سەعید حەوا
| سەعید حەوا | |
|---|---|
| بە عەرەبی: سعيد حوى | |
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٥ حەما، سووریا |
| مردن | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩ (٥٤ ساڵ ژیاوە) عەممان، ئوردن |
| شوێنی ناشتن | Sahab Cemetery |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی |
| پیشە | سیاسەتوان |
| پەروەردە | زانکۆی دیمەشق |
| ئەندامی حیزبی | ئیخوان موسلمین لە سووریا |
| ئایین | ئیسلام |
| شاکارەکان | al-Asās fī al-tafsīr |
سەعید حەوا (بە عەرەبی: سعید حوی) (١٩٣٥–١٩٨٩) زانایەکی دیار و ناوداری حەنەفی سووری بوو، ھێمای بەرەنگاربوونەوەی حافز ئەسەد بوو و ئەندامێکی پێشەنگ و موفەرکیری دیار بوو لە ئیخوان موسلیمینەکانی سووریا.[١] ژمارەیەکی زۆر کتێبی نووسیوە کە باسیان لە پرەنسیپ و پێکھاتەی ڕێکخراوەیی دروست بۆ ڕێکخراوە ئیسلامییەکان و ڕاھێنانی ڕوحی و کردەیی دروست بۆ چالاکوانانی موسڵمان و پرسی لێکدانەوە و فیقھو عەقیدە لە ئیسلامدا کردووە. وەک ئەندامێکی پلە باڵای ئیخوانەکانی سووریا، بە درێژایی ساڵانی شەستەکان و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لە پەرەسەندنی نائارامییەکانی دژی ڕژێمی بەعسدا بووە، و لە بەشی کۆتایی ڕاپەڕینی ئیسلامی لە سووریا لە ساڵانی ١٩٧٦–١٩٨٢دا ڕۆڵێکی سەرەکی لە دەربەدەرییەوە بینیوە.
ژیان لە دیمەشق
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٥٥ وەک خوێندکار لە فاکەڵتی شەریعەتی ئیسلامی لە زانکۆی دیمەشق ناوی خۆی تۆمار کردووە.[٢] وەک خوێندکارێک لەو کاتەدا، دەرفەتی وەرگرتنی ڕێنمایی لە مستەفا سیباعی دامەزرێنەر و یەکەم ئەمینداری گشتی ئیخوانەکانی سووریای ھەبوو. ھەروەھا لەژێر چاودێری ژمارەیەک شێخ لە دیمەشق درێژە بە خوێندنی سۆفیگەری دەدات، دیارترینیان عەبدولکریم ریفاعی (عەرەبی عبد الکریم الرفاعی) بوو لە مزگەوتی زەید بن سابت.[٣] بە تایبەتی بیرۆکەی ڕیفاعی کە «قوتابخانەیەک لە ھەموو مزگەوتێکدا» بیرکردنەوەی حەوای سەبارەت بەو مەرجانەی کە پێویستن بۆ دەستەبەرکردنی پەروەردەیەکی ئایینی دروست بۆ موسڵمانان لە سەردەمی مۆدێرن دا لە قاڵبدا.[٤]
ژیانی پیشەیی
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٦١ دەرچووە و پۆستی مامۆستای قوتابخانەی وەرگرتووە کە بەرپرسە لە فێرکاری ئایینی سەرەتا لە شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای حەسەکە و دواتر لە شاری سەلەمیە لە نزیک حەما.[٥] نزیکیی سەلەمییە لە حەما ڕێگەی بە حەوادا کە چالاکانە لە چالاکییەکانی ئیخوان لەوێدا بمێنێتەوە، ڕۆڵێکی بچووکی لە مانگرتنی گشتی لە نیسانی ١٩٦٤دا بینی کە لە ئەنجامدا ناڕەزایەتییەکانی حەمای ١٩٦٤ی لێکەوتەوە.[٦]
بەرھەمەکان
[دەستکاری]- اللە جل جلالە.
- کتاب الرسول.
- کتاب الإسلام.
- الأساس فی التفسیر فی ١١ مجلدًا.
- الأساس فی السنة وفقھھا (فی ١٤ مجلدًا).
- الأساس فی قواعد المعرفة وضوابط الفھم للنصوص.
