سەرۆک کۆماری بولگاریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەرۆک کۆماری بولگاریا
لقیسەرۆکی کۆمار
دامەزران٣ی نیسانی ١٩٩٠
ناو بە زمانی فەرمیПрезидент на България
Honorific prefixExcellency
شوێنی نیشتەجێبوونQ20500519
Officeholderڕومێن ڕادێڤ
وڵاتبولگاریا
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوەبولگاریا
Substitute/deputy/replacement of office/officeholderجێگری سەرۆکی بولگاریا
وێبگەhttp://www.president.bg/
Female form of labelprezidentka Bulharska، Presidenta de Bulgària
پێڕستlist of presidents of Bulgaria

سەرۆکی کۆماری بولگاریا سەرۆکی دەوڵەتی بولگاریا و فەرماندەی گشتی سوپای بولگاریایە. شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی سەرۆک لە شوێنی نیشتەجێبوونی بۆیانا لە شاری سۆفیایە. دوای تەواوبوونی خولی دووەمی دەنگدان، کاندید ڕومێن ڕادیڤ لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بە سەرۆکی بولگاریا ھەڵبژێردرا

دوای ئەوەی تاکێک دوو خول وەک سەرۆک کۆمار بووە، ئەو کەسە بۆ ھەمیشە قەدەغە دەکرێت کە جارێکی دیکە بە سەرۆکایەتی ھەڵبژێردرێتەوە بەپێی ئەو ڕێسایانەی کە لە دەستووری بولگاریادا ھاتووە.[١] سەرۆک کۆمار ساڵانە لە شەوی سەری ساڵدا لە تەلەڤیزیۆنی نیشتمانیدا قسە لەگەڵ میللەت دەکات، تەنھا چەند ساتێک پێش دەستپێکردنی ساڵی نوێ.[٢]

کۆتاییھێنان بە پۆست[دەستکاری]

بەپێی دەستوور، ئەرکی سەرۆک کۆمار تەواو دەبێت ئەگەر و کاتێک:[١]

  • ماوەی سەرۆکایەتی کۆتایی دێت
  • سەرۆک کۆمار لەبەردەم دادگای دەستووری دەست لەکار دەکێشێتەوە
  • سەرۆک کۆمار بەھۆی نەخۆشی سەختەوە بۆ ھەمیشە ناتوانێت ئەرکەکانی جێبەجێ بکات
  • سەرۆک کۆمار لەکاتی سەرۆکایەتیدا کۆچی دوایی دەکات
  • سەرۆک کۆمار لێپێچینەوەی لەسەر دەکرێت

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Constitution of the Republic of Bulgaria". www.parliament.bg. Chapter 4. Retrieved 2019-10-21. ١٩ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Трите символа на телевизионната Нова година - приветствие, часовник и Дунавско". www.24chasa.bg. Retrieved 2019-10-21.