سینالۆوا

سینالۆوا (ناسراو بە ویلایەتی ئازادی سینالۆوا) یەکێکە لەو ۳۱ ویلایەتەی پێکەوە فیدراڵییەتی مەکسیک پێک دەهێنن. ئەم ویلایەتە دابەش بووە بەسەر ۲۰ شار و شارۆچکەدا و پایتەختەکەی کولیاکانە. هەندێک لە شارە گرنگەکانی بریتیین لە مازاتلان، لۆس مۆچیس، گوامواچیل، و گواساڤێ. سینالۆوا دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای مەکسیک و دەورە دراوە بە ویلایەتی سۆنۆرا لە باکووری ڕۆژئاوا، چیھواھوا لە باکوور، دوورانگۆ لە ڕۆژهەڵات، و نایاریت لە باشووری ڕۆژهەڵات. لە بەری ڕۆژئاواوە سینالۆوا دەڕوانێتە سەر باخا کالیفۆرنیا سوور. جوگرافیای سروشتی دابەش بووە بەسەر چییاکانی سیێرا مادرێی ڕۆژاوا ، دۆڵی ڕووبارە بەپیتەکان، و کەنارە بەرینەکانی کەنداوی کالیفۆرنیا. ئەم ویلایەتە ڕووبەری ٥۸،۳۲۸ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و دورگەکانی پالمیتۆ ڤێردێ، پالمیتۆ دێ لا ڤێرجێن، ئەلتامورا، سانتا ماریا، سالیاسا، ماکاپولێ، و سان ئیگناسیۆ لە خۆدەگرێت.
نازناوی بەناوبانگی سەبەتە نانی مەکسیکی دراوەتێ و هۆکاریش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە %٤۰ی خۆراکی ئەو وڵاتە بەرهەم دەهێنێت. ئابووری سەرەکی لەسەر کشتوکاڵ، ماسیگرتن، ئاژەڵداری، گەشتیاری، و بەرهەمهێنانی خۆراکە. کولتووری سینالۆوا لەسەر نەریتێکی بەهێزی میوزیک درووستبووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]۱. https://en.wikipedia.org/wiki/Sinaloa