوت بۆ ئەو ئشکەوت لەژێر بۆردومانی فڕۆکەکانی بەعس و ماوەیەک لە گەلی سەبتێ دەمێننەوە لە دەڤەری بارزان و ھەر لەوێش باوکی پێشمەرگە دەبێت و خۆی وەکو منداڵێک کار دەکات، کە لەوێ لەژێر کەپر دەژیان لەگەڵ سەدان خانەوادەی کورد.

ھەر لە ساڵی ١٩٧٤ پێش نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لەگەڵ خانەوادەکەی ئاوارەی ئێران دەبێت و دەگوازرێنەوە بۆ ئۆردوگای (بابک) ی سەر بە پارێزگای ئەھواز کە زۆرینەی خەڵکەکەی عەرەبن.

بەرھەمەکانی نووسەر[دەستکاری]

  • مێژووی بەردەڕەش لەنێوان دوێنێ‌و ئەمڕۆ (٢٠٠٤)
  • مانی‌و دینەکەی (٢٠٠٥).
  • بووکی ھەزار زاوا (٢٠٠٦).
  • بەرکۆڵێک لەمێژووی کوردو کوردستان (٢٠٠٦).
  • ئاوێنە شکاوەکان (٢٠٠٧).
  • موسڵا و کورد (٢٠٠٨)
  • بارزانیی نەمر ئاشتیخوازی سەدەی بیستەم (٢٠٠٨).
  • ئیدرس بارزانی پیاوی مێژوو (٢٠٠٨).
  • شاژنی گوناھکار (٢٠٠٩).
  • سیاسەت گەمەیەکی بەردەوام (٢٠١٠)
  • روخانی شـا (سەرکەوتنی ئیمام خومەینی) (٢٠١١)
  • دیدی کورد ٢٠١٢
  • سەمای ئەستێرەکان ٢٠١٣
  • دوا ساڵەکانی ژیانی بارزانیی نەمر ٢٠١٤
  • دیداری سیاسی / ٢٠١٥
  • تابلوی خونین / ٢٠١٧
  • ژن لە ژیانی شای ئێران / 2019 * [١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]