سەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
بەشێک لە شەڕی نێوان عێراق و کورد
ڕێکەوت١٩٧٥–١٩٧٩
شوێن
ئەنجام یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەرکەوت
شەڕکەرەکان

 عێراق

جاش
یەکێتی پارتی
فەرماندە و سەرکردەکان
عێراق سەددام حوسێن

جەلال تاڵەبانی
نەوشیروان مستەفا

عەلی عەسکەری  

مەلا مستەفا بارزانی

مەسعوود بارزانی
زەرەر و زیانە گیانییەکان
[١]
بە تێکڕا: ١٫٠٠٠ کەس کوژران

سەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان یاخیبوونێکی ئاست نزمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو لە دژی ڕژێمی بەعسی عێراقی لە ١٩٧٥-١٩٧٩ لە شکستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شەڕی دووەمی عێراق و کورد و ناچاربوونی بە بەستنی ئاگربەست و ھەڵھاتن بەرەو تاراوگە لە ئێران. بەھۆی نەبوونی پشتیوانی دەرەکی، گەریلاکانی یەکێتی تەنھا لەدورترین بەشی چیاکانی باشووری کوردستان دەیانتوانی چالاکی بکەن.[٢] لەو ماوەیەدا یەکێتی خۆی بینییەوە لە قەیرانێکی سیاسیدا لەگەڵ پارتی کە بووە ھۆی شەڕی ناوخۆیی قورس لەنێوانیاندا و لە ساڵی ١٩٧٧دا شەڕەکە گەشتە لوتکە، دوای شەڕەکە، یەکێتی لەکاتی شەڕی ئێران و عێراقدا چووە بەرەی ھاوپەیمانێتی لەگەڵ ھێزەکانی ئێران و سەرھەڵدانی ساڵی ١٩٨٣دا ئێران پشتگیری لێکردن.

پێشەکی[دەستکاری]

ئۆتۆنۆمی لە کوردستانی عێراق لە بنەڕەتدا لە ساڵی ١٩٧٠دا نەخشەی بۆ دانرا بوو لە دوای ڕێککەوتن لەسەر ھەرێمێکی ئۆتۆنۆمی لە نێوان حکوومەتی عێراق و سەرکردە کوردەکانی عێراق. ئەنجومەنێکی یاسادانان لە شاری ھەولێر کە دەسەڵاتی بەسەر پارێزگا کوردییەکانی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی ھەبوو، ڕێککەوتنەکە کۆتایی ھات بەھۆی ناکۆکی لەسەر شاری دەوڵەمەند بە نەوتی کەرکووک و بوو بەھۆی شەڕی دووەمی عێراق و کورد لە ساڵانی ١٩٧٤-١٩٧٥دا.

دوای ڕێکەوتننامەی جەزائیری ساڵی ١٩٧٥، پارتی دیموکراتی کوردستان پشتگیری ئێرانی لەدەستدا و شکستی ھێنا و ناچار بوو تا ئازاری ١٩٧٥ بەرەو تاراوگە ھەڵبێت، ھاوکات سوپای عێراق دووبارە کۆنترۆڵی تەواوی باکوری عێراقی گرتەوە دەست.[٣] لە ئەنجامدا یەکێتی لە تەممووزی ١٩٧٥ لە دیمەشقی سوریا لەلایەن لقێکی کاربەدەستانی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرکردایەتی جەلال تاڵەبانی پێکھێنرا.

کاتھێڵ[دەستکاری]

سەرەتای سەرھەڵدانەکە[دەستکاری]

ھێزەکانی یەکێتی لە کۆتایی ساڵی ١٩٧٥ دەستیان کرد بە تێوەگلانی سەربازی لەگەڵ سوپای عێراق، ئەمەش ڕێک لە دوای شەڕی دووەمی عێراق و کورد بوو، شەڕەکە لە تەواوی ساڵی ١٩٧٦ بەردەوام بوو.[٣] ھەڵکوتانەکانی یەکێتی بۆ سەر حکومەتی عێراق لەلایەن مەلا مستەفا بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە چاوێکی باشەوە نەبینران.

