سەبوحە (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەری فیلم

سەبوحە (Sabuha) یەکەم فلیمی ئیبراھیم تاتڵیساسە لەجۆری ڕۆمانسی, کە لە ساڵی (۱۹۷۸) ئەم فلیمەی بەرھەمھێناوە. کاری دەرھێنانی فیلمەکە لەلایەن ئۆکساڵ پەکمەزئۆغڵووە بۆ کراوە. ئەکتەرە سەرەکیەکان بریتین لە ئیبراھیم تاتلیسس، سەمرا ئاڵپە، گونجۆر بایراک، ئیرۆڵ تاش، حوسەین پەیدا. سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن ئۆکساڵ پەکمەزئۆغڵو و عوسمان سەدەنەوە بۆ نووسراوە. فیلمەکە ٩٠ خوولەکە.

چیرۆکی فلیم[دەستکاری]

سەرەتای فلیمەکە بەوە دەست پێ دەکات کە قادر بەگ دەیەوێت زەوی تۆپراک داگیر بکات بەڵام تۆپراک ڕێگری لێدەکات دواتر پیاوەکانی قادر بەگ تۆپراک دەکوژن و ھەروەھا دەستدرێژی دەکەنە سەر ژنەکەی و دەیکوژن ئیبراھیمی کوڕیشی لە شوێنێکەوە دەکەوێتە خوارەوە پاشان شوانێک منداڵەکەی تۆپراک بەخێودەکات و دەیناسێنێت بە کچەکەی خەدیجە کە ئیبراھیم ناوی لێ دەنێت سەبوحە پاشان سەبوحە بۆ خوێندن دەچێتە ئەستەنبوڵ پاشان ئیبراھیمیش دەچێت بۆ ئەستەنبوڵ لەوێ دەست دەکات بە کرێکاری ڕۆژێکیان دوای تەواوبوونی کار گۆرانی دەڵێت لەو کاتەشدا سەمرا خان کە گوێی لە دەنگی دەبێت زۆر پێی سەرسام دەبێت و دەیھێنێتە دونیای ھونەر و مۆسیقا وە ناوبانگێکی زۆر پەیدا دەکات پاشان سەبوحە دەبێت بە مامۆستای لادێیەکەی خۆیان پاشان ئیبراھیم بە ئەسپێکەوە پارە دەداتە ھەموو خەڵکی لادێیەکە تا زەوییەکانیان نەفرۆشن بە قادر بەگ پاشان ئیبراھیم ئەو دوو پیاوەی تۆپراکی باوکی کوشتبوو دەیانکوژێت و قادر بەگیش دەداتە دەست یاسا و لە کۆتایشدا سەبوحە و ئیبراھیم ھاوسەرگیری دەکەن کە جلی بوکێنیەکەیان لەلایەن سەمرا خانەوە پێشکەش دەکرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]