سەرەتایی (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەرەتایی
چەشن
دانەرڕۆبێرت دۆھرتی
وەرگیراو لەکارەکانی سێر ئارسەر کۆنان دۆیڵ
ئەکتەران
ئاوازدانەر(ان)شۆن کاڵری
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٧
ژمارەی ئەڵقەکان١٤٩ (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
بەرھەمھێنەر(ان)ئەڵیس بەزاڵەر
جێفری ھێمواڵ
مێڵیسا ئۆوین
کاڕۆڵ کودی
مۆنتاژجێڕاڵ ڤاڵدێز
سۆندرا واتانابی
شوێنەکانی تۆمارکردننیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکان
وێنەگرنێڵسۆن کڕاگ
ڕۆن فۆڕچناتۆ
تۆم ھۆتۆن
پیتەر ڕێنیێرس
ماوەی پەخش٤٣–٤٦ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
دابەشکەرتۆڕی بڵاوکردنەوەی سی بی ئێس
پاراماونت ھۆم میدیا بۆ بڵاوکردنەوە (دی ڤی دی)
پەخش
تۆڕسی بی ئێس
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٢ (2012-09-27) – ئێستا
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

سەرەتایی (بە ئینگلیزی: Elementary) زنجیرەیەکی تاوان و درامای ئەمریکییە، لەبەرگرتنەوەیەکی نوێ بۆ سەرکێشییەکانی لێکۆڵەر شێرلۆک ھۆڵمزی ناو کارەکانی ئارسەر کۆنان دۆیڵ پیشان دەدات. زنجیرەکە لە دروستکردنی ڕووبەرت دۆھێرتییە و لە پاڵەوانێتی جۆنی لی میڵەر بە ڕۆڵی شێرلۆک ھۆڵمز و لوسی ڵو بە ڕۆڵی دکتۆر دکتۆر واتسۆنە. وەرزی یەکەم لەسەر سی بی ئێس لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٢ پەخشکرا، و وەرزی دووەم لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ دەستی بە پەخش کرد، ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ زنجیرەکە بۆ وەرزی سێیەم نوێکرایەوە. زنجیرەکە بە گشتی ڕووداوەکانی لە نیویۆرک ڕوو دەدات و ھەروەھا ھەر لەوێش تۆمار کراوە.[١] لەگەڵ ٢٤ ئەڵقە بۆ وەرزێک، لەگەڵ کۆتایی وەرزی دووەمدا جۆنی لی میڵەر زۆرترین ئەکتەر بوو لە دوڵی گێڕانی شێرلۆک ھۆڵمز لەسەر تەلەڤیزیۆن و فیلمەکاندا کە تا ئێستا بەرھەم ھاتبێت.[٢]

چیرۆک[دەستکاری]

چیرۆکەکە بەدوای ھۆڵمز دەکەوێت، ئاڵودەیەکی پێشووی ھۆشبەر و ڕاوێژکاری پێشووی سکۆتلاند یارد و یارمەتی پۆلیسی نیویۆرک لە شیکارکردنی تاوان دەدات. گوێڕایەڵ نەکردنی ڕێوشوێنە پۆلیسییەکان زۆربەی کات دەبێتە ھۆی ناکۆکی لەگەڵ کاپتن تۆماس گرێگسۆن (ئەیدن کوێن)، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھەردووکیان ڕێز لەیەک دەگرن و لەیەک تێدەگەن. ھۆڵمز لەگەڵ دکتۆر جوان واتسن جووڵە دەکات کە وەک ھاوڕێی خۆگر کاری دەکرد. واتسن نەشتەرگەرێکی پێشووە و لەلایەن باوکییەوە بە کرێ گیراوە تا ڕێکی بخاتەوە. لە کۆتاییدا بەیەکەوە دەستیان کرد بە کار کردن و سەرەتا وەک خوێندار و پاشان وەک ھاوکاری ھۆڵمز بەردەوام بوون. زنجیرەکە ھەروەھا ململانێی بەردەوامی نێوان شێرلۆک ھۆڵمز و دووژمنەکەی جەیمی مۆریاتیدا (ناتالی دۆرمەر) نیشان دەدات، بێجگە لەمانەش جۆن مایکڵ ھێڵ وەک لێکۆڵەر مارکۆس و ریس ئایفانس وەک برای شێرلۆک مایکرۆفت ھۆڵمز و جۆن نۆبڵ وەک باوکی شێرلۆک مۆرلاند ھۆڵمزی وەک ھەڵگری ڕۆڵی پاڵپشتیکەری تێدایە.

بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

پێش ئەوەی پەخشەکەی دەست پێ بکات لەبەر ھاوشێوەبوونی لەگەڵ زنجیرەکەی بی بی سی شێرلۆک چەند ڕەخنەیەکی لێ گرا.[٣] دوای یەکەم پەخش، بۆ تەواوی وەرزێک و دواتریش دوو ئەڵقە تر ھەڵگیرایەوە.[٤][٥] پەخش یەکەمی وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە ناوچەیەک لە لەندەن تۆمارکرابوو.[٦] زنجیرەکە لەو کاتەوە بە باسی ڕەخنەی لێ گیراوە، کە بە ڕۆڵگێڕان و نووسین و نمایشی نوێ بۆ سەرچاوە ڕۆمانەکان و سەردەمی نوێ کە بە وردەکاری تەواوەوە لەگەڵ بەردی قاوەیی نیویۆرک ئامادە کراوە، ھەڵیانداوە.

لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٦، سی بی ئێس زنجیرەکەی بۆ وەرزی پنجەم نوێکردەوە، و لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ پەخش کرا.[٧][٨] لە ١٣ی ئایاری ٢٠١٧ سی بی ئێس زنجیرەکەی بۆ وەرزی شەشەم نوێکردەوە.[٩] لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ سی زی ئێس فەرمانی بە ھەشت ئەڵقەی تر کرد کە وەرزی شەشەمی بە ٢١ ئەڵقە گەیاند.[١٠] لە ٣٠ی نیسانی ٢٠١٨ پەخشکرا.[١١] لە ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ سی زی ئێس ڕایگەیاند کە وەرزی حەوتەم لە ١٣ ئەڵقە پێکدێت.[١٢] لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ڕاگەیاندرا کە زنجیرەکە دوای وەرزی حەوتەم کۆتایی دێت.[١٣]

وەرزی حەوتەم و کۆتایی لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩ پەخشکرا، و لە ١٥ی ئابی ٢٠١٩ کۆتایی ھات.[١٤]

پێشخستن[دەستکاری]

نووسەر و بەرھەمھێنەر ڕۆبێرت دۆھرتی ئەو کەسەیە کە نمایشەکەی دروست کردووە. دۆھرتی ھەڵیدا کە کاڕڵ بێڤەرڵی «ئەو کەسە بوو لە سەرەتا ئەگەری پێشخستنی شێرلۆکی پێشکەش کرد.»[١٥] بێڤەرڵی دەربارەی پەیوەندی ھۆڵمز و واتسن لە تەممووزی ٢٠١٢دا وتی:

ڕۆب (دۆھرتی) زۆربەی کات بە بڕۆمانس بانگ دەکرێت، بەڵام وا ڕوویدا یەکێک لەو برایانە ژن بێت. ەو لە سەرەتاوە ئەوەی وت و منیش پێموایە کە باسکردنێکی گونجاوە. ئەو بیرۆکەیە ھەیە کە پیاو و ژنێک ناتوانن لە نمایشێکدا بەیەکەوە بن بێئەوەی پەیوەندییەکی سێکسیانە یان خۆشەویستی یان ھەرشتێک کۆیان بکاتەوە، ئەمەش بەڕاستی دەربارەی دروستکردنی ھاوڕێیەتی و شێوازی ڕوودانەکەیەتی. سەیرکردنی ئەو پێویستە ئەو چیرۆکە ناڕوونە بێت کە ھەفتە دوای ھەفتە کێ کێ دەکوژێت.[١٥]

داڕشتن[دەستکاری]

لو لە شوباتی ٢٠١٢دا دایڕشت.[١٦] ئەو تەمووزە، ئەو وتی کە واتسن «کەسێکی سەیرکەر لە دوورەوە نییە، ئەو ھاوڕێی خۆگرێتی، ئەو دەستگیرانە لەگەڵی، نەک لەگەڵ نادیاری، [...] لەو خاڵەوە تۆ دەبینیت چۆن گەشە دەکات. قاچ لە سەتڵەکەدا و ئو جۆرەی واتسن بۆیە لە کات بەسەربردندا، پێویستە شەقێکی لاتەنیشت ھەبێت. لەم حاڵەتەدا، ئەمە ئەو ئاڕاتە نییە کە ئێمە بۆی دەچین. لە شەش ئەڵقەدا لێم بپرسە و گەر ئەو کاتە قاچم لە سەتڵدا ھەبوو ئەوا ئەو کاتە قسە دەکەین.»[١٧]

پەیوەندی لەگەڵ شێرلۆکی بی بی سی[دەستکاری]

شێرلۆک، ڕێکخستنەوەیەکی نوێ بۆ چیرۆکی شێرلۆک ھۆڵمز، یەکەم پەخشی لە شانینە یەکگرتووەکان لە تەممووزی ٢٠١٠ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ بوو. نمایشە بەڕیتانییەکە بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ناوچە فرۆشراوە. لە کانوونی دووەمی ٢٠١٢دا، دوای ماوەیەکی کورت لە ڕاگەیاندنەکەی سی بی ئێس کە ئەوان فەرمانیان بە فۆکەوانی سەرەتایی کردووە، بەرھەمھێنەری شێرلۆک سو ڤێرتو بە ڕۆژنامەی سەربەخۆی وت «ئێمە تێدەگەین کە سی بی ئێس لەبەرگیراوەی تایبەت بەخۆیان بۆ پێشخستنی شێرلۆک ھۆڵم دەکەن. ئەوە سەرنجڕاکێشە، چونکە ئەوان پێش ماوەیەک بۆ دروستکردنەوەی نمایشەکەمان لێمان نزیکبوونەوە. لەو کاتەدا، ئەوان دڵنیارکردنەوەیەکی مەزنیان دەربارەی ڕاستگۆیان پێشکەش کرد، لەبەر ئەوە پێویستە وادابنێین کە شێرلۆک ھۆڵمزە نوێکەیان بە ھیچ شێوەیەک لەوەی ئێمە ناچێت، چونکە ئەوە زۆر نیگەرانکەر دەبێت.»[١٨] لە مانگی دواتردا ڤێرتو وتی «ئێمە لەگەڵ سی بی ئێسدا لە پەیوەندیدا بووین و پێمان ڕاگەیاندن کە ئێمە زۆر لە نزیکەوە بۆ ھەر پێشێلکارییەک لە مافەکانماندا سەیری فڕۆکەوانە کۆتایی ھاتووەکەیان دەکەین.»[١٩]

سی بی ئێس لێدوانێکیان دەربارەی ئەم دۆسیە بڵاوکردەوە «پڕۆژەکەی ئێمە شێرلۆک ھۆڵمزی سەردەمیانە پشت بە ھۆڵمز و واتسن و کەسایەتی تر لە بووارە گشتییەکاندا و ھەروەھاش کسایەتییە ڕەسەنەکان دەبەستێت. ئێمە بەدڵنیایییەوە ڕێزی ھەموو یاساکانی مافەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە دەگرین و پێشێلکاری ھیچ چیرۆکێک یان کارێک کە لەوانەیە ھێشتا بەرھەمبھێنرێت ناکەین.»[١٩]

