سەرھەنگ موحسین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەرھەنگ موحسین لە ساڵی ٢٠٢١

سەرھەنگ موحسین (لەدایکبووی ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٦)، یاریکەرێکی کوردە بۆ یاری تۆپی پێ لە ھێڵی گۆڵپارێز، ئەو یاری بۆ یانەی ئەمانەی بەغدا دەکات و لە ساڵی ٢٠٠٧ یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کردووە و خاوەن شەش یاری نێودەوڵەتییە. ساڵی ٢٠١٠ دووبارە بانگھێشتی ھەڵبژاردەی عێڕاق کراوە بۆ دوو یاری دۆستانە بەرابەر ھەڵبژاردەی سعودیە و کۆریای باشوور.[١]

سەرەتای ژیانی وەرزشی[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠١ بانگھێشتی لاوانی یانەی وەرزشی ھەولێر کراوە، دوای سێ مانگ دەیگوازنەوە تیپی یەکەمی یانەکە کە بەژدارە لە خولی عێڕاق. - لە ساڵی ٢٠٠٤ دوای ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانەی نێوان ئەستێرەکانی شاری ھەولێر و ھەڵبژاردەی لاوانی عێڕاق، سەرھەنگ بانگھێشتی لاوانی عێڕاق دەکات و بەھۆیەوە بەژداری جامی نیگاتا دەکات لەوڵاتی یابان و لەشاری ئۆساکای بۆ خوار تەمەن ١٨ ساڵی. پاشان بەژداری پاڵاوتنی جامی جھیانی لاوان دەکات لە وڵاتی مالیزیا. - لە ساڵی ٢٠٠٥ ھەڵبژاردەی کوردستان دادەمەزرێ و دوو یاری دۆستانە ھەڵبژاردەی کوردستان و ھەڵبژاردەی عێڕاق کۆ دەکاتەوە. دوای ماوەیەک دوو یاری تریش لە ھەولێر و سلێمانی لەنێوان ھەمان ھەڵبژاردەی کوردستان و ئۆڵمپی عێڕاق ئەنجام دەدرێ. - لە ساڵی ٢٠٠٧ پاش یاری یانەی وەرزشی مینا و ھەولێر لەشاری بەسڕا بانگھێشتی ھەڵبژاردەی عێڕاق دەکرێ. بەژداری غرب اسیا و جامی LG و چوار یاری دۆستانە دەکات. - دوای ئەوە بانگھێشتی ھەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێڕاق دەکرێ بۆ پاڵاوتنی ئۆڵمپیاتی پەکین. لەوەرزی ٢٠٠٦–٢٠١٧ ھەولێر بەفەرمی دوای قۆناغی یەکەم لە خولی عێڕاقی دەکشێتەوە و بەھۆیەوە سەرھەنگ بەشێوەیەکی کاتی ڕوو لە یانەی وەرزشی شوڕتە دەکات لەشاری بەغدا[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "سەرھەنگ موحسین". سەرھەنگ موحسین (بە کوردی). 2023-06-04. Retrieved 2023-06-04.
  2. ^ www.365scores.com https://www.365scores.com/ar/football/player/sirhank-102727. Retrieved 2023-06-04. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]