سیا
سیا | |
|---|---|
| لەدایکبوون | سیا کێیت ئیزابێل فارلێر ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥ |
| پیشە | |
| پیشەی مۆسیقی | |
| چەشنەکان | |
| ساڵانی چالاکبوون | ١٩٩٣–تا ئێستا |
| وێبگە | siamusic |
| واژوو | |
سیا کێیت ئیزابێل فارلێر (بە ئینگلیزی: Sia Kate Isobelle Furler؛ لەدایکبووی ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥) کە زۆرتر بە ناوی سیا ناسراوە، گۆرانیبێژ و گۆرانینووسێکی چەشنی پۆپ و داونتێمپۆ و جازی ئوسترالیایییە.[١] گۆرانیی Taken for Granted لە ساڵی ٢٠٠٠ یەکێک بوو لە پێرستی ١٠ گۆرانییە ھەڵبژێردراوەکانی ئینگلستان. ئەلبۆمی ساڵی ٢٠٠٨، Some People Have Real Problems (واتە «ھەندێک خەڵک کێشەی ڕاستەقینەیان ھەیە») لە پێرستی ٥٠ ئەلبۆمی یەکەمی بیلبۆرد ٢٠٠دا ھاتە ئەژمار. ساڵی ٢٠٠٩ لە مەراسیمی مۆسیقای ئاریا خەڵاتی باشترین دی ڤی دیی مۆسیقای بردەوە. سیا لەگەڵ زۆرێک لە ھونەرمەندە ناسراوەکانی وەک کریستینا ئاگیلێرا، ئێمینێم و بیانسێ و، ھەروەھا جێنیفەر لۆپێز، شەکیرا، ڕیھانە، زەین مالیک، کایلی مینۆگ، کەیتی پێری، ڕیتا ئۆرا، سێلین دیۆن و گرووپی مەروون فایڤ ھاوکاریی کردووە.
ژیاننامە
[دەستکاری]١٩٧٥–٩٥: سەرەتای ژیان
[دەستکاری]سیا لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥ لە ئەدێلاید لە باشووریی ئوسترالیا لەدایک بووە. باوکی، فیل. بی کالسن، مۆسیقاژەن و دایکیشی گۆرانیبێژ، گۆرانینووس، مۆسیقاژەن و وانەبێژێکی ھونەرە. ساڵی ٢٠٠٨ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئێن-پی-ئار موزیک دەڵێت، لە سەردەمی مناڵی و جەوانی ھەوڵی داوە لاسایی شێوازی ھونەرمەندانێکی وەک ئارتا فرانکلین، ئێستیڤ واندێر و ئێستینگ بکاتەوە.[٢]
١٩٩٦–٢٠٠٠: گرووپی کریسپ و ئەلبۆمی تەنیا چاو لێ بکە
[دەستکاری]سیا لە کۆتایییەکانی دەیەی ٩٠ گۆرانیبێژیی لە چەشنی ئێیسید جاز دەست پێ کرد و لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بووە ئەندامێکی گرووپی جاز-فانک کریسپ. گرووپی کریسپ لە گۆرانیبێژی سەرەکی سیا، جێس فلێوری گیتارژەن، جێرمی گلاوێری گیتارژەنی بەیس، سم لنگلی و بێن تیمیسی کیبۆردژەن و ئێستیڤ ڕونی تەپڵژەن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Singer-songwriter Sia snags first No. 1 on U.S. Billboard chart». Reuters. ١٦ی تەممووزی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ ئەلێکس کوھن. «سیا میآموزد ھمچون خودش بنماید». دی-تو-دی. اِن-پی-آر. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «سیا (موسیقیدان)»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٨ی شوباتی ٢٠١٩.
| ئەم گۆرانیبێژ وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |