سی دی شێوەدار
سی دی شێوەدار | |
---|---|
![]() | |
لقی | پەپکی پەستێنراو |
پەپەپکی پەستێنراوی شێوەدار یان سی دی شێوەدار (بە ئینگلیزی: Shaped CD, Shaped compact disc) سی دی شێوەدار بریتییە لە پەپکێکی پەستێنراوی نابازنەیی. نموونە بۆی سی دی-بزنس کاردە، سی دییێک لە شێوەیی ئەستێرە، نەخشەی وڵاتێک، یان ھەر جۆرە شێوەیەکی تر بێجگەلە بازنە. ئەم پەپکانە بەزۆری بۆ مەبەستی بازرگانی دروست دەکرێن و لەلایەن زۆربەی زۆری درایڤەکانی پەپکی بینایی دەخوێنرێنەوە (یان سی دی خوێنەرەکان) ھەرچەندە سی دییە شێوەدارەکان داتای کەمتر دەگرنە خۆ.[١][٢][٣]
سی دییە شێوەدارەکان بە پێچەوانەی مینی سی دییەکان، کە مینی سی دییەکان بچووکترن، بەڵام ھێشتا ھەر لە شێوەی بازنەدان و لەسەر وەشانی سی دی ئاسایین بەڵام بچووکترن. سی دییە شێوەدارەکان دەتوانن ھەر ژمارەیەک لە شێوە بن، تەنانەت شێوەی ئاڵۆزتر وەک گیڕەکان (Gears) کە دەورووبەریان ددانی ھەیە،[١] بەڵام بە گشتی لێوارەکانیان لووسن و لێوارێکی بازنەییان ھەیە.[٣]
داتاکان تەنیا دەتوانرێن لەسەر ئەو بەشانە بنووسرێن و تۆماربکرێن کە تراکێکی تەواوی بێ پچڕان پێک دێنن (واتا ناکەونە سەر ئەو بەشانەی کە دەپچڕێت). بە شەکانی تری سی دییەکە تەنھا دیکۆرات و جوانکارین و ناتوانرێن بنووسرێن و بخوێنرێنەوە.[ژێدەر پێویستە]
پێشانگا
[دەستکاری]-
بەشی پێشەوەی سی دییەکی شێوەدار
-
شێوەیەک لە شێوەکانی سی دی شێوەدار
-
سی دی شێوەدار
-
سی دی-بزنس کارد (سی دی شێوەدار)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا Smazenko، Martin (١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨). «Advanced Media: What Can You Do with Shaped CDs?». Advanced Media Integration (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «Our production of shaped CD & DVD». M-DESIGN (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Shaped CD's and DVD's | By: andypaul - Digital Storm Forums». www.digitalstorm.com. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.