بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سیستیک فایبرۆسس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سیستیک فایبرۆسس یان بەڕیشاڵبوونی کیسەیی نه‌خۆشیه‌کی بۆماوه‌یییه که به‌زۆری كاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر سییه‌کان به‌ڵام هه‌روه‌ها کار ده‌کاته سه‌ر په‌نکریاس، جگه‌ر و گورچیله.[١][٢] ده‌بێته هۆی گرانی هه‌ناسه‌دان و ده‌ردانی لینجه مادده به هۆی هه‌وكردنی سییه‌کان، نیشانه‌کانی تر وه‌ک هه‌وكردنی که‌لێنه‌کان و گه‌شه‌ی نابه‌جێ و کوته‌ک لێهاتنی په‌نجه‌کانی ده‌س و قاچ و پیسایی چه‌ور هه‌روه‌ها نه‌زۆکی له پیاواندا،[٣] توندی نیشانه‌کان به پێی که‌س ده‌گۆڕێ.[٤]

هیچ چاره‌سه‌رێ بۆ سیستیک فیبرۆسیس تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه،[٥] ته‌نها چاره‌سه‌ر دانی ئانتی بایۆتیکه که هه‌ندێ جار له ڕێگای حه‌ب یاخود له ڕێگای هه‌ڵمژینه‌وه ده‌درێ.[٦]

نیشانه‌کان

[دەستکاری]

نیشانه سه‌ره‌کیه‌کانی سیستیک فیبرۆسیس بریتین له تام سوێری پێست،[٧] گه‌شه‌ی نارێک، نارێکی زیاد بونی کێش سه‌ره‌ڕای خواردنی ئاسایی،[٨] کۆبونه‌وه‌ی لینجه مادده، ژه‌هراوی بونی سیه‌کان، کۆکه و گرانی هه‌ناسه‌دان[٩] هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری نه‌زۆکی له پیاواندا،[١٠] هه‌ندێک نیشانه‌کان له مناڵیه‌وه ده‌ره‌که‌وێ وه‌ک قه‌بزی.[١١]

له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوندا مناڵه‌کانی توشبوو به سیستیک فابرۆسس وه‌رزش ده‌که‌ن بۆ ده‌ردانی ئه‌و لینجه مادانه‌ی که له بۆریچکه‌کانی سیه‌کانیاندا هه‌یه،[١٢] رووکه‌شه خانه‌کانیان پرۆتینێک دروست ده‌که‌ن که ده‌بێته هۆی دروست بونی لینجه مادده‌ی زۆر،[١٣] نارێکی گه‌شه له مناڵاند وه‌ک کێشی که‌م و باڵای کورت تر له چاو هاوته‌مه‌نیاندا، ئو گه‌شه نارێکه زۆر هۆکاری هه‌یه وه‌ک ژه‌هراوی بونی سیه‌کان که وا ده‌کا بڕی ئۆکسجینی پێویست نه‌چێ بۆ به‌شه‌کانی له‌ش، لاوازی له هه‌لمژینی خۆراکی پێویست له کۆ ئه‌ندامی هه‌رسدا.[١٤]

هه‌ڵگره‌کان

[دەستکاری]

١ له ٢٥ دانیشتوانی باکوری ئه‌وروپا هه‌ڵگری بۆماوه‌مادده‌ی سیستیک فایبرۆسسن. ئه‌م نه‌خۆشیه ته‌نها ده‌رده‌که‌وێ کاتێ دوو هه‌ڵگر منداڵیان ده‌بێ(وه هه‌ر منالێکیه‌ن چانسی توشبونیان ٢٥٪ه)، واته بۆ توش بون به سیستیک فایبرۆسس پێویسته که‌سه‌که هه‌لگری دوو بۆماوه مادده‌ی به‌زیو بێت، هه‌رچه‌نده ته‌نها ١ له ٣٠٠٠ پێست سپی ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان هه‌یه، ٩٠٠ بۆماوه مادده‌ی جیاواز دۆزراوه‌ته‌وه که ده بێته هۆی بۆ توش بوون به سیستیک فایبرۆس.[١٥]

ناسینه‌وه

[دەستکاری]
شوێنی بۆماوه‌مادده‌ی CFTR له سه‌ر کرۆمۆسۆمی ٧

سیستیک فایبرۆسس ده‌توانرێ ده‌ستنیشان بکرێ به چه‌ن شێوه‌یه‌کی جیاواز، وه‌ک ئه‌و تاقیکردنه‌وانه‌ی که بۆ وه‌چه‌ی تازه له دایکبوو ده‌کرێ، تاقیکردنه‌وه‌ی ئاڕه‌قی که‌سه‌که یاخود تاقیکردنه‌وه‌ی بۆماوه‌یی، به پێی تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک که له سالی ٢٠٠٦ کرا ده‌رکه‌وت ١٠٪ی که‌یسه‌کانی سیستیک فایبرۆسس ده‌دۆزرانه‌وه له‌کاتی ئه‌و تاقیکردنه‌وانه‌ی که بۆ وه‌چه‌ی تازه له دایکبوو ده‌کرێ،[١٦] له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا پێویسته تاقیکردنه‌وه‌ی ئاره‌ق بکرێ بۆ دڵنیابون.

