بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەبار مەشھەدانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەبار مەشھەدانی
بە عەرەبی: صبَّار المشهداني
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی
پیشەسیاسەتوان
پۆستەکانسکرتێری ھەرێمیی حیزبی بەعسی عێراق
ئەندامی حیزبیحیزبی بەعسی عێراق
کینیەAbu Jaafar

سەبار ئەحمەد ئەلمەشھەدانی (مردووی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣)، نازناوی ئەبوو جەعفەر سەرکردەیەکی بەعسی عێراقییە. لە ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠، بە پاڵپشتی فەرماندەیی نیشتمانیی حیزبی بەعس، لەدوای ئەمینداری پێشووی حیزبی بەعس لە عێراق، وەک سکرتێری فەرماندەیی ھەرێمیی حیزبی بەعس دەستنیشانکرا.[١] [٢] ھەندێک لە سەرکردەکانی فەرماندەیی ھەرێمیی عێراق ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە ھەڵبژاردنی، [٣] لەوانە سەلاح موختار و [٤] [٥] و عوقلە عەبدولسەکر کوبەیسی جێگری پێشووی فەرماندەیی ھەرێمیی عێراق. [٦]

سەبار ئەلمەشھەدانی کاری کردووە بۆ ڕێکخستنەوەی حیزبی بەعس دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە لە ساڵی ٢٠٠٣، پاشان بووەتە بەرپرسی لقی حیزبەکە لە مەحمودییە، پاشان کرا بە ئەندامی فەرماندەیی ھەرێم و دواتر فەرماندەیی نیشتمانی.[٧] لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە لە زیندانی بوکا دەستگیرکرا. [٨] حەمید مەنفی ئەلکەرافی سەرکردەی بەعسییەکان، لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٢دا ڕای گەیاند، لەنێو ئەو بڕیارانەی کە لەلایەن کۆبوونەوەی ڕێکخراوەکانی فورات و باشوورەوە دەرچووە، کاندیدکردنی سەبار ئەلمەشھەدانی بووە بۆ ئەوەی ببێتە سەرپەرشتیاری ڕێکخراوەکانی پارێزگاکانی بەسرە و زیقار، واسیت، بابل، کەربەلا، نەجەف، قادیسیە، میسان، و موسەنا.[٩] عەلی ئەلڕەیح ئەلسەنھوری، ئەندامی فەرماندەیی نیشتمانیی ڕای گەیاند، سەبار ئەلمەشھەدانی وەک ئەمینداری کاتی فەرماندەیی ھەرێمیی عێراق دەستنیشانکراوە تا ئەو کاتەی بارودۆخەکە دەگۆڕێت و مەرجی پێویست لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی سەرکردایەتی بتوانێت یەکبگرێتەوە و لە ھەلومەرجی ئاساییدا کۆببێتەوە. ئەلسەنھوری ڕای گەیاندووە کە لەنێو بڕوانامەکانی ئەلمەشھەدانی بۆ فەرماندەیی ھەرێم ئەوەیە کە ئەلمەشھەدانی ئەندامی فەرماندەیی نیشتمانییە و لە ناوخۆی وڵاتدا ئامادەیە. سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی بەسەر ڕێکخستنەکەدا دەکرد و سەرپەرشتی کۆبوونەوەکانی فەرماندەیی ھەرێمی لە ناوخۆی وڵاتدا دەکرد لەسەر ڕاسپاردەی سکرتێری گشتیی حیزب.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «البعث يختار المشهداني (ابوجعغر) رئيساً له بعد المقبور عزة الدوري ويقرر فصل الكبيسي». iraqtoday.com (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. «البيانات - 23». www.soqor-albaath.com (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. برقية، فريق تحرير (٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠). «مَنْ وراء صراع جناحي "الكبيسي" و"المشهداني" على قيادة البعث؟! - برقية». برقية (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. «تصدعات البعث العراقي: تخوين واتهامات بالجاسوسية». Elaph - إيلاف (بە عەرەبی). ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. «ملامح ازمة حقيقية بين حزب البعث وقياداته: تخوين واتهامات بالجاسوسية – https://iraqnews.info» (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |سەردێڕ= (یارمەتی)
  6. «رسالة خطيرة تكشف تفاصيل ازمة البعث واسبابها ونتائجها». www.albasrah.net. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. azz. «لماذا تراجعت القيادة القومية عن تأييد إغتيال الزعيم؟ – هارون محمد | Azzaman» (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. Pierre.Akiki. «ضجيج حزب "البعث" في العراق: تغليظ قانون الاجتثاث وأسماء وهمية». العربي الجديد (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. ««ويكيليكس» البعث العراقي: سُنّة الدوري وشيعة الكرافي». الأخبار (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.