بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سوڵتان عەبدوڵڵا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سوڵتان عەبدوڵڵا
Sultan Abdullah - السلطان عبد اللە
Map
گوندی سوڵتان عەبدوڵڵا
سوڵتان عەبدوڵڵا is located in ھەرێمی کوردستان
سوڵتان عەبدوڵڵا
سوڵتان عەبدوڵڵا
سوڵتان عەبدوڵڵا is located in عێراق
سوڵتان عەبدوڵڵا
سوڵتان عەبدوڵڵا
جێگە لە عێراقدا
سوڵتان عەبدوڵڵا is located in ئاسیا
سوڵتان عەبدوڵڵا
سوڵتان عەبدوڵڵا
جێگە لە ئاسیادا
پۆتانەکان: 35°52′52″N 43°23′23″E / 35.88101°N 43.38967°E / 35.88101; 43.38967پۆتانەکان: 35°52′52″N 43°23′23″E / 35.88101°N 43.38967°E / 35.88101; 43.38967
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگانەینەوا
قەزامووسڵ
ناحیەناحیەی قەیارە
بەرزایی
١٩١ مەتر (٦٢٧ پێ)
زمان و ئایین
  زمانعەرەبی
  ئایینئیسلام(سوننە)
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
  ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

سوڵتان عەبدوڵڵا (بە عەرەبی: السلطان عبد اللە، ئینگلیزی: Sultan Abdullah)[١] گوندێکە لە ناحیەی قەیارە لە قەزای مووسڵ لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری عێراق.[٢] سوڵتان عەبدوڵڵا دەکەوێتە ڕۆژاوای باشووری کوردستان.[٣][٤] ھەروەھا دەکەوێتە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق. گوندەکە بە دووری ٢٢ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژھەڵاتی قەیارە ھەڵکەوتووە. ھەروەھا دەکەوێتە نزیک ڕووباری دیجلە.[٥]

گوندی سوڵتان عەبدوڵڵا، زۆربەی خانووەکانی گوندەکە بیناسازی مۆدێرن و ھەندێکیان لە قوڕ دروستکراون. ھۆکاری ناونانی ئەو ناوە، وەک خەڵک دەڵێن، دەگەڕێتەوە بۆ ئیمامی عەبدوڵڵا کوڕی عومەر، بەڵام ئەمە ڕاست نییە، وەک چۆن ئیمام عەبدوڵڵا بن عومەر لە مەککە لە مردووە و بە خاک سپێردراوە. وا دیارە ئەم ئیمامە عەبدوڵڵای کوڕی عومەری کوڕی عەبدولعەزیزە. نازناوەکەی ئەبو عەبدولڕەحمان بوو، یەکێک بوو لە زاھیدترین کەسەکانی سەردەمی خۆی و دڵسۆزترین کەس بوو بۆ عیبادەت و ڕەچاوکردنی. گۆڕە بەرزەکەی لە لای ڕۆژھەڵاتی دیجلەیە، لەسەر شاخێکە کە ڕووی لە دوو کەنارەکەی کردووە، لەودیو زێی گەورە، دوو قۆناغ لە مووسڵەوە دوورە. خاوەنی مەزارگەیەکی دێرین و بەڕێزە، کە موسڵمانان زۆر سەردانی دەکەن و داوای نیعمەتی لێ دەکەن.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]