سیستمی پاداشتی زۆرینە
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| سیستمی پاداشتی زۆرینە | |
|---|---|
| لقی | نوێنەرایەتی نیمچە ڕێژەیی |
| بەکاردەھێنێت | پاداشتی زۆرینە |
سیستمی پاداشتی زۆرینە (بە ئینگلیزی: Majority Bonus System) جۆرێکە لە سیستمی نوێنەرایەتی نیمچە ڕێژەیی. لە ھەندێک وڵاتی ئەورووپی بەکاردێت.تایبەتمەندە بە پێدانی پاداشت بە زۆرینە لە ڕێگەی ژمارەیەکی زیاتر لە کورسی یان نوێنەرایەتی لە ھەیئە (ئۆرگان)ی ھەڵبژێردراوی حیزبی براوە یان ھاوپەیمانی بە زۆرترین دەنگ بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری حکوومەت.
ئەم سیستمە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠١٣ لە ئەرمینیا و سان مارینۆ و ئیتاڵیا بەکارھاتووە. لە ئەرژەنتین بەکاردێت بۆ ھەڵبژاردنی ژووری نوێنەران لە سانتافی و چووبووت و ئینتری ڕیۆس. یۆنان ئەم سیستمە پێش ئەوەی دواجار لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٩دا بەکاربھێنرێت، کارا بوو.
مێژوو
[دەستکاری]بێنیتۆ موسۆلینی یەکەم کەس بوو کە یاسایەکی خستەڕوو کە کورسی زیاتری بە حیزبی براوە بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٢٤ی ئیتاڵیادا. پاداشتی زۆرینە دوای گەڕاندنەوەی دیموکراسی ھەرچەندە لە سنووری بنەڕەتیدا بەکارھات، لە ژمارەیەک کورسی کە سەقامگیری حکوومەتیان مسۆگەر دەکرد بەڵام ژمارەیەکی ئەوەندە گەورە نەبوو کە ڕێگە بە یەک لایەن بدات گۆڕانکاری دەستووری بکات. ئەم سیستمە لە ساڵانی ١٩٥٠ لە ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکان بەکارھێنرا و لە ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ساڵی ١٩٩٩ و نیشتمانی ٢٠٠٦دا وەک جێگرەوەیەک بۆ سیستمی تێکەڵاوی سکۆربۆرۆ ناسێندرایەوە.
لە ماوەی ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٣ی ئیتاڵیادا، پارتی دیموکرات توانی ٢٩٢ کورسی بەدەستبھێنێت و ھەشت ملیۆن و ٦٤٤ ھەزار و ٥٢٣ دەنگ بەدەستبھێنێت، بەڕێژەی ٢٩٦٠٤ دەنگی ئیمتیاز بۆ ھەر کورسییەک. نزیکترین ڕکابەری پارتی ئازادیی گەلە کە ٩٧ کورسی بە ٧،٣٣٢،٩٧٢ دەنگ بەدەستھێناوە، بە تێکڕا ٧٥ ھەزار و ٥٩٧ دەنگ بۆ ھەر کورسییەک. ئەو میکانیزمەی کە لە ئیتاڵیا لە ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٣ بەکارھێنرا، ژمارەیەکی دیاریکراوی کورسی بە پارتی براوە بەبێ گوێدانە ڕێژەی دەنگەکانی بەخشی، تا ئەو کاتەی ئەم ڕێکارە لەلایەن دادگای دەستووری ئیتاڵیا بە نادەستووری دادەنرا. پاشان پێشنیازی ھەڵبژاردنی دووەم (لە نێوان یەکەم دوو ھاوپەیمانییەکە) کرا، بەڵام ئەمەش لەلایەن دادگاوە ڕەتکرایەوە. پاشان دەنگدانی ھاوتەریب لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ی ئیتاڵیا پەسەندکرا.
ھەروەھا سیستمی پاداشتی زۆرینە لەلایەن وڵاتانی دیکەی ئەورووپاوە پەسەند کراوە، بەتایبەتی یۆنان لە ساڵی ٢٠٠٤، سان مارینۆ لەسەر ئاستی نیشتمانی و فەڕەنسا لە ھەڵبژاردنی ناوچەیی و شارەوانییەکان.[١][٢]