سوڵتان سەھاک
سوڵتان سەھاک یان سوڵتان ئیسحاق دامەزرێنەری ئایینی یارییە کە گەلی یارسان یان کاکەییەکان (١٢٧٦-١٣٩٥زایینی) بڕوایان پێیە و سوڵتان سەھاک بە سوڵتانی ڕاستەقینە و خاوەنی ڕێز ناسراوە و یارسان ئەو بە ڕووی ڕاستەقینەی حەقیقەت دەناسن. [١] سوڵتان سەھاک کوردە و لە کۆتاییەکانی سەدەی حەوتی کۆچی (١٢٧٦ زایینی) لە ناحیەی بەرزنجەی سەر بە قەزای سەید سادقی پارێزگای سلێمانیدا لە دایکبووە باوکی ناوی شێخ عیسایە و دایکی ناوی ڕەزبار خاتوونە کە کچی حوسەین بەگی جەڵد بووە کە ئەوکات ڕێبەر و دامەزرێنەری ڕێبازی قادرییەکان بوو. باوکی تەکیە و موریدی ھەبووە و ھەر زوو لەگەڵ باوکی ڕێک نەکەوتوون و ئەو ناوچەی بەرزنجەی جێ ھێشتووە و ڕووی لە گوندی شێخان-ی کوردستانی ئێران کردووە و لەوێ نیشتەجێ بووە.[١][٢]
ھەندێک سەرچاوە دەڵێن سوڵتان سەھاک بە نەسەب دەچێتەوە سەر ئیمام مووسا کازمی شیعەکان.[١][٣]