- تربیتنا الروحیة. کتاب فی التصوف، حاول فییە أن یبسط التصوف وتقریبە للناس.[٧]
- المستخلص فی تزکیة الأنفس. وھو کتاب فی التصوف، مختصراً فییە کتاب إحیاء علوم الدین.[٨]
- مذکرات فی منازل الصدیقین والربانیین. للکتاب طبعة فی عام ١٩٨٩ فی التصوف، شارحاً فییە الحکم العطائیة.[٩]
- جند اللە ثقافة وأخلاقا.
- جند اللە تخطیطاً.
- جند اللە تنظیماً.
- من أجل خطوة إلی الأمام علی طریق الجھاد المبارک.
- المدخل إلی دعوة الإخوان المسلمین.
- فی آفاق التعالیم: دراسة فی آفاق دعوة الأستاذ البناء ونظریة الحرکة فیھا.
- کی لا نمضی بعیداً عن احتیاجات العصر. (١١ رسالة). و الطبعة المتدوالة حالیاً فی الأسواق طبعة دار السلام ولا تحتوی الرسالة الحادیة عشرة وھی الخمینیة شذوذ فی العقائد وشذوذ فی المواقف ولا یعلم سبب حذفھا!
- ھذە تجربتی.. وھذە شھادتی.
- عقد القرن الخامس عشر الھجری.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Lacroix، Stephane (٢٠١١). Awakening Islam: The Politics of Religious Dissent in Contemporary Saudi Arabia. Cambridge, MA: Harvard University Press. لاپەڕە ١٢٤–١٢٥.
- ↑ Weismann، Itzchak (تشرینی یەکەمی ١٩٩٣). «Sa'id Hawwa: The Making of a Radical Muslim Thinker in Modern Syria». Middle Eastern Studies. ٢٩ (4): ٦١٤. doi:١٠.١٠٨٠/٠٠٢٦٣٢٠٩٣٠٨٧٠٠٩٦٩.
- ↑ Weismann، Itzchak (تشرینی یەکەمی ١٩٩٣). «Sa'id Hawwa: The Making of a Radical Muslim Thinker in Modern Syria». Middle Eastern Studies. ٢٩ (4): ٦١٤. doi:١٠.١٠٨٠/٠٠٢٦٣٢٠٩٣٠٨٧٠٠٩٦٩.
- ↑ Weismann، Itzchak (تشرینی یەکەمی ١٩٩٣). «Sa'id Hawwa: The Making of a Radical Muslim Thinker in Modern Syria». Middle Eastern Studies. ٢٩ (4): ٦١٤. doi:١٠.١٠٨٠/٠٠٢٦٣٢٠٩٣٠٨٧٠٠٩٦٩.
- ↑ Weismann، Itzchak (تشرینی یەکەمی ١٩٩٣). «Sa'id Hawwa: The Making of a Radical Muslim Thinker in Modern Syria». Middle Eastern Studies. ٢٩ (4): ٦١٥. doi:١٠.١٠٨٠/٠٠٢٦٣٢٠٩٣٠٨٧٠٠٩٦٩.
- ↑ Weismann، Itzchak (تشرینی یەکەمی ١٩٩٣). «Sa'id Hawwa: The Making of a Radical Muslim Thinker in Modern Syria». Middle Eastern Studies. ٢٩ (4): ٦١٦. doi:١٠.١٠٨٠/٠٠٢٦٣٢٠٩٣٠٨٧٠٠٩٦٩.
- ↑ نیل وفرات: تربیتنا الروحیة. 16 September 2017[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ نیل وفرات: المستخلص فی تزکیة الأنفس. داڕێژە:وصلة مکسورة 10 June 2019[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ نیل وفرات: مذکرات فی منازل الصدّیقین والربّانیین. 16 September 2017[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]- Weismann, Itzchak. "Sa'id Hawwa: The Making of a Radical Muslim Thinker in Modern Syria." Middle Eastern Studies 29.4 (1993): 601-623.
- Weismann, Itzchak. "Sa'id Hawwa and Islamic Revivalism in Ba'thist Syria." Studia Islamica 85 (1997): 131-154.
- Cook، Michael (٢٠٠٠). The Koran: A Very Short Introduction. Oxford University Press. ژپنک ٠-١٩-٢٨٥٣٤٤-٩.
{{{1}}}
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- ماڵپەڕی تایبەت بە سەعید حەوا ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- کتب الشیخ سعید حوی من موقع الإمام حسن البنا ١٦ی نیسانی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- مؤلفات سعید حوی