سێشەممان لەگەڵ مۆری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سێشەممان لەگەڵ مۆری
بەرگی پێشەوەی ڕۆمانی سێشەممان لەگەڵ مۆری
نووسەرمیچ ئەڵبوم
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
چەشنژیاننامەیی، ڕۆمانی فەلسەفی، یاداشتنامە
بڵاوکەرەوەدەبڵدەی
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٩٩٧
جۆری کتێبچاپی بەرگڕەق، بەرگکاغەز
لاپەڕەکان١٩٢
ژپنک (ISBN)0-385-48451-8
OCLC٣٦١٣٠٧٢٩
378.1/2/092 B 21
LC ClassLD571.B418 S383 1997

سێشەممان لەگەڵ مۆری (بە ئینگلیزی: Tuesdays with Morrie) یاداشتنامەیەکە، لەلایەن نووسەری ئەمریکی؛ میچ ئەڵبوم. چیڕۆکەکە دواتر کرایە فیلمێکی تەلەڤیزیۆنی بە ھەمان ناوەوە، لە دەرھێنانی میک جاکسن، کە لە ساڵی ١٩٩٩ پەخشکرا. کتێبێکە لە ڕیزی پێشەوە بوو لەنێو پڕفرۆشترین کتێبە ناخەیاڵییەکانی نیویۆرک تایمز لە ساڵی ٢٠٠٠. کتێبێکی دەنگیشی لێ بڵاوکرایەوە، کە تێیدا نووسەر بەدەنگی خۆی کتێبێکەی دەخوێندەوە، ھەر لەو کتێبە دەنگییە بەشێک لەو دەنگە تۆمارکراوانەش بەکارھاتبوون کە نووسەر لە کاتی چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ مۆری شوارتز تۆماری کردبوون.

پوختە[دەستکاری]

میچ ئەڵبوم، ڕۆژنامەنووسی وەرزشی ئەو کاتانە دەگێڕێتەوە کە لەگەڵ پڕۆفیسۆرە ٧٨ ساڵییەکەی وانەی کۆمەڵناسی بەسەری بردبوون، بە ناوی مۆری شوارتز، لە زانکۆی براندایس، کە بەھۆی نەخۆشی ALS ەوە گیانی سپارد. ئەڵبوم، یەکێک لە قوتابییە کۆنەکانی مۆری شوارتز بوو، لەدوای دەرچوونی لە زانکۆ تا دوای ١٦ ساڵ مامۆستاکەی نەبینییەوە. سێ بەشی سەرەتای کتێبەکە، گەڕانەوەیەکە بۆ دواوە، تێیدا باسی دوایین گفتوگۆکانی زانکۆیان دەکەن، لەگەڵ باسی ئاھەنگی دەرچوونیان، و لەگەڵ ڕوواوەکانی پاش دەرچوونی ئەڵبوم لە زانکۆ تا پێکگەیشتنەوەی لەگەڵ مامۆستاکەەی.

ئەو لەڕێی بینینی مامۆستاکەی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا بیری مامۆستاکەی دەکەوێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ لای، دوای یەکەم سەردانی بڕیاردەدات کە لەمەودواش سەردانی بکاتەوە، بەم شێوەیە زۆربەی ڕۆژانی سێشەممە سەردانی مامۆستاکەی دەکات، و ھەر جارەی لەسەر بابەتێک قسەدەکەن، کە بەنیازن کتێبێکیشی لەسەر دروست بکەن. لەم ماوەیەدا مۆری بەرەبەرە نەخۆشییەکەی زیاتر تێدا زاڵ دەبێت، لەبەرەوەش بە تێپەڕبوونی کات جووڵە و قسەکردن بۆی گرانتر دەبن. ئەوان ناو لەم وتووێژانە دەنێن «دوایین کۆرس».

وەرگێڕانی کوردی[دەستکاری]

ئەم کتێبە بۆ چەندین زمان وەرگێڕدراوە، لەوانەش سێ جاران بۆ زمانی کوردی «سۆرانی»، جارێکیان لە ئینگلیزی لەلایەن جوتیار ژاژڵەیی وەرگێڕدراوە، لە ساڵی ٢٠١٤ لە ناوەندی ئەندێشە بڵاوکراوەتەوە. جارێکیشیان لەلایەن دڵشاد شارباژێڕی. پاشان لەلایەن زاھیر محەممەدەوە وەرگێڕدراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]