سەرفیترە
ڕواڵەت
(لە سەرفترەەوە ڕەوانە کراوە)

سەرفیترە (بە عەرەبی: زکاة الفطر) بریتییە لە زەکاتی ڕۆژوو ئەم کەم و کورتییەی لە ڕۆژوودا ھەیە تەواوی دەکا، ھەر وەک سوجدەی سەھوو کەم و کورتی ناو نوێژ تەواو دەکات، سەرفیترە لە ساڵی دووەمی کۆچی دا فەرزکراوە.[١]
ئەندازەی سەرفیترە
[دەستکاری]- ئەندازەی ڕووبەیەک کە دەکاتە نزیکەی (٢٬٥) کگم لە قەسپ یان جۆ یان گەنم یان مێوژ یان برنج.
- بە ئەندازەی نرخی ئەوانەی باسکرا پارە بدات. ئەوەش بۆچوونی ھەندێک لە زانایانە.[٢]
کاتی دەرکردنی سەرفیترە
[دەستکاری]سەرفیترە واجب دەبێت لەسەر موسڵمانێک بگاتە ئاوابوونی دوا ڕۆژەی مانگی ڕەمەزان، کەواتە واجب نابێت لەسەر کەسێک پێش ئەو کاتە بمرێت، یا دوای ئەمە لە دایک ببێ. باشترین کات بۆ دەرکردنی سەرفیترە بەینی ھەردوو نوێژەکان مەبەست نوێژی بەیانی ڕۆژی جەژن و نوێژی جەژنە.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «أحکام زکاة الفطر». Islamweb إسلام ویب (بە عەرەبی). لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «زکاة الفطر». binbaz.org.sa (بە عەرەبی). لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «زکاة الفطر»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٠.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە سەرفیترە تێدایە.