سیستمی ھەسارەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


مۆدێلێكی هونه‌ری سیسته‌می هه‌ساره‌یی

سیستەمی هەسارەیی (به‌ ئینگلیزی:Planetary_system|planetary system) بریتییە لە دەستەیەک تەنی بەستراو بە هێزی كێشكردنی نا ئەستێرەیی، هەروەها ئەو تەنە لەسەر خولگە بێت یاخوود نا بەدەوری ئەستێرەدا یاخوود لە سیستەمی ئەستێرەکەدا، ئەو تەنانەش پێکدێن لە : هەسارە یاخوود گەڕەستێرۆچکە یان مانگی سروشتی یان بەردی ئاسمانی یانیش کلکدار، هەر وەک زاندرایە کە هەسارەکان دەخوولێنەوە لە کۆمەڵەی خۆر، هەروەها خوولانەوە هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر باوترین خوولانەوەیی کۆمەڵیە لەلایەن ئێمەوە، کە ٨ هەسارە و چەندین هەسارۆکەی تێدا دەخوولێتەوە..


هەتا ئێستا چەندین کۆمەڵەی خوولاوەیی سیستەمی هەسارەییمان ئاشکراکردیە کە ژمارەیان دەگاتە نێزیک (٣٠٠) سیستەمی هەسارەیی، هەروەها زانای گەورە کویلو یەکەمین زانا بوو لە ساڵی ١٩٩٧ سیستەمی هەسارەیی بدۆزێتەوە لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر

مێژوو[دەستکاری]

هێليۆسنتريسم (چەقە خۆر)[دەستکاری]

هێليۆسنتريسم بریتیە لە مۆدیلێکی ئەستێرە ناسی، کە لەم مۆدێلەدا زەوی و هەسارەکان بەدەوری خوردا دەخولێنە (خۆر لە چەقی ئەم کۆمەڵەدایە) وە پێی دەوترێت کۆمەڵەی خۆر.

دۆزینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌كه‌مان[دەستکاری]

مۆدێلێكی هیلیۆسینتریزمی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌كه‌مان

لە نووسینی نیکۆلاس کۆپەرنیکۆسە ،کەلەساڵی ١٥٤٣ بڵاوکرایەوە نمونە بوو بۆ پێشبینی کردنێکی بیرکاریانە دەربارەی خۆر لەسیستەمی هەسارەکەدا ، زانایانی سەدەی حەڤدە گالیلۆ گالیلی ،جۆهانز کێپلەر، ئیسحاق نیوتن توانیان کە گەشەپێدانێک بکەن لە فیزیادا ، بۆیە بووە هۆی ڕازیبوون بەم وتانە پلە بە پلە لەبیرۆکەی ئەوەی کەزەوی بەدەوری خۆردا ده‌سوڕێته‌وه‌ هەموو هەسارەکانی تریش بەهامان شێوەی فیزیایانەی زەوی دەجووڵێنەوە.

بنچینه‌ و پەرەسەندن[دەستکاری]

چه‌مكێكی هونه‌ری شریتی هه‌ساره‌یی یه‌كه‌می

سیستەمی هەسارەکان لە شریتی هەسارەی سەرەتاییەوە هاتوە،کە بەدەوری ئەستیرەکانن، وەک بەشێک لە پڕۆسەی پێکهێنانی ئەستێرە.

لەماوی دروستبوونی سیستەمێک زۆرێک لە ماددە بەهۆی هێزی کێشکردن پەرشدەبن بەرەوە خولگە دوورەکان وە هەندێ لە هەسارەکان بەتەواوی دەرئەچن لە سیستەمەکە

سه‌رچاوه‌[دەستکاری]