شەڕی ناوخۆیی کورد[دەستکاری]

لە دوای شەڕی دووەمی عێراق و کورد (ساڵانی ١٩٧٤-١٩٧٥)، لە ساڵانی ١٩٧٦-١٩٧٧ دا، گرووپەکانی سەربازییەکانی پارتی لە چەند بۆنەیەکدا کەمینیان بۆ ھێزەکانی یەکێتی دانا و ژمارەیەکیان لێکووشتن،[٤] پێکدادانی بچوکی ناوخۆیی کوردان لە نێوان یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە تەممووزی ١٩٧٦، کانوونی دووەمی ١٩٧٧ و شوباتی ١٩٧٧ دا ڕوویدا.[٣] جەلال تاڵەبانی بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی دا و لە چەند کاتێکی جیاجیادا فەرمانی بە سەربازەکانی دا کە تەقە لە ھەر ھێزێکی پارتی بکەن، بەڵام یەکێتی لاواز بوو بەرامبەر پارتی و دەیناڵاند بەدەست ئەم لاوازییەی.

لە دوای گەڕانەوەی تاڵەبانی لە دیمەشقەوە بۆ عێراق لە ساڵی ١٩٧٧، ھێزەکانی یەکێتی ڕێکخست وەک ھێزی پێشمەرگە و بارەگای لە ناوکان (ڕۆژھەڵاتی کوردستان) و قەندیل (باشووری کوردستان) دانا. یەکەم شەڕی چڕوپڕی پارتی و یەکێتی لە نیسانی ساڵی ١٩٧٨ دا لە ناوچەی برادۆست ڕوویدا کاتێک عەلی عەسکەری بە ٨٠٠ پێشمەرگەی یەکێتی ھێرشی کرایە سەر لەلایەن پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستانەون بە سەرکردایەتی سامی عەبدولڕەحمان ھێرشیان کرایە سەر، ھێزەکانی عەلی عەسکەری کە ژمارەییان زۆر کەمتر بوو بەراورد بە ٧٫٥٠٠ پێشمەرگەی پارتی شکستیان خوارد و نزیکەی ٧٠٠ پێشمەرگەیان لێکوژرا لەنێوانیاندا گرتنی و کووشتنی عەلی عەسکەری خۆی.[٣]

ناکۆکی و دووبەرەکی بەدرێژایی کۆتایی دەیەی ١٩٧٠ەکان بەردەوام بوو، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕکابەریدا بوون بۆ زیادکردنی دەسەڵاتیان و پشتیوانی دارایی لە وڵاتانی دراوسێوە.[٥]

دەرئەنجام[دەستکاری]

یەکێتی و پارتی لە شەڕی ئێران و عێراقدا کە لە ساڵی ١٩٨٠ دا بەرپابوو پێکەوە لایەنی ئێرانیان گرت. بەدرێژایی شەڕی نێوان ئێران و عێراق خەباتی کورد لە باکوری عێراق بەردەوام بوو. بە پشتیوانی ھێزە ئێرانییەکان یەکێتی و پارتی توانییان کۆنترۆڵی چەند بەشێکی کوردستان بگرنە دەست بەڵام دوای ئاگربەستی نێوان ئێران و عێراق سەرھەڵدانی کورد کۆتایی ھات بە شاڵاوی ئەنفال.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Lortz, M. G. Willing to Face Death: A History of Kurdish Military Forces - the Peshmerga - From the Ottoman Empire to Present-Day Iraq. 2005: p.52. "Archived copy". Archived from the original on 2015-07-27. Retrieved 2015-07-27.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link) ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Galbraith, Peter (2006), The End of Iraq: How American Incompetence Created a War without End. Simon and Schuster. ISBN 0-7432-9423-8
  3. ^ ئ ا ب پ Willing to face Death: A History of Kurdish Military Forces – the Peshmerga – from the Ottoman Empire to Present-Day Iraq (page 67) 2013-10-29 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., Michael G. Lortz
  4. ^ McDowall, David. A Modern History of the Kurds. London: I.B. Tauris, 2007 ed. p. 344
  5. ^ McDowall, David. A Modern History of the Kurds. London: I.B. Tauris, 2007 ed. p. 346