سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترامپ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی فەرمی سەرۆک ترامپ

سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترامپ (بە ئینگلیزی: Presidency of Donald Trump)، دەستی پێکرد لە ئێوارەی ٢٠ی کانوونی دووەمی، ٢٠١٧ بە ناوچەی کاتی ڕۆژهەڵاتیی، ئەو ڕۆژە دۆناڵد ترامپ بوو بە ٤٥ـەمین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان، بە جێگرەوەی باراک ئۆباما. ترامپ لە حیزبی کۆمارییەکانە، وە بازرگانێکی نیویۆرکی بوو لەوکاتەوەی کە سەرکەوتنی بەدەست هێنا بەسەر ھیلاری کلینتۆنی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ٢٠١٦. هەروەها هاوڕێکەی مایک پێنس پێشتووتر پارێزگاری ئیندیانا بوو، پۆستی جێگری سەرۆک کۆماری وەرگرت و بوو بە ٤٨ـەمین جێگری سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان. ترامپ بەتەمەنترین کەسە کە بووبێتە سەرۆک کۆماری ئەمریکا. ماوەی سەرۆکایەتی ترامپ کۆتایی پێدێت لە ٢٠ی کانوونی دووەمی، ٢٠٢١، وە ئەتوانێت دووبارە خۆی هەڵبژێرێتەوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی.

سەرچاوە[دەستکاری]