سۆریێ
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
سۆریێ گوندێکە لە قەزای باتیفا سەر بە قەزای زاخۆ لە پارێزگای دھۆک، ھەرێمی کوردستان. یەکێک لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی گوندەکە ھاوینەھەواری سۆریێ و تاڤگەکەیەتی.
کۆمەڵکوژیی سۆریێ
[دەستکاری]لە ١٦ی ئەیلوولی ١٩٦٩، ھاوتای بەیانی سێشەممە، کۆمەڵکوژییەک[١] لەم گوندەدا ڕوویدا. ئەو کەسەی بەرپرسیار بوو لێی مولازمی دووەم عەبدولکەریم ئەلجوحەیشی ئەندامی پارتی سۆسیالیستی بەعسی عەرەبی بوو. لەو کاتەدا مەفرەزییەک بەو شوێنەدا تێدەپەڕین بۆ پشکنینی گوندەکانی ئەو ناوچانە، لەنێویاندا گوندی سۆریێ. دوای ئەوەی مەفرەزەکە پشکنینی گوندەکەی تەواو کرد، لە ڕێگادا بوو بۆ ئەوەی بەجێیبھێڵێت، مینێک بە یەکێک لە زرێپۆشەکانی مەفرەزەکەدا تەقییەوە. چاوەکانی مولازم ڕووی لە خەڵکی سۆریێ کرد و تۆمەتباریان کرد بەوەی کە ئەوانە مینەکانیان چاندووە. ھەڵیکوتایە سەر گوندەکە و دانیشتووانەکەی بردە یەکێک لە تەویلەکانی ناو گوندەکە و کوشتیانن، لەنێویاندا باوک حەننا کە لە زاخۆوە ھاتبوو بۆ ئەو گوندە. ھەروەھا لەیلا خامۆ کە ھەوڵی پاراستنی دایک و باوکی دەدا و کاترین شەمعوون کە ھەوڵی پاراستنی ھاوسەرەکەی دەدا. لەو ڕۆژەدا ٣٨ کەس کوژران و ٢٢ کەسیش بریندار بوون کە ژمارەیەکی زۆریان منداڵ بوون و لەوێ بە خاک سپێردران. پاشان مەفرەزەکە گوندەکەیان سووتاند.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «مجزرة صوريا». ويكيبيديا (بە عەرەبی). ٣١ی ئابی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە.