سەردەمی زێڕینیی کایە ڤیدیۆییەکانی ئارکەید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەردەمی زێڕینیی کایە ڤیدیۆیییەکانی ئارکەید (بە ئینگلیزی: Golden age of arcade video games) سەردەمی زێڕینی کایە ڤیدیۆ ئارکەیدەکانی سەردەمی گەشەسەندنی خێرا و گەشەسەندنی تەکنەلۆژیا و کاریگەریی کولتووری یارییە ڤیدیۆیییە ئارکەیدەکان بوو، لە کۆتایییەکانی حەفتاکان تا سەرەتای ھەشتاکان. سەردەمی زێڕین قۆناغێکی بەرھەمھێنانی تەکنیکی و داھێنەرانە بوو لە بواری یارییە ئارکەیدەکانی کۆمپیوتەردا. ھەندێک یاری ئەم سەردەمە ئەوەندە بەناوبانگ بوون کە ھاتنە ناو کولتوری باوەوە. یەکەم یاری کە ئەو کارەی کرد، بریتی بوو لە یاری Space Invaders. ئەو یارییەی کە زۆرترین کاریگەری لەسەر کولتووری باوی ئەمریکای باکوور ھەبوو، یارییەک بوو بە ناوی پاک-مان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]