سەبری بۆتانی
سەبری بۆتانی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ۱۹۲٥ پارێزگای سێرت - باکووری کوردستانی یەکگرتوو (کوردستانی باکوور) |
| مەرگ | ۲٥ی تشرینی یەکەمی ۱۹۹٨ (۷۰-۷۱ ساڵ ژیاوە) ئۆسلۆ - نەرویج |
| نەتەوە | کورد |
| پیشە | ئەدیب، نووسەر، شاعیر |
| چالاکبوون | ١٩٦١ تا ١٩٧٥ (شۆڕشی ئەیلوول) |
| ئایین | ئیسلام |
سەبری ئەحمەد تەمەر ناسراو بە سەبری بۆتانی لە گوندی لۆدێ لە پارێزگای سێرت-ی باکووری کوردستان لە دایک بووە. لە مزگەوت و خوێندنگە خوێندوویەتی بەڵام وازی لە خوێندن ھێناوە و چووەتە ناو خەباتی کوردایەتی و خزمەتی گەل. لە ساڵی ١٩٤٦ گیرا و خرایە زیندانی موسڵ. ھەر لەوێ دەستی بە نووسینی ھەڵبەستان کرد. لە ساڵی ١٩٦١ چووە ناو ڕیزی شۆڕشی ئەیلوول. بەرھەمەکانی زیاتر پەخشان و ھۆنراوەن و لە بارەی خۆشەویستیی وڵات و کوردایەتی و مرۆڤایەتی و برایەتی و یەکسانین. چونکی بەرھەمەکانی بە شێوەیەکی ئاسان نووسیوە وای کردووە کۆمەڵگا بە ئاسانی لێی تیێبگەن. بە درێژاییی ژیانی خەباتی کردووە لە پێناو کوردایەتی، بە دەیان چیرۆک و پەخشان و بابەتی فۆلکلۆری لە گۆڤار و رۆژنامەی کوردیدا بڵاوکردووەتەوە.[١][ژێدەر پێویستە][٢]
نموونەی ھۆنراوە
[دەستکاری]عاشقان پەردە دڕاندن چەپ و ڕاست
نامە ل پێ نامێ شاندن چەپ و ڕاست
پەیک و مزگێنی دھاتن پێل و پیل
ب ئاوازەک نوو ستراندن چەپ و راست
جوتیار و ڕێنجبەر و پالان شەڤ و ڕۆژ
ژ دەمێ ھەڤ درەڤانەن چەپ و راست
شلیپان دھاتن مەیدانێ کت و جۆت
وەک بازان شەپەڕ شەقاندن چەپ و راست
خورشید و شێر و شاھینان ڕاھێنانێ
کۆزک و چەپەر شکاندن چەپ و راست
خوەش د خوەندن قەق بوو ھەی قەقە بوو
کافر دخوونێ گەڤزاندن چەپ و راست
ئەڤینداران جان و دل دان دلستانێ
تەڤنا ژینەک نوو ڕاچاندن چەپ و راست
ترس و لەرزا ڤێ خەبات و کێڤە ڕاتێ
بەگ و دوژمن لەرزاندن چەپ و راست
خوە پەرستان ئەڤ سەرو ئەو سەر لەیزتن
خوە ب دۆلارا وەڕماندن چەپ و راست
تۆڤی ڕک و کەرب و کینا ڕەش ڕەشاندن
دوەلاتێ مەدە چاندن چەپ و راست
ئەڤ ھەموو دەرد و خەم و زۆر و ستەم
دوژمنا ل مە باراندن چەپ و راست
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «سەبری بۆتانی». www.kurdistan24.net.
- ↑ «الشاعر صبري بوتاني». www.gilgamish.org (بە عەرەبیی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)