سەربەشایەتی (کۆمپیوتینگ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە کۆمپیوتینگدا، سەربەشایەتی وەکوو پێدانی دەسەڵات بەسەر سیستەمێکی کۆمپیوتەریدا پێناسە ئەکرێ. سەربەشایەتی ڕێپێدراویی کردنی کارێکە. بۆ نموونە، درووسکردنی فایل یا دایرەکتۆری، خوێندنەوە لە فایل، سڕینەوەی فایل یا دایرەکتۆری، دەسگەیاندن بە ئامێرەکان و کەرەستەکان، یا ڕێپێدراویی چوونەناو ئینتەرنێت.

ئەو بەکارھێنەرانەی وا ئاستێکی بەرزتری دەسەڵاتیان پێ دراوە پیان ئەوترێ سەربەش و، ئەوانەش وا زۆربەی مافەکانیان لێ ستێنراوەتەوە پیان ئەوترێ بەکارھێنەرانی بێبەش یا بەکارھێنەرانی ئاسایی.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]