ده‌سبه‌سه‌ردا گرتن

[دەستکاری]

هه‌ر چه‌نده تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێ بۆ سیستیک فایبرۆسس نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، ژیان له‌گه‌ل ئه‌م نه‌خۆشیه‌ده ئاسانتر بووه وه‌ک له ٧٠ ساڵ پێش ئێستا، له کاتێکدا کا مناڵی ساوا پێش ٧٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌مه‌نی نه ده‌گایشته ١ ساڵ، مناڵی توشبوو له‌م رۆژه‌دا به ئاسانی تا ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن ده‌ژین، به هۆی ئه‌و چاره‌سه‌رانه که یارمه‌تیده‌رن بۆ ژیانی نه‌خۆشه‌کان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌رزش کردن و خواردنی ته‌ندروست یارمه‌تیده‌رن بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه، ئه‌و چاره‌سه‌رانه که له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌ن ماوه‌ی کارکردنی کۆئه‌ندامه‌کان درێژده‌کاته‌وه وا له ئه‌ندامه‌کان ده‌کات که بۆ ماوه‌یه‌کی زیاتر بتوانن وه‌ک ئه‌ندامی که‌سی ئاسایی کار بکه‌ن.

ئه‌و چاره‌سه‌رانه تیشکۆ دۆخه‌نه سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی که به سیه‌کان گه‌یشتون به‌هۆی لینجه مادده ده‌ر دراوه‌کانه‌وه پێیان گه‌یشتووه.

چاندن

[دەستکاری]

