سویووز
| سویووز | |
|---|---|
| لقی | crewed spacecraft، کەپسوولی بۆشایی |
| ناو بە زمانی فەرمی | Союз |
| وڵاتی بنەڕەت | یەکێتیی سۆڤیەت، ڕووسیا |
| کارپێکەر | بەرنامەی بۆشاییی سۆڤیەت، دەزگای بۆشاییی ڕووسی |
| دروستکەر | کۆمپانیای ئێس. پی کۆرۆلیڤ کۆمپانیای مووشەک و بۆشایی ئاسمان ئینێرگا |
سویووز کەشتی بۆشایی (بە ڕووسی: Союз؛ بە واتا کوردییەکەی: یەکگرتووی) ناوی یەکێک لە خێزانەکانی کەشتی بۆشاییی ئاسمانی ڕووسییە. کەشتی ئاسمانی سویووز لە سەرەتاوە لەلایەن نووسینگەی دیزاین لە کۆمپانیای کۆرۆلیڤ بۆ مووشەک و بۆشایی ئاسمان بۆ بەرنامەی بۆشایی ئاسمانی سۆڤیەت لە شەستەکانی سەدەی بیستەمدا دیزاین کراوە. ئەمە بەشێک بوو لە بەرنامەی سۆڤیەت بۆ ناردنی مرۆڤ بۆ سەر مانگ. کەشتی ئاسمانی سویووز شوێنی کەشتی ئاسمانی پێشووی خۆی ڤۆسخۆدی گرتەوە. کەشتییەکانی سویووز تا ئەمڕۆش (ساڵی ٢٠١٨) لە گەشتە ئاسمانییەکاندا بەکاردەھێنرێن.
کەشتی ئاسمانی سویووز بە بەکارھێنانی مووشەکی ھەڵگری سویووز بۆ بۆشایی ئاسمان ھەڵدەدرێت، کە تا ئەمڕۆ (ساڵی ٢٠١٤) بە بەکارھێنراوترین و متمانەپێکراوترین مووشەکی ھەڵگر لە جیھاندا دادەنرێت.[١] [٢] دیزاینی مووشەکی سویووز پشتی بە دیزاینی کەشتی ڤۆستۆک بەستووە، کە ئەویش لە دیزاینەکەیدا پشتی بە مووشەکی بالیستیکی کیشوەربڕی سۆڤیەتی ئاڕ-٧ئەی سیمیۆرکا بەستبوو. کەشتییەکانی سویووز لە ناوەندی بۆشاییی بایکنور لە کازاخستان ھەڵدەدرێن.
کورتەیەکی مێژوویی
[دەستکاری]یەکەم گەشتی سویووز لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٦ بەبێ تاقم بوو. ئەرکی سویووز ١ بە یەکەم ئەرکی کەشتی سویووز دادەنرێت کە تاقمێکی مرۆڤی لەخۆگرتبوو، و لە ٢٣ی نیسانی ١٩٦٧ ھەڵدرا، بەڵام بەھۆی کێشەیەک لە پەرەشوتەکەوە تێکشکا، کە بووە ھۆی گیانلەدەستدانی کەشتیوانی ئاسمانی سۆڤیەت ڤلادیمیر کۆمارۆڤ. گەشتی دواتر بەبێ تاقم بوو. سویووز ٣ لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٨ ھەڵدرا، بەمەش بووە یەکەم ئەرکی سەرکەوتووی ئەم بەرنامەیە کە تاقمی مرۆڤی ھەبوو. گەشتی سویووز ١١ تاکە گەشت بوو دوای سویووز ١ کە تووشی ڕووداوێکی کوشندە بوو، کاتێک تاقمەکەی کە لە سێ کەس پێکھاتبوو گیانیان لەدەستدا، کاتێک پەستانی کابینەکە پێشوەختە (پێش قۆناغی گەڕانەوە بۆ زەوی) دابەزی. ئەوان تاکە مرۆڤن تا ئێستا کە لە سەرووی ھێڵی کارمانەوە گیانیان لەدەستداوە.[٣] سەرەڕای ئەم ڕووداوە سەرەتاییانە، سویووز بە شێوەیەکی بەرفراوان بە سەلامەتترین و کارامەترین کەشتی ئاسمانی لە جیھاندا دادەنرێت لە ڕووی تێچوونەوە، و ئەمەی بەھۆی مێژووی کارپێکردنی درێژی بێوێنەیەوە سەلماندووە.[٤] کەشتی ئاسمانی سویووز بۆ گواستنەوەی کەشتیوانانی ئاسمانی لە وێستگە ئاسمانییەکانی سۆڤیەت سالیووت (و دواتر میر) و بۆیان بەکارھێنراوە. ئێستا بۆ گواستنەوە لە وێستگەی ئاسمانی نێونەتەوەیی (ئاى ئێس ئێس) و بۆی بەکاردەھێنرێت. بەلایەنی کەمەوە ھەمیشە یەک کەشتی جۆری سویووز بە وێستگەی ئاسمانی نێونەتەوەییەوە بەستراوەتەوە بۆ بەکارھێنانی وەک کەشتی ھەڵاتن لە حاڵەتی فریاگوزاریدا. وا بڕیارە کەشتی ئاسمانی ئۆڕڵ کە شەش کەس لەخۆدەگرێت، شوێنی کەشتی سویووز بگرێتەوە.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ http://www.esa.int/Our_Activities/Launchers/Launch_vehicles/Soyuz
- ↑ https://www.bbc.com/news/science-environment-25032527%5B%5D
- ↑ https://www.nasa.gov/feature/50-years-ago-the-crew-of-soyuz-11-perishes-during-reentry%5B%5D
- ↑ https://arstechnica.com/science/2015/11/the-best-and-safest-rocket-and-spacecraft-that-money-can-buy-soyuz/
- ↑ https://www.russianspaceweb.com/ptk.html