سیجێس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سیتگێسەوە ڕەوانە کراوە)

سیتگێس (بە ئینگلیزی: Sitges) شارۆچکەیەکە نزیکەی ٣٥ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژاوای بارسێلۆنا دوورە، لە ئیسپانیا، لە سەرانسەری جیھاندا بەناوبانگە بە فێستیڤاڵی فیلم و کەرنەڤاڵ و کولتووری ئێڵ جی بی تی. دەکەوێتە نێوان بانی گەرەف و دەریای ناوین، بە کەناراوەکانی و شوێنە شەوانەکان و شوێنە مێژوویییەکانی ناسراوە. سیتگێس شوێنێکی گونجاوە بۆ ھاوڕەگەزبازان و چەندین دامەزراوەی تێدایە کە خزمەتگوزاری بۆ کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە و خزمەتە بەناوبانگەکانی ھاوڕەگەزبازان دابین دەکەن. نزیکەی ٣٥٪ و ٢٦ ھەزار دانیشتووی ھەمیشەیی خەڵکی ھۆڵەندا، بەریتانیا، فەرەنسا و سکاندیناڤیایە، کە منداڵەکانیان لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی ناوچەکە دەخوێنن. ١٧ کەنار دەریای ھەیە. ھەروەھا سیتگێس شوێنی کۆنفرانسی ساڵانەی بیلدەربێرگ بوو کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٠ بەڕێوەچوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]