سێیکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Seiko Holdings Corporation
ناوی خۆماڵی
セイコーホールディングス株式会社
گشتی
پیشەسازیدروستکردنی کاتژمێر، ئەکسسواراتی پۆشاک، لێنز
دامەزراتۆکیۆ، ژاپۆن
١٨٨١؛ ١٤٣ ساڵ لەمەوپێش (١٨٨١)
(incorporated in 1917)
دامەزرێنەرکینتارۆ ھاتۆری
ژمارەی کارمەندان
13,065 (March 31, 2017, consolidated)[١]
بەشێکە لەگروپی سێیکۆ
وێبگەhttp://www.seiko.co.jp/en

سێیکۆ کۆمپانیایەکی ژاپۆنییە بۆ بەرھەمھێنانی کاتژمێری دەستی، کاتژمێری دیوار، لێنز و خشڵی پۆشاک. سێیکۆ سەر بە گرووپی کۆمپانیای سێیکۆیە.

مێژوو[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٨١ کینتارۆ ھاتۆری دوکانێکی فرۆشتنی خشڵ و کاتژمێری بەناوی ک. ھاتۆری لە شاری تۆکیۆ لە ژاپۆن کردەوە، پاشان لە ساڵی ١٨٨٩ دەستیکرد بە دروستکردنی کاتژمێر بە ناوی سێیکۆشا Seikosha .

سێیکۆ بە ژاپۆنی مانای سەرکەوتن دەگەیەنێت و یەکەم کاتژمێری کۆمپانیەکە بە ناوی سێیکۆ لە ساڵی ١٩٢٤ دەرکەوت.

سێیکۆ لە ساڵی ١٩٦٩ بۆ یەکەم جار لە مێژوو کاتژمێری کوارتزی بە ناوی ئاسترۆن Astron ناساند، کە نرخی ئەو کاتژمێرە ھیندەی نرخی ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی دەبوو. ئێستا سێیکۆ بە یەکێک لە گەورەترین و کۆنترین کۆمپانیای بەرھەمھێنانی کاتژمێر دادەنرێت لە جیھاندا.

سێیکۆ لە ئێستادا چەندین جۆر کاتژمێری جیاواز بەرھەم دەھێنێت لەوانە کاتژمێری کوارتز (باتری)، میکانیکی (ئۆتۆماتیک) و سۆلار (تیشک).

کاتپێوان[دەستکاری]

بەرھەمەکانی سێیکۆ تاکوو ئێستا لە چەندین بۆنە وەرزشییەکانی جیھان بەکارھێندراون بۆ پێوانەکردنی کات بەووردی وەک لە ئۆلمپیات و جامی جیھانی تۆپی پێ.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Corporate Information". Archived from the original on 12ی Septemberی 2018. Retrieved 13ی Octoberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)

سەرچاوەکان[دەستکاری]