سیلوان
| سیلوان | |
|---|---|
| وڵات | دەوڵەتی فەلەستین |
| دابەشکاریی کارگێڕی | ئورشەلیمی ڕۆژھەڵات، کەناری ڕۆژاوا |
| پۆتانی شوێن | ٣١°٤٦′١٢″N ٣٥°١٤′١٣″E |
| دانیشتووان | ١٩٬٧٧١ |
![]() | |
سیلوان (بە عەرەبی: سلوان) شارۆچکەی تەنیشت دیوارەکانی قودس و مزگەوتی ئەقسا لە دیوی باشوورەوە. بە پارێزەری قودس ناسراوە، چونکە سنوورەکانی کەوانەیەک پێکدەھێنن کە لە لای باشووری ڕۆژھەڵاتەوە تا لای باشووری ڕۆژاوای شارەکە درێژدەبێتەوە. ژمارەی دانیشتووانی سیلوان بەپێی پێناسەی سنوورەکانی دەگۆڕێت، لە نێوان نزیکەی بیست ھەزار بۆ شەست ھەزار فەلەستینی، جگە لە نزیکەی ٥٠٠ بۆ ٢،٨٠٠ جوو.[١] [٢]
سیلوان بەشێکە لە قودسی ڕۆژھەڵات کە لەژێر ئیدارەی ئوردن بوو دوای شەڕی ١٩٤٨، تا لە ساڵی ١٩٦٧ لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکرا. ئێستا وەک بەشێک لە شارەوانی قودس بەڕێوەدەبرێت بەپێی سیستمی کارگێڕی ئیسرائیل، ھەرچەندە بەشێک لە ناوچەی جی١ پێکدەھێنێت لە پارێزگای قودس بەپێی سیستمی کارگێڕی فەلەستین. لە ساڵی ١٩٨٠ ئیسرائیل قودسی ڕۆژھەڵاتی (لەوانەش سیلوان) بە بەشی ڕۆژاوای شارەکەوە گرێدا، قودسی یەکگرتووی کردە پایتەختی خۆی بەپێی یاسای قودس کە یەکێکە لە یاسا بنەڕەتییەکانی. بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان یاساکەی بە پێشێلکردنی یاسای نێونەتەوەیی زانی و ڕەخنەی لێگرت «چونکە پێی وایە کۆسپێکە لەبەردەم دروستکردنی ئاشتییەکی تەواو و دادپەروەری ھەمیشەیی».
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Balofsky، Ahuva (٨ی ئایاری ٢٠١٥). «Jews Reclaim Synagogue in Arab Neighborhood in Jerusalem». لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Sales، Ben. «In tense eastern Jerusalem, Arabs and Jews hunker down». لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
