سکووڵی یاسا و ڕامیاری زانکۆی سلێمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

لە ساڵی (١٩٩٨) لە شاری سلێمانی بە فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بە فەرمانی زانکۆیی ژمارە (٧/٥/٤٩٥٧) لەڕۆژی (٢٣/١١/١٩٩٨) دامەزرا.ئامانجەکانی دامەزراندن: بەگەڕ خستنی توانای زانستی و سەرچاوە مرۆییەکان لەپێناو بەشداری کردن لەپرۆسەی داڕشتنی بنەما یاساییەکانی دەوڵەتی یاساو کۆمەڵگای مەدەنی لەکوردستاندا، وەبەشداری پێکردنی لەپرۆسەی بنیاتنانەوەی ناسنامەی مرۆیی، ونەتەوەیی، ونیشتیمانی گەلی کوردستاندا. بەگەڕخستنی ھەوڵی زانستی و لۆجیکی بۆ بڵاوکردنەوەی ڕوناکبیری یاسایی لەناو کۆمەڵگادا. ھەوڵدان بۆ بەیاسایی کردن وزانستی کردنی شێوازی ژیانی سیاسی و کارگێڕی فەرمانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، وەبەرتەسککردنەوەی ڕواڵەت و شێوازەکانی بەرێوەبردنی نایاسایی لەدام و دەزگاکانی حکومەتدا.پێگەیاندنی کادری یاسایی و شایستەو لێھاتوو بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کەلەدەزگا حکومی و کەرتە تایبەت و مەدەنیەکاندا ھەیە.

بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٣١٠ن) لە (٢٨/٨/٢٠٠٧) و فەرمانی زانکۆیی ژمارە (٧/٣/٩٤٧٢) لە (٣٠/٨/٢٠٠٧) بڕیاری یەکگرتنەوەی سکووڵەکانی (یاسا- بەیانیان , یاسا- ئێواران , زانستە ڕامیارییەکان- ئێواران) درا وە سکووڵی یاسا و ڕامیاری پێکھێنرا لەھەرسێ بەشی (یاسا- بەیانیان , یاسا- ئێواران , زانستە ڕامیارییەکان- ئێواران


زانکۆ[دەستکاری]

زانکۆی سلێمانی