سوڕاقە کوڕی مالیک
| سوڕاقە کوڕی مالیک | |
|---|---|
| بە عەرەبی: سراقة بن مالك | |
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ٠٦٠٠ نیمچەدوورگەی عەرەبی، عەرەبستانی سعوودی |
| مردن | ١ی کانوونی دووەمی ٦٤٥ (٤٥ ساڵ ژیاوە) |
| بەشێکە لە | ھاوەڵان |
| پیشە | شاعیر |
| ئایین | ئیسلام |
| دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون |
سووڕاقە کوڕی مالیکی کوڕی جەعشەمی کینانی (بە عەرەبی: سراقة بن مالک بن جعشم الکنانی) ئەندامی ھۆزی کینانە بووە کە موسڵمان بووە و یەکێک بووە لە ھاوەڵان.[١]
ژیان
[دەستکاری]کاتێک پێغەمبەر محەممەد و ئەبووبەکر لە مەککە ھەڵھاتن، قوڕەیش پاداشتی ١٠٠ وشتری ڕاگەیاند بۆ ھەر کەسێک کە شوێنیان بکەوێت و دەستگیریان بکا.[٢]
سوڕاقە سەرکەوتوو بوو لە دۆزینەوەیان، بەڵام ھەر کە چاوی لێیان بوو، ڕێوڕەسمی عەرەبی بڕیاردانی بە بەکارھێنانی کەوان و تیر ئەنجامدا. ئەنجامەکەی ئەوە بوو کە ھەر سێ جارەکە دەرئەنجامەکە نەرێنی بوو و دوای جاری سێیەم ھەوڵیدا بەدوایاندا بگەڕێت بەڵام قاچی ئەسپەکەی سووراقە نوقم بوو لەناو خۆڵدا. دواتر سوڕاقە داوای لە پێغەمبەر کرد بوەستێت و دوعای چاکەی بۆ بکات و لە بەرامبەردا بەڵێنیدا کە کەسانی تر لە ڕاوەدوونانی ئەوان ڕابگرێت.[٣][٤][٥]
لە ڕێگای گەڕانەوەدا ھەر کاتێک کەسێکی ناسی کە بەدوای پێغەمبەردا دەگەڕا، دەیگوت: «من لێرە بە بەدوایدا گەڕام بەڵام ھیچم دەستنەکەوت». ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی ھەرکەسێک بەدوای پێغەمبەر و ئەبووبەکردا دەگەڕا بگەڕێتەوە.[٣]
مردن
[دەستکاری]سوڕاقە لە ساڵی ٦٤٤ لە سەردەمی خەلافەتی عوسمانی کوڕی عەفان کۆچی دوایی کردووە. ھەروەھا دەوترێت دوای عوسمان کۆچی دوایی کردووە.[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «ص494 - كتاب السيرة النبوية في ضوء القرآن والسنة - إسلام سراقة - المكتبة الشاملة». shamela.ws. لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «ص491 - كتاب السيرة النبوية في ضوء القرآن والسنة - قصة سراقة بن مالك بن جعشم المدلجي - المكتبة الشاملة». shamela.ws. لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- 1 2 «Sahih al-Bukhari 3615 - Virtues and Merits of the Prophet (pbuh) and his Companions - كتاب المناقب - Sunnah.com - Sayings and Teachings of Prophet Muhammad (صلى الله عليه و سلم)». sunnah.com. لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:0» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ↑ «Sahih al-Bukhari 3908 - Merits of the Helpers in Madinah (Ansaar) - كتاب مناقب الأنصار - Sunnah.com - Sayings and Teachings of Prophet Muhammad (صلى الله عليه و سلم)». sunnah.com. لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Sahih Muslim 2009b - The Book of Drinks - كتاب الأشربة - Sunnah.com - Sayings and Teachings of Prophet Muhammad (صلى الله عليه و سلم)». sunnah.com. لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «ص111 - كتاب تاريخ مولد العلماء ووفياتهم - سنة أربع وعشرين - المكتبة الشاملة». shamela.ws. لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.