سی دی-ئای
ڕواڵەت
| سی دی-ئای | |
|---|---|
| لقی | کارپێکەری کایەی ڤیدیۆییی ماڵەوە، digital media player |
| بەشێکە لە | fourth generation of video game consoles |
| سەرناو | CD-I |
| لە پێش | Philips Videopac+ G7400 |
| ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩١ |
| دروستکەر | Koninklijke Philips Electronics N.V. |
| سیستمی پشتگیریکراو | CD-RTOS |
| Discontinuation date | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٨ |
| FAQ URL | https://www.consoledatabase.com/faq/philips-cd-i-faq-philips/ |
سی دی-ئای یان پەپکی پەستێنراوی ئێنتەراکتیڤ (بە ئینگلیزی: CD-i, Comapact Disc-Interactive) سی دی ئای فۆرماتێکی پەپکی بینایی بۆ ھەڵگرتنی زانیاری بوو، لەسەر بنەمای پەپکی پەستێنراو، کە لەلایەن کۆمپانیای فیلیپسەوە دروست کرابوو بۆ ھەڵگرتنی بەرنامەکان، ھاوشێوەی سی دی-ڕۆم.[١]
فیلیپس سی دی-ئای کۆنسۆڵێکی یاری ڤیدیۆیی و سی دی خوێنەرێکی مەڵتیمیدیایە لەلایەن کۆمپانیای فیلیپس پەرەی پێدراوە و لە بازاڕدا بەردەست کراوە لە ساڵی ١٩٩١، بەڵام سی دی-ئای کۆنسۆڵی یاریکردن نییە ھەروەک زۆربەی خەڵکی لێی تێگەیشتوون، بەڵکو یەکەم سی دی خوێنەری مەڵتیمیدیایە لە جیھاندا، کە بە بەکارھێنانی ئەم ئامێرە دەتوانرێت لە ڤی سی دی یەوە سەیری فیلم و کۆنسێرت و ڤیدیۆکلیپەکان بکرێت و لەسەر فۆتۆ سی دی سەیری وێنەکان بکرێت، لە سی دی-دی ئەی گوێ لە ئەلبوومەکانی میوزیک بگیرێت.[١][٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «Philipscdi.com :: History». web.archive.org. ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ↑ «What is the CD-i? – The World of CD-i». www.theworldofcdi.com. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە سی دی-ئای تێدایە.