سی دی خوێنەری ھەڵگرتەنی
سی دی خوێنەری ھەڵگرتەنی (بە ئینگلیزی: Portable CD player) خوێنەری پەپکی پەستێنراوی ھەڵگرتەنی، مەبەست لێی ئەو ئامێرەیە کە پەپکی پەستێنراوی میوزیکی لێ دەداتەوە بەڵام بەکاردێت بۆ گوێگرتن لە مۆسیقا لە ڕێگە و لە کاتی گەشتکردن و ڕۆیشتندا، ئەمەش بەھۆی قەبارە بچووکەکەی و کێشە سووکەکەی، یەکەم سی دی خوێنەری ھەڵگرتەنی لەلایەن کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی یەوە بەرھەمھێنرا بە ناوی (Discman D-50).[١]
تایبەتمەندییەکان
[دەستکاری]
چەند تایبەتمەندییەکی سی دی خوێنەرە ھەڵگرتەنییەکان:
- ھەبوونی دوگمەی ھەڵکردن/وەستان
- دوگمەی وەستان
- دوگمەی پاشەکشەکردن بۆ کاتی دواوە
- داگرتنی ئێڵ سی دی (شاشە)
- ھێدفۆن (پۆرتی کێبلی دەنگی)[٢][٣]

ھەبوونی دوگمەی ھەڵکردن/وەستان بوار بە بەکارھێنەر دەدات بۆ ئەوەی لە ناوەڕاستی گۆرانی و میوزیک (تڕاک)ێکدا بوەستێت پاشان ھەڵی بکاتەوە، ھەبوونی دوگمەی وەستان بوار دەدات بە وەستاندنی سی دی، دوگمەی پاشەکشەکردن بۆ دواوە (Rewind) ڕێگە دەدات کە بگەڕێیتەوە بۆ کاتی دواوەی تڕاکێک.
و ھەندێک لە سی دی خوێنەرە ھەڵگرتەنییەکان دەتوانن سی دی-ئاڕ و سی دی-ئاڕ دەبلیوو لێ بدەنەوە، و ھەندێکیان دەتوانن فۆرماتە دەنگییەکان (پەڕگەی کۆمپیوتەر) MP3 لێ بدەنەوە، و دەرچوونی دەنگ بە شێوەیەکی گشتی لە ڕێگەی دەرچەی ھێدفۆن و جاکەوەیە، و سی دی خوێنەرە ھەڵگرتەنییە مۆدێل بەرزەکان لەوانەیە بڵندگۆیەکی دەنگی زیادەیان لەگەڵ بێت.

و ھەندێک سی دی پلەیەرە ھەڵگرتەنییەکان دەتوانن سی دی ٨سانتیمەتری (مینی سی دی) لێ بدەنەوە وێڕای سی دی ١٢سانتیمەتری، و سی دی پلەیەرە ھەڵگرتەنییە قەبارە بچووکەکان ڕەنگە ھەر لە بنەڕەتەوە بۆ سی دی ٨سانتیمەتری (مینی سی دی) دروست کرابن و ئەو جۆرە لێ دەدەنەوە، ھەندێک لە سی دی پلەیەرە ھەڵگرتەنییەکان خاوەنی کۆنتڕۆڵکەرێکی پەخشی بچووکە کە بەھۆی کێبلێکەوە بەستراوەتەوە بۆ ئاسانکاری جڵەوگرتنی میوزیکەکە لەکاتێکدا ئامێرە سەرەکییەکە لە ناو جانتا یان گیرفاندایە (شێوەی ١).[٢][٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «portable CD player - CLC Definition». www.computerlanguage.com. لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «سی دی پلەیەری هەڵگرتەنی» (PDF). سۆنی.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا «Portable CD player»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە