سیمورووم
| شانشینی سیمورووم 𒋛𒈬𒌨𒊑𒅎 |
||
|---|---|---|
| دەوڵەت | پاشایەتی | |
سیمورووم (بە ئەکەدی:𒋛𒈬𒌨𒊑𒅎)[١] شارە-دەوڵەتێکی گرینگی ناوچەی مێزۆپۆتامیا بوو لە دەوروبەری ٢٠٠٠ پ.ز تا ١٥٠٠ پ.ز، لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی ئەکەدییەوە تا ئووری سێیەم. شانشینی سیمورووم دوای سەردەمی بابلیی کۆن لە تۆمارەکاندا نامێنێت.[٢] پێشنیار کراوە کە لە سەردەمی بابلیی کۆندا ناوەکەی زەببان بووبێت، کە ناوەندێکی پەرستنی دیاری ئاداد بووە.[٣][٤] دراوسێ و ھەندێک جار ھاوپەیمانی شانشینی لۆلۆبی بوو.[٥][٦] زەببان وەک ناوەندێکی پەرستنی ئاداد تا سەردەمی بابلیی نوێ ئاماژەی پێ کراوە.[٧]
مێژوو
[دەستکاری]
وادیارە شانشینی سیمورووم بەشێک بووبێت لە پشتێنەی شارە-دەوڵەتە حوورییەکان لە بەشی باکووری ڕۆژھەڵاتی ناوچەی مێزۆپۆتامیا.[٨][٢] ئەوان زۆرجار لە ململانێدا بوون لەگەڵ فەرمانڕەواکانی ئووری سێیەم.[٢][٩] سەرچاوە مێزۆپۆتامییەکان بە «کێونشینەکان» ئاماژەیان پێ دەکەن.[١٠]
چەندین نووسراو پێشنیاری ئەوە دەکەن کە سیمورووم تا ڕادەیەکی زۆر بەھێز بووە، و ھەندێک ڕووناکی دەخەنە سەر ململانێکانی دەوروبەری ناوچەی زاگرۆس، نموونەیەکی تری لەو شێوەیە نەخشی سەر بەردی ئەنوبانینییە لە شانشینی دراوسێی لۆلۆبی.[٢] چوار نووسراو و نەخشێک (کە ئێستا لە مۆزەخانەی ئیسرائیلە) لە سیمورووم لە بێتواتە لە نزیک ڕانیە لە باشووری کوردستان، و یەکێکی تریش لە سەرپێڵی زەھاو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ناسراون.[٩][١١] [١٢]
سەردەمی بڕۆنزی پێشوو
[دەستکاری]سەردەمی ئەکەدی
[دەستکاری]سیموروومەکان بەردەوام لە ململانێدا بوون لەگەڵ ئیمپراتۆریەتیی ئەکەدی. ناوی چوار ساڵی سەردەمی پاشایەتیی سارگۆنی ئەکەد باس لە ھەڵمەتەکانی دەکات دژی ئیلام، ماری، سیمورووم، و ئورووا (شارە-دەوڵەتێکی ئیلامی):[١٣][١٤]
- «ئەو ساڵەی کە تێیدا سارگۆن چوو بۆ سیمورووم»
- «ئەو ساڵەی کە تێیدا سارگۆن ئورووای تێکشکاند»
- «ئەو ساڵەی کە ئورووا تێکشکێنرا»
- «ئەو ساڵەی کە تێیدا سارگۆن ئیلامی تێکشکاند»
- «ئەو ساڵەی کە تێیدا ماری تێکشکێنرا»
ساڵێکی نادیار لە سەردەمی پاشای ئەکەد نەرام سین بەم شێوەیە تۆمار کراوە: «ئەو ساڵەی کە نەرام سین بەسەر سیموروومدا لە کیراشێنیوە سەرکەوت و بابای فەرمانڕەوای سیمورووم، و دووبوولی ئێنسی (فەرمانڕەوا)ی ئارامێی بە زیندانی گرت».[١٧][١٨] ئارامێ بەوە ناسراوە کە پەیوەندی بە ئەشنووناوە ھەیە. نامەیەکی بابلیی کۆنیش سیمورووم بە ئەشنوونا دەبەستێتەوە. ئەمە پێشنیاری ئەوە دەکات کە سیمورووم لە ناوچەی ئەو شارەدا بووبێت.[١٩]
پاشایەک، کە لە ڕاپەڕینە گەورەکەی دژی نەرام سیندا ناوی ھاتووە، پووتتی مادا ئەل بووە.[٢٠]
دوای ئەوەی ئەکەد بەدەست گۆتییەکانەوە کەوت، لۆلۆبییەکان و سیموروومەکان دژی فەرمانڕەوای گۆتی ئێرریدۆپیزیر ڕاپەڕین، بەپێی نووسراوەکانی دوایینیان:
کا-نیسبا، پاشای سیمورووم، خەڵکی سیمورووم و لۆلۆبیی بۆ ڕاپەڕین ھاندا. ئەمینیلی، ژەنەڕاڵی [لۆلۆبی، دوژمن]... وای لە خاکەکە کرد [یاخی ببێت]... ئێرریدۆ-پیزیر، بەھێز، پاشای گۆتیۆم و چوار لای جیھان پەلەی کرد [بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی] ئەو... لە یەک ڕۆژدا دەربەندی ئۆربیلۆمی لە چیای مووممووم گرت. جگە لەوەش، نیریشوھای گرت.
— نووسراوی R2:226-7ی ئێرریدۆپیزیر.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Shaffer، Aaron (٢٠٠٣). «Iddi(n)-Sîn, King of Simurrum: A New Rock-Relief Inscription and a Reverential Seal». Zeitschrift für Assyriologie und vorderasiatische Archäologie. ٩٣ (1). Zeitschrift für Assyoriologie: ٧–١٢.
- 1 2 3 4 5 Eidem، Jesper (٢٠٠١). The Shemshāra Archives 1: The Letters. Kgl. Danske Videnskabernes Selskab. لاپەڕە ٢٤. ژپنک ٩٧٨٨٧٧٨٧٦٢٤٥٠.
- ↑ George, A., "The Sanctuary of Adad at Zabban? A Fragment of a Temple List in Three Sub-columns", BiOr. 65, pp. 714–717, 2008
- ↑ Weidner, Ernst, "Simurrum Und Zaban", Archiv Für Orientforschung, vol. 15, pp. 75–80, 1945
- 1 2 Hamblin، William J. (٢٠٠٦). Warfare in the Ancient Near East to 1600 BC. Routledge. لاپەڕە ١١٥–١١٦. ژپنک ٩٧٨١١٣٤٥٢٠٦٢٦.
- ↑ Meissner, Bruno, "Simurru", Orientalistische Literaturzeitung, vol. 22, no. 1-6, pp. 69-70, 1919
- ↑ ١٦ی تەممووزی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.Schwemer, Daniel, "The Storm-Gods of the Ancient Near East: Summary, Synthesis, Recent Studies Part I", Journal of Ancient Near Eastern Religions 7.2, pp. 121-168, 2007
- ↑ Hallo W.W., Simurrum and the Hurrian Frontier, Revue Hittite et Asianique, pp. 71-81, 1978
- 1 2 Douglas Frayne, "Simurrum", Old Babylonian Period (2003-1595 B.C.): Early Periods, Volume 4, Toronto: University of Toronto Press, pp. 707-716, 1990 ISBN 9780802058737
- ↑ Sallaberger, W., "Ur III-Zeit", in W. Sallaberger and A. Westenholz (eds.), Mesopotamien: Akkade und Ur III-Zeit, Orbus Biblicus et Oriemtalis 160/3. Fribourg: Universitätsverlag / Göttingen: Vandenhoeck and Ruprecht, pp. 121–390, 1999
- ↑ Osborne، James F. (٢٠١٤). Approaching Monumentality in Archaeology. SUNY Press. لاپەڕە ١٢٠. ژپنک ٩٧٨١٤٣٨٤٥٣٢٥٥.
- ↑ Fouadi, A. H. A., Inscriptions and Reliefs from Bitwata.", Sumer, vol. 34, no. 1-2, pp. 122–29, 1978
- ↑ «T2K1.htm». cdli-gh.github.io.
- 1 2 Potts، D. T. (٢٠١٦). The Archaeology of Elam: Formation and Transformation of an Ancient Iranian State (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. لاپەڕە ٩٢-٩٣. ژپنک ٩٧٨-١-١٠٧-٠٩٤٦٩-٧.
- ↑ «Year Names of Sargon». cdli.ox.ac.uk.
- ↑ Álvarez-Mon، Javier؛ Basello، Gian Pietro؛ Wicks، Yasmina (٢٠١٨). The Elamite World (بە ئینگلیزی). Routledge. لاپەڕە ٢٤٧. ژپنک ٩٧٨-١-٣١٧-٣٢٩٨٣-١.
- ↑ «T2K3.htm». cdli-gh.github.io.
- ↑ Cohen, Mark E., "A New Naram-Sin Date Formula.", Journal of Cuneiform Studies, vol. 28, no. 4, pp. 227–32, 1986
- ↑ Finkelstein, J. J., "Subartu and Subarians in Old Babylonian Sources", Journal of Cuneiform Studies, vol. 9, no. 1, pp. 1–7, 1955
- ↑ J. G. Westenholz, "Legends of the Kings of Akkade", Winona Lake, IN: Eisenbrauns, 1997
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (نیسانی ٢٠٢٦) |
