سکووڵی ڤێتێرنەری زانکۆی سلێمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سکووڵی پزیشکی ڤێتێرنەری بە فەرمانی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ژمارە ٧/١٠/٢٣٩٢ لە ڕێکەوتی ١٠/١٠/١٩٩٥دامەزراوە وەک یەکەمین کۆلیج لەو پسپۆری یەدا لە ھەرێمی کوردستان. خوێندن لەم کۆلیجە پێنج ساڵە, لە سەرەتادا ژمارەیەکی کەم لە مامۆستایان بەشداربوون لە وانە ووتنەوە, بەڵام ساڵ لە دوای ساڵ ژمارەی مامۆستاکان زیادی کردووە. ئەرکی سەرەکی ئەم کۆلیجە بریتیە لە پێگەیاندن و ئامادەکردنی کادری پسپۆڕ لە ھەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس, دبلۆمی باڵا, ماستەر و دکتۆرا لە بواری پیشەی پزیشکی ڤێتێرنەری, بە مەبەستی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری ڤێتێرنەری لە ھەرێمی کوردستان. لە ساڵی ١٩٩٥-١٩٩٦ یەکەم دەستەی خوێندکاران وەرگیران لە ساڵی ٢٠٠٠-٢٠٠١ بڕوانامەی (بەکالۆریۆس) یان پێبەخشرا لە بواری پزیشکی ڤێتێرنەری و نەشتەرگەری (B.V.M. &S).

کۆلیجی پزیشکی ڤێتێرنەری لە پێنج لق پێکھاتووە: ١-لقی زانستە بنچییەکان. ٢-لقی توێکاری و ھستۆپاپولۆجی. ٣-لقی مایکرۆبایۆلۆجی. ٤-لقی نەشتەرگەری و زاوزێ. ٥-لقی کلینیک و ھەناوی.

بینای سەرەکی کۆلیجی پزیشکی ڤێتێرنەری دەکەوێتە ناو کەمپی زانکۆی سلێمانی, مەڵبەندێکی فێرکاری کە سەر بە کۆلیجە بەناوی (نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری فێرکاری) دەکەویّتە گەڕەکی شێخ محی الدین نزیک بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لە شاری سلێمانی کە مەڵبەندێکی فێرکاری و خزمەتگوزاری یە چالاکیانەی تێدا ئەنجام دەدرێت:- ١-زۆربەی وانەکلینیکی وپراکتیکی یەکانی تێدا دوترێتەوە. ٢-توێژینەوەکانی خوێندکارانی خوێندنی باڵای تێدا ئەنجام دەدرێت. ٣-خزمەتگوزاری ڤێتێرنەری پێشکەش بە ھاووڵاتیان دەکات بەبێ بەرامبەر. ھەروەک مەڵبەندێکی ڕاوێژکاری لە بوارە جیاجیاکانی پزیشکی ڤێتێرنەری کاردەکات.

زانکۆ[دەستکاری]

زانکۆی سلێمانی

سەرچاوە[دەستکاری]

سکووڵی ڤێرتێرنەری زانکۆی سلێمانی