دروستکەر ڕۆبێرت دوھرتی لە تەممووزی داھاتوودا جیاوازییەکانی شێرلۆک و سەرەتایی گوفتوگۆ کردووە، ئاماژەی بەوە داوە کە لاسیکردنەوەی چیرۆکە سەردەمییانەی شێرلۆک ھۆڵمز بۆ فیلمەکەی بەیزڵ ڕاسبۆن لە ١٩٤٠ەکان دەگەڕێتەوە، و ئەو بیری لە دۆسیەی بردنی سەرەتایی شتێک لە شێرلۆک نەکردووەتەوە، کە بە «نمایشێکی درەوشاوە» دوای بینی یەکەم زنجیرەی بانگی کردووە.[١٥] دوای چەند مانگێک، لوسی لو دڵنیایی کردەوە کە بەرھەمھێنەرەکانی شێرلۆکی شانیشینە یەکگرتووەکان فڕۆکەوانەکەیان پیشاندراوە «بینیویانە چەندێک لەوەی ئەوان جیاوازە» و «تا ئێستا لەگەڵیا باشن.»[١]

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

ھەندێک لە دیمنە ناوخۆیییەکان لە ستۆدیۆکانی سیڵڤەرکەب لە ڵۆنگ ئایلاند سیتی تۆمارکراوە. ھەدێک لە دیمەنە ناوخۆیییەکانی بەردە شێرلۆک لە ھاڕڵم تۆمارکراوە، کە شوێنێکی بڕۆکڵین ھایتسە.[٢٠] چەندین ئەڵقە لە وایتستۆن کوینز تۆمارکراوە کە کۆتایییەکانی لە ١١ی ئابی ٢٠١٧دا بوو.

پێشوازیکردن[دەستکاری]

