بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەعدەددین ئیبراھیم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەعدەددین ئیبراھیم
بە عەرەبی: سعد الدين إبراهيم
لەدایکبوون٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٨
بەدین، میسر
مردن٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣(٢٠٢٣-٠٩-٢٩) (٨٤ ساڵ ژیاوە)
زمانی زگماکیزمانی عەرەبی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی
پیشەکۆمەڵناس، بەرگریکاری مافی مرۆڤ، نووسەر
شوێنی کارکردنزانکۆی ھارڤارد، زانکۆی دیپاو، زانکۆی ئیندیانا
خەڵاتەکانخەڵاتی مافی مرۆڤی زانایان ھاینز ڕ.پاگێڵس

سەعددەدین ئیبراھیم (٣ی کانوونی دووەمی ١٩٣٨ – ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣) مامۆستای کۆمەڵناسی سیاسی لە زانکۆی ئەمریکی لە قاھیرە و بەڕێوەبەری ناوەندی ئیبن خەلدون بۆ لێکۆڵینەوەکانی گەشەپێدان. لە گوندی بەدین لە قەزای مەنسوورە لە دێڵتای نیل لەدایکبووە. ناوبراو بە یەکێک لە بەھێزترین داکۆکیکارانی دیموکراسی لە جیھانی عەرەبیدا دادەنرێت، و پێی وایە «دیکتاتۆریەت ھۆکاری لاوازی نەتەوەی عەرەبە و ھۆکاری دۆڕانیەتی لەو شەڕانەی کە ئەنجامی دەدات». ئەندامی دەستەی ئەمینداری چەندین ڕێکخراوی مافی مرۆڤە، وەک دامەزراوەی دیموکراسی عەرەبی و پڕۆژەی دیموکراسی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «سعد الدين إبراهيم»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٩ی ئابی ٢٠٢٥\١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٥.