سیبغەتوڵڵا حەیدەری
سیبغەتوڵڵای حەیدەری صبغة ﷲ الحیدرِی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | (؟) |
| مەرگ | ١٨٦٢ز/١٢٧٩کٔ |
| شوێنی گۆڕ | مەزارگەی قادرییە |
| نیشتەجێی | |
| نەتەوە | کورد |
| ناوەکانی تر | حەیدەری |
| شارۆمەندێتی | |
| خوێندنگە | قوتابخانەی ماوەران |
| پیشە | زانای ئایینی خۆشنووس (خطاط) موفتی شەرعزان (فەقێھ) |
| سەردەم | سەدەی ١٩یەم |
| ئایین | ئیسلام |
| مناڵ(ەکان) | ئیبراھیم فەسیح حەیدەری |
سیبغەتوڵڵای حەیدەری کوڕی ئەسعەد ئەفەندی، مووفتی، زانا و نووسەر و فەقێیەکی کورد بووە لە نێو فەقێیەکانی بەغدا.[١] زۆر پۆستی ئایینیی پێ سپێردرا، لەوانەش پۆستی مووفتیی بەغدا. لە تەمەنێکی گەنجییەوە بەدوای زانستدا دەگەڕێت و بە پاڵپشتیی باوکی و زانایانی سەردەمی خۆی، لەنێویاندا زانا ئەحمەد ئەفەندیی زەند.
حەیدەری خۆشنووس (خطاط)ـێکی لێھاتوو بوو. دەرچووی ھونەری خۆشنووسی بوو و مۆڵەتی لە خۆشنووس سووفیان وەھبی وەرگرت. تا ڕاددەیەکی سەرنجڕاکێش شارەزاییی لە خۆشنووسیدا ھەبووە. لە نێو بەرھەمە خۆشنووسییەکانیدا کتێبێک لەسەر بنەماکانی قورئان ھەیە کە لە دەستنووسەکانی کتێبخانەی قادرییەدا دەبینرێت. خۆی تەرخان کردووە بۆ وانەوتنەوە لە مزگەوتەکانی بەغدا و زۆربەی تەمەنی بەدوای زانستدا دەگەڕا. چەندین زانا و فەقێی ڕاھێناوە و مۆڵەتیشی بە چەندانیان داوە. لە نێو کوڕەکانیدا زانا شێخ ئیبراھیم فەسیح حەیدەری، نووسەری کتێبی «ناونیشانی شکۆمەندی لە ڕوونکردنەوەی بارودۆخی بەغدا و بەسرە و نەجد».[٢][٣]
مردنی
[دەستکاری]لە ساڵی ١٢٧٩ی کۆچی بەرامبەر بە ١٨٦٢ی زایینی لە بەغدا کۆچی دواییی کردووە، کاروانێکی پرسەی ڕێزلێنانی بۆ کراوە و لە باب الشێخ و لە گۆڕستانی قادرییە بە خاک سپێردرا.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ صحیفة التآخی - من علماء ومشایخ وادباء الکورد فی بغداد شیخ الاسلام العلامة السید صبغة ﷲ الحیدری.. علامة العراق وشیخ مشایخھا 9 January 2020[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ داڕێژە:استشهاد بويكي بيانات
- ↑ بغداد والبصرة ونجد فی کتاب من أواسط القرن التاسع عشر. تعلموا الھندسة والحساب والزراعة واللغات إلی جانب الفقھ - جریدة الحیاة 2020-04-12 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ صحیفة التآخی - من علماء ومشایخ وادباء الکورد فی بغداد شیخ الاسلام العلامة السید صبغة ﷲ الحیدری.. علامة العراق وشیخ مشایخھا 9 January 2020[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- مردووانی ١٨٦٢
- شەرعزانە عێراقییەکان
- کوردەکانی باشووری کوردستان
- خەڵکی بەغدا
- کوردەکان
- کوردەکانی عوسمانی
- شەرعزانان
- فەقیھەکان
- زانا کوردەکان
- زانا موسڵمانەکان
- زانا موسوڵمانەکان
- زانا سونییە موسڵمانەکان
- شەرعزانانی سوننە
- خۆشنووسانی کورد
- خۆشنووسی عەرەبی
- خۆشنووسان
- خۆشنووسی
- خۆشنووسی ئیسلامی
- موفتییەکان
- کەسایەتی کورد
- کەسایەتییە ئایینییە کوردەکان