وەرزی یەکەم بە ڕەخنەی ئەرێنی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازی لێ کرا، کە ڕووناکییان خستووبووە سەر نزیکی نمایشەکە لە سەرچاوەکانییەوە، لەگەڵ ڕۆڵگێڕان و کیمیای نێوانیان دوو سەرەکی و پاڵپشتیکەرەکان. وەرزی یەکەم ھەڵگری ٨٥٪ ڕەزامەندی ماڵپەڕی ڕاتن تۆمەیتۆزە، بەپێی ٦٢ ھەڵسەنگاندن، کە نمرەی مامناوەندییان ٧٫٦٩/١٠ بوو. ماڵپەڕەکە بەردەوامبوو لە خوێندنەوە «لەوانەیە نەتوانێت پاکخواز بێت، بەڵام سەرەتایی سەرنجێکی نوێی لەسەر شێرلۆک ھۆڵمز پێشکەش کردووە، و جۆنی لی میڵەر لە ڕۆڵی پاڵەوانێتی دەدرەوشێتەوە.»[٢١] ھەروەھاش ھەڵگری ٧٣ لە ١٠٠ بینچینە لە ٢٩ نموونەی ھەڵسەنگاندنی ئامانجی مێنتاکریتیک بوو، کە لەسەر «پێداچوونەوەی ھەڵسەنگاندنی گشتی» دامەزرابوو.[٢٢] پاسەوان فیلیم ئۆنیڵ ھەستی کرد کە «جۆنی لی میڵەر و لوسی لو کردیانە بە کارێکی جووتە کە ڕکابەرایەتی شێرلۆک دەکات» و ھەروەھاش وتی «دیمەنەکانی نایاب ھەست دەدات و وردەکارییەکانیش: بینەرەکان دەتوانن لەگەڵ لێکۆڵینەوەکاندا بڕۆن و ھەست بە تێکەڵبوون بکەن، کە شتێک نییە ھەموو لێکۆڵینەوەیەک پێت دەبەخێت.»[٢٣] لۆری ڕاکڵی چیکاگۆ سەن تایمز ٣ ئەستێرە لە ٤ی بە ئەڵقەی فڕۆکەوان بەخشی، وتی «لەگەڵ ئەوەی ڕوونکردنەوەکان بە ڕوونکردنەوە بەڕیتانییەکە ناگات، بەڵام ھێشتا لە پڕۆسیجەری ئاسایی سی بی ئێس خۆشترە.»[٢٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Yuan, Jada (September 27, 2012). "Lucy Liu on Elementary and That Other Sherlock Show Starring Benedict Cumberbatch". Vulture. Archived from the original on 10ی Decemberی 2019. Retrieved 10ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archive-date= (help)
  2. ^ Boström, Mattias (2018). From Holmes to Sherlock. Mysterious Press. p. 483. ISBN 978-0-8021-2789-1.
  3. ^ Handlen, Zack (January 20, 2014). "How the CBS procedural surpassed the BBC drama". The A.V. Club. Retrieved 9ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  4. ^ Kondolojy, Amanda (October 23, 2012). "Vegas & Elementary Get Full Season Orders From CBS". TV by the Numbers. Archived from the original on 4 November 2013. Retrieved 9ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Porter, Rick (November 15, 2012). "Guys With Kids and Elementary get more episodes & Vegas cut by one". Zap2It. Archived from the original on 19 January 2013. Retrieved 9ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  6. ^ Kondolojy, Amanda (March 27, 2013). "The Good Wife, Elementary, Person Of Interest, 2 Broke Girls, NCIS: LA, The Mentalist, Mike & Molly, Hawaii Five-0 & Blue Bloods Renewed by CBS". TV by the Numbers. Retrieved 9ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١ی نیسانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Find Out Which CBS Shows Have Also Been Renewed For The 2016-2017 Season!". CBS. March 25, 2016. Retrieved 9ی Decemberی. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  8. ^ Andreeva, Nellie (June 21, 2016). "CBS Sets Fall 2016 Premiere Dates, Slates JonBenet Ramsey Limited Series". Deadline Hollywood. Retrieved 9ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  9. ^ Andreeva, Nellie (May 13, 2017). "'Elementary' & 'Amazing Race' Renewed For Next Season By CBS". Deadline. Retrieved 9ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  10. ^ Porter, Rick (November 29, 2017). "'Elementary' Season 6 extended at CBS, suggesting a premiere date pretty soon". TV by the Numbers. Retrieved 9ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ Pedersen, Erik (January 11, 2018). "CBS Sets Midseason Premiere Dates for 'Elementary' & 'Code Black'". Deadline. Retrieved January 11, 2018.
  12. ^ Gelman, Vlada (May 12, 2018). "Elementary Renewed at CBS". TVLine. Retrieved 9ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ١٣ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ Andreeva, Nellie (December 17, 2018). "'Elementary' To End After 7 Seasons On CBS". Deadline. Retrieved 9ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  14. ^ Pedersen, Erik (March 26, 2019). "'Elementary', 'Instinct', New 'Blood & Treasure' Get CBS Premiere Dates". Deadline Hollywood. Retrieved 9ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  15. ^ ئ ا ب Roberts, Sheila (July 17, 2012). "Comic-Con: Executive Producers Robert Doherty and Carl Beverly Talk New CBS Series ELEMENTARY, Comparisons to SHERLOCK, and More". Collider. Retrieved 9ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  16. ^ Goldberg, Lesley (February 27, 2012). "Lucy Liu to Play Watson in CBS's Sherlock Holmes Drama Pilot". The Hollywood Reporter. Retrieved 9ی Decemberی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  17. ^ Goldberg, Lesley (July 29, 2012). "TCA 2012: 'Elementary' Showrunner Says Most Shows Have a Sherlock". The Hollywood Reporter. Retrieved 9ی Decemberی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  18. ^ Sherwin, Adam (January 21, 2012). "Legal thriller looms as Sherlock takes his caseload to New York". The Independent. London. Retrieved 9ی Decemberی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  19. ^ ئ ا Sherwin, Adam (February 15, 2012). "Jonny Lee Miller to play Sherlock Holmes in US series". The Independent. London. Retrieved 9ی Decemberی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  20. ^ Chuck Taylor. "New CBS Drama Elementary Set In Brooklyn Heights and filmed In Harlem". Brooklyn Heights. Retrieved 10ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  21. ^ "Elementary - Season 1 Reviews". Flixster. Retrieved 11ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  22. ^ "Elementary - Season 1 Reviews". CBS Interactive Inc. Retrieved 11ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  23. ^ Phelim O'Neill. "Elementary – box set review". The Guardian. Retrieved 11ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  24. ^ "Fall TV preview: Female doctors lead promising new shows". Suntimes.com. Archived from the original on 17 February 2014. Retrieved 11ی Decemberی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= (help) ١٧ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]