سیڤاستۆپۆڵ
| سیڤاستۆپۆڵ | |
|---|---|
| بە ڕووسی: Севастополь | |
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٧٨٣ |
| ناو بە زمانی فەرمی | Севастополь |
| ناسناو | Севас، Севас |
| ناسناوی خەڵک | sebastopolitani |
| زمانی فەرمی | زمانی ئوکراینی، زمانی ڕووسی |
| سروودی نیشتمانی | Legendary Sevastopol |
| وڵات | ئوکراینا، ڕووسیا |
| پایتەختی | Sevastopol Gradonachalstvo، Sevastopol Gradonachalstvo |
| ناوچەی جوگرافی | کریمیا |
| پۆتانی شوێن | ٤٤°٣٦′١٨″N ٣٣°٣١′٢١″E |
| بەرزترین خاڵ | Q112222397 |
| نووسینگەی بەڕێوەبردن | Governor of the City of Sevastopol |
| سەرۆک | Mikhail Razvozhayev |
| ئەنجومەنی یاسادانەر | Sevastopol Municipality، Legislative Assembly of Sevastopol |
| دانیشتووان | ٤٨٥٬٣٨٦ |
| بەرزی لە ئاستی دەریا | ١٥ مەتر |
| ھاوسنوورە لەگەڵ | Republic of Crimea، Autonomous Republic of Crimea |
| لە پێش | Republic of Crimea |
| لە دوای | Republic of Crimea |
| ڕووداوە بەرچاوەکان | Siege of Sevastopol، Siege of Sevastopol، Sevastopol attacks (2022–present) |
| خەڵاتەکان | Hero City of the Soviet Union، Hero City of Ukraine |
| ڕووبەر | ٨٦٣٫٦ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
| کۆدی پۆستە | 99000–99699 |
| وێبگە | https://sevastopolis.com/ |
| وەسفی ئاڵا | Flag of Sevastopol |
| وەسفی نیشان | coat of arms of Sevastopol |
| جوگرافیای ئەم بابەتە | geography of Sevastopol |
| ئابووری بابەت | economy of Sevastopol |
| کۆدی تەلەفۆن | 0692 |
| کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | 92، СН |
| Category for honorary citizens of entity | Category:Honorary citizens of Sevastopol |
![]() | |
سیڤاستۆپۆڵ گەورەترین شاری کریمیا و بەندەرێکی سەرەکییە لەسەر دەریای ڕەش. بەهۆی شوێنی ستراتیژی و گونجاوی لەنگەرگەکانی شارەکە بۆ کەشتیوانی، سیڤاستۆپۆڵ بە درێژاییِ مێژووەکەی بەندەر و بنکەیەکی دەریاییِ گرنگ بووە. لە کاتی دامەزراندنی شارەکەوە لە ساڵی ١٧٨٣دا، بنکەیەکی سەرەکی بووە بۆ کەشتیگەلی دەریای ڕەشی ڕووسیا. لە ماوەی شەڕی سارددا لە سەدەی بیستەمدا، شارێکی داخراو بوو. کۆی ڕووبەری کارگێڕییەکەی ٨٦٤ square kilometre (٣٣٤ sq mi) یە و ڕێژەیەکی بەرچاو لە زەوییە گوندنشینەکان لەخۆدەگرێت. دانیشتووانی شارنشینی کە زیاتر لە دەوری کەنداوی سیڤاستۆپۆڵ چڕبوونەتەوە، ٤٧٩،٣٩٤ کەسن،[١] و کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووانی ٥٤٧،٨٢٠ کەسە.[٢]
سیڤاستۆپۆڵ، لەگەڵ بەشەکەی تری کریمیا، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا وەک بەشێک لە ئوکراینا ناسراوە، و لەژێر چوارچێوەی یاساییی ئوکراینادا، لە ڕووی کارگێڕییەوە یەکێکە لەو دوو شارەی کە پێگەی تایبەتیان هەیە (ئەویتریان کیێڤە). بەڵام لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٤ەوە لەلایەن ڕووسیاوە داگیر کراوە، پێش ئەوەی ڕووسیا لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٤دا کریمیا بە خۆیەوە بلکێنێت و پێگەی شارێکی فیدراڵیی ڕووسیای پێ ببخشێت. هەردوو وڵاتی ئوکراینا و ڕووسیا شارەکە لە ڕووی کارگێڕییەوە بە جیاواز لە کۆماری خۆسەری کریمیا و کۆماری کریمیا (بەسەر یەکەوە) دادەنێن. دانیشتووانی شارەکە زۆرینەیەکی نەتەوەییی ڕووسن و کەمینەیەکی بەرچاوی ئوکراینییەکان و تاتارەکانی کریمیای تێدایە.
تایبەتمەندییە دەریایی و کەشتیوانییە بێوێنەکانی سیڤاستۆپۆڵ بوونەتە بنەمایەک بۆ ئابوورییەکی بەهێز. شارەکە خاوەنی زستانی فێنک و هاوینی کەمێک گەرمە، کە ئەم تایبەتمەندییانە یارمەتیدەرن تا ببێتە هاوینەهوارێکی کەنار دەریاییی ناسراو و ناوەندێکی گەشتیاری، بە تایبەتی بۆ گەشتیارانی کۆمارەکانی پێشووی یەکێتیی سۆڤیەت. هەروەها شارەکە ناوەندێکی گرنگە بۆ توێژینەوەکانی زیندەزانیی دەریایی. بە تایبەتی، سوپا لە ساڵانی ١٩٦٠ەوە لەم شارەدا توێژینەوەی لەسەر دۆلفینەکان کردووە و ڕاهێنانی پێکردوون بۆ بەکارهێنانی سەربازی.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ crimea.gks.ru (بە ڕووسی) https://web.archive.org/web/20210412084330/https://crimea.gks.ru/storage/mediabank/s8niUD5P/%D1%87%D0%B8%D1%81%D0%BB%D0%B5%D0%BD%D0%BD%D0%BE%D1%81%D1%82%D1%8C%20(2).pdf. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ↑ https://rosstat.gov.ru/storage/mediabank/tab-5_VPN-2020.xlsx. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ↑ Narula، Svati Kirsten (٢٦ی ئازاری ٢٠١٤). «Ukraine Was Never Crazy About Its Killer Dolphins, Anyway». The Atlantic (بە ئینگلیزی). لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
