سەددام کامل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەددام کامل مەجید
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ١ی تەممووزی ١٩٦٠
تکریت، عێراق
مردن ٢٣ی شووباتی ١٩٩٦ (٣٥ ساڵ)
بەغدا، عێراق
پارتی سیاسی حیزبی بەعس
ھاوسەر(ەکان) ڕەنا
ئایین سوننە، ئیسلام

سەددام کامل مەجید (لەدایکبووی ١ی تەممووزی ١٩٦٠ - مردووی ٢٣ی شووباتی ١٩٩٦) دووەم ئامۆزا و زاوای سەرۆکی پێشووی عێراق، سەددام حوسێن بوو.

ژیان[دەستکاری]

سەددام لەدایکبووی ١٩٦٠. ئەو لەگەڵ ڕەنای کچی سەددام حوسێن ھاوسەرگیری کرد.[١] ناوبراو ماوەیەک سەرۆکی گاردی کۆماری بوو.[١] لە ساڵی ١٩٨٦، لەسەر ئەو پۆستەی دوورخرایەوە لەسەر داوای قوسەی، کوڕی سەددام بەھۆی بوونی پەیوەندی و دۆستایەتی لەگەڵ سەرکردە عێراقییەکانی دیکە. سەددام کامل ڕۆڵێکی کورتی گێڕاوە لە فیلمی ڕۆژگارێکی درێژ (الأيام الطويلة‎)، کە فیلمێکی پڕووپاگەندەیی بوو لەسەر ژیانی سەددام بەرھەمھێنرابوو.

سەددام کامل و حوسێن کاملی برای لە ساڵی ١٩٩٦، لە ئەردەن گەڕانەوە بۆ عێراق، ئەمەش دوای ئەوەی پێیان گوترا کە لێخۆشبوونی بۆ دەرکراوە لەسەر گواستنەوەی زانیاری لەسەر چەکی کۆمەڵکووژیی بە دەزگا ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا. دوای گەڕانەوەیان بۆ عێراق ئەوا ھەردووکیان کوژران.

سەرچاوەکان[دەستکاری]