زۆر جار چاندنی سیه‌کان ده‌بێته پێویستی به‌هۆی بێ هێزی سیه‌کان و به‌رگه نه‌گرتنیان بۆ وه‌رزش دوای تێپه‌ر بونی کات، هه‌رچه‌نده چاندنی یه‌ک سی ده‌کرێ له نه‌خۆشیه جیاوازه‌کانی سیه‌کاندا به‌ڵام نه‌خۆشه‌کانی سیستیک فایبرۆسس پێویستیان به‌وه‌یه که هه‌ردوو سیه‌کانیان بۆ بچێنرێته‌وه چونکه ئه‌و به‌کتریایانه‌ی له سیه‌که‌یاندا هه‌یه توانای گواستنه‌وه‌ی بۆ سیه نوێکه هه‌یه. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ڕه‌نگه چاندنی په‌نکریاس و جگه‌ر بکرێ بۆ خۆ لێدورخستنه‌وه له نه‌خۆشیه‌کانی جگه‌ر و شه‌کره.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. O'Sullivan، BP؛ Freedman، SD (٣٠ی ئایاری ٢٠٠٩). «Cystic fibrosis». Lancet. ٣٧٣ (9678): ١٨٩١–٩٠٤. doi:١٠.١٠١٦/s٠١٤٠-٦٧٣٦(٠٩)٦٠٣٢٧-٥. PMID ١٩٤٠٣١٦٤.
  2. Hodson، Margaret؛ Geddes، Duncan؛ Bush، Andrew، eds. (٢٠١٢). Cystic fibrosis (چاپی 3rd). London: Hodder Arnold. لاپەڕە ٣. ژپنک ٩٧٨-١-٤٤٤١-١٣٦٩-٣. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  3. O'Sullivan، BP؛ Freedman، SD (٣٠ی ئایاری ٢٠٠٩). «Cystic fibrosis». Lancet. ٣٧٣ (9678): ١٨٩١–٩٠٤. doi:١٠.١٠١٦/s٠١٤٠-٦٧٣٦(٠٩)٦٠٣٢٧-٥. PMID ١٩٤٠٣١٦٤.
  4. O'Sullivan، BP؛ Freedman، SD (٣٠ی ئایاری ٢٠٠٩). «Cystic fibrosis». Lancet. ٣٧٣ (9678): ١٨٩١–٩٠٤. doi:١٠.١٠١٦/s٠١٤٠-٦٧٣٦(٠٩)٦٠٣٢٧-٥. PMID ١٩٤٠٣١٦٤.
  5. Massie، J؛ Delatycki، MB (کانوونی یەکەمی ٢٠١٣). «Cystic fibrosis carrier screening». Paediatric Respiratory Reviews. ١٤ (4): ٢٧٠–٥. doi:١٠.١٠١٦/j.prrv.٢٠١٢.١٢.٠٠٢. PMID ٢٣٤٦٦٣٣٩.
  6. O'Sullivan، BP؛ Freedman، SD (٣٠ی ئایاری ٢٠٠٩). «Cystic fibrosis». Lancet. ٣٧٣ (9678): ١٨٩١–٩٠٤. doi:١٠.١٠١٦/s٠١٤٠-٦٧٣٦(٠٩)٦٠٣٢٧-٥. PMID ١٩٤٠٣١٦٤.
  7. Quinton PM (حوزەیرانی ٢٠٠٧). «Cystic fibrosis: lessons from the sweat gland». Physiology. ٢٢ (3): ٢١٢–٢٥. doi:١٠.١١٥٢/physiol.٠٠٠٤١.٢٠٠٦. PMID ١٧٥٥٧٩٤٢.
  8. Hardin DS (ئابی ٢٠٠٤). «GH improves growth and clinical status in children with cystic fibrosis – a review of published studies». Eur. J. Endocrinol. ١٥١ (Suppl 1): S٨١–٥. doi:١٠.١٥٣٠/eje.٠.١٥١S٠٨١. PMID ١٥٣٣٩٢٥٠.
  9. O'Malley CA (ئایاری ٢٠٠٩). «Infection control in cystic fibrosis: cohorting, cross-contamination, and the respiratory therapist» (PDF). Respir Care. ٥٤ (5): ٦٤١–٥٧. doi:١٠.٤١٨٧/aarc٠٤٤٦. PMID ١٩٣٩٣١٠٨. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  10. Makker K، Agarwal A، Sharma R (نیسانی ٢٠٠٩). «Oxidative stress & male infertility» (PDF). Indian J. Med. Res. ١٢٩ (4): ٣٥٧–٦٧. PMID ١٩٥٣٥٨٢٩. لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٠. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  11. Blackman SM، Deering-Brose R، McWilliams R، Naughton K، Coleman B، Lai T، Algire M، Beck S، Hoover-Fong J، Hamosh A، Fallin MD، West K، Arking DE، Chakravarti A، Cutler DJ، Cutting GR (تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). «Relative contribution of genetic and nongenetic modifiers to intestinal obstruction in cystic fibrosis». Gastroenterology. ١٣١ (4): ١٠٣٠–٩. doi:١٠.١٠٥٣/j.gastro.٢٠٠٦.٠٧.٠١٦. PMC ١٧٦٤٦١٧. PMID ١٧٠٣٠١٧٣.
  12. Ratjen FA (ئایاری ٢٠٠٩). «Cystic fibrosis: pathogenesis and future treatment strategies» (PDF). Respir Care. ٥٤ (5): ٥٩٥–٦٠٥. doi:١٠.٤١٨٧/aarc٠٤٢٧. PMID ١٩٣٩٣١٠٤. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  13. De Lisle RC (ئەیلوولی ٢٠٠٩). «Pass the bicarb: the importance of HCO3- for mucin release». J. Clin. Invest. ١١٩ (9): ٢٥٣٥–٧. doi:١٠.١١٧٢/JCI٤٠٥٩٨. PMC ٢٧٣٥٩٤١. PMID ١٩٧٢٦٨٧٨.
  14. Hardin DS (ئابی ٢٠٠٤). «GH improves growth and clinical status in children with cystic fibrosis – a review of published studies». Eur. J. Endocrinol. ١٥١ (Suppl 1): S٨١–٥. doi:١٠.١٥٣٠/eje.٠.١٥١S٠٨١. PMID ١٥٣٣٩٢٥٠.
  15. Edwards، Q. T.؛ Seibert، D.؛ Macri، C.؛ Carolyn، C.؛ Tilghman، J. (تشرینی دووەمی ٢٠٠٤). «Assessing ethnicity in preconception counseling: Genetics--what nurse practitioners need to know». Clinical Practice. ١٦ (11): ٤٧٢–٤٨٠. doi:١٠.١١١١/j.١٧٤٥-٧٥٩٩.٢٠٠٤.tb٠٠٤٢٦.x.
  16. Davies JC، Alton EW، Bush A (کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧). «Cystic fibrosis». BMJ. ٣٣٥ (7632): ١٢٥٥–٩. doi:١٠.١١٣٦/bmj.٣٩٣٩١.٧١٣٢٢٩.AD. PMC ٢١٣٧٠٥٣. PMID ١٨٠٧٩٥٤٩.