ساخالین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سەخالینەوە ڕەوانە کراوە)
ساخالین

سەخالین (بە ڕووسی: Сахали́н) گەورەترین دوورگەی ڕووسیایە.[١] لە باکووری دوورگەکانی ژاپۆنە، و وەک بەشێک لە ئۆبلاستی ساخالین بەڕێوەدەبرێت. ساخالین دەکەوێتە ناو زەریای ھێمن و لە ڕۆژھەڵاتەوە لە نێوان دەریای ئۆخۆتسک و لە ڕۆژاواوە دەریای ژاپۆن دایە. دەکەوێتە تەنھا لە نزیک خابارۆڤسک کرای، و لە باکووری ھۆکایدۆیە لە ژاپۆن. ژمارەی دانیشتووانی دوورگەکە نزیکەی ٥٠٠ ھەزار کەسە کە زۆرینەیان ڕووسین. گەلانی ڕەسەنی دوورگەکە بریتین لە ئایینو و ئۆرۆک و نیڤخ کە ئێستا بە ژمارەیەکی زۆر کەم ئامادەن.[٢]

دیمۆگرافی[دەستکاری]

منداڵانی نیڤخ لە سەخالین لە ساڵی ١٩٠٣

لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا، نزیکەی ٣٢ ھەزار ڕووس (کە زیاتر لە ٢٢ ھەزاریان سزادراو بوون) لەگەڵ چەند ھەزار دانیشتووی ڕەسەنی ساخالین نیشتەجێ بوون. لە ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتووانی دوورگەکە ٤٩٧٩٧٣ کەس بووە کە ٨٣٪یان ڕووسی نەتەوەیی بوون، دواتر نزیکەی ٣٠ ھەزار کۆری (٥٫٥٪). کەمینە بچووکەکان بریتی بوون لە ئایینۆ، ئۆکراین، تاتار، یاکوت و ئێڤێنک. لە ئێستادا دانیشتووانی ڕەسەن لە نزیکەی ٢٠٠٠ نیڤخ و ٧٥٠ ئۆرۆک پێکھاتوون. نیڤخەکان لە باکوور بە ماسیگرتن و ڕاوکردن خۆیان بژێوی دەکەن. لە ساڵی ٢٠٠٨دا ٦٤١٦ لەدایکبوون و ٧٥٧٢ مردن ھەبووە.[٣]

ناوەندی ئیداری ئەو ئۆبلاست، یوژنۆ-ساخالینسک، شارێکە کە نزیکەی ١٧٥ ھەزار کەسی تێدایە، کەمینەیەکی زۆری کۆری تێدایە، کە بە شێوەیەکی گشتی بە کۆرییەکانی ساخالین ناودەبرێن، کە لە جەنگی جیھانی دووەمدا بە زۆر لەلایەن ژاپۆنییەکانەوە ھێنران بۆ کارکردن لە کانەکانی خەڵوز. زۆربەی دانیشتووانەکەی لە نیوەی باشووری دوورگەکەدا دەژین، کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە دەوری یوژنۆ-ساخالینسک و دوو بەندەری خولمسک و کۆرساکۆڤ ناوەندیان کردووە (دانیشتووانی ھەریەکەیان نزیکەی ٤٠ ھەزار کەس).

ئەو ٤٠٠ ھەزار دانیشتووی ژاپۆنییەی ساخالین (لەوانەش ئایینۆی ڕەسەنی ژاپۆنی) کە پێشتر لە کاتی جەنگدا چۆڵ نەکرابوون، دوای داگیرکردنی بەشی باشووری دوورگەکە لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە لە ساڵی ١٩٤٥ لە کۆتایی جەنگی جیھانی دووەمدا، دیپۆرتکرانەوە[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Ros, Miquel (2019-01-02). "Russia's Far East opens up to visitors". CNN Travel (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-01-06.
  2. ^ "The Sakhalin Regional Museum: The Indigenous Peoples". Sakh.com. Archived from the original on March 17, 2009. Retrieved June 16, 2010. ١٧ی ئازاری ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Сахалин становится островом близнецов? [Sakhalin is an island of twins?] (بە ڕووسی). Восток Медиа [Vostok Media]. شوبات 13, 2009. Archived from the original on July 17, 2011. Retrieved June 16, 2010.
  4. ^ Carson, Cameron, "Karafuto 1945: An examination of the Japanese under Soviet rule and their subsequent expulsion" (2015). Honors Theses. Western Michigan University.