بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سی دی خوێنەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سی دی خوێنەر یان سی دی پلەیەر (بە ئینگلیزی: Comapact Disc Player, CD player) ناوی تەواوی خوێنەری پەپکی پەستێنراوە، خوێنەری سی دی ئامێرێکی ئەلکترۆنی یە کە پەپکی پەستێنراوی دەنگی لێ دەداتەوە و دەیانخوێنێتەوە،[١] کە لە ساڵی ١٩٨٢ بەرھەمھێنراوە و فرۆشراوە، سی دی پلەیەرەکان ماددە تۆمارکراوەکانی دەنگی لە خۆ دەگرێت، و سی دی خوێنەرەکان لەوانەیە ستێریۆ یان ئامێری دەنگی ماڵەکان یان لە کۆمپیوتەری کەسی دا بن، سی دی پلەیەرەکان دەنگەکان دەکەن بە سیگناڵێک لە ڕێگەی کێبڵەکانی RCA دەیگوازنەوە بۆ بڵندگۆکان بۆ گوێگرتن لە مۆسیقا یاخود لەوانەیە سی دی پلەیەرەکان دەرچەی ھێدفۆن و AUXیان ھەبێت کە سیگناڵەکان دەگوازێتەوە بۆ ئەو دەرچەیە و پاشان دەنگەکان دروست دەبن.[٢][٣]

سی دی خوێنەرە مۆدێرنەکان فۆرماتە دەنگییەکان (پەڕگەی کۆمپیوتەری)یەکانی MP3 یان AAC یان WMA و چەندان فۆرماتی تر دەتوانن لێ بدەنەوە، ھەروەھا لێدانەوەی سی دی یان خوێندنەوەی سی دی ھەروەھا بەردەستن لە کۆمپیوتەرەکان واتا درایڤی پەپکی بینایی و دی ڤی دی خوێنەر، یاخود لە زۆربەی کارپێکەرەکانی کایەی ڤیدیۆییی ماڵەوە بەردەستن، یان ھەر ئامێرێک کە لەسەر بنەمای خوێندنەوەی پەپکی بینایی دروست کرابێت.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «سی دی پلەیەر». کامبریج.
  2. ^ «Compact Disc Player | Encyclopedia.com». www.encyclopedia.com. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  3. ^ «The history and evolution of the Compact Disc (CD)». Disc Wizards (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  4. ^ «Definition of CD player». PCMAG (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.