سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی
سپاه پاسداران انقلاب اسلامی
نیشان
ئاڵاکان
دامەزراندن٢٨ی شوباتی ١٩٧٩ (1979-02-28) (سازبوون)[١]
٢٢ی نیسانی ١٩٧٩ (دامەزران)
لقەکانی خزمەت
بارەگاتاران، ئێران
سەرکردایەتی
فەرماندەی باڵاحوسێن سەلامی
فەرماندەکانی لەقەکانی تر
هێز
زۆرەملێی≈٥٠٫٠٠٠ (٢٠١٩)، زیاتر لە ھێزە چالاکەکانی بەسیج وەردەگیرێن[٢]
ئەندامی چالاک≈١٩٠٫٠٠٠ (٢٠٢٠)[٣]
≈٤٠٫٠٠٠ ھێزە نیمچەسەربازییەکان (٢٠٢٠)[٣]
خەرجی
بووودجە٦.٩٦$ بلیۆن (٢٠٢٠)[٤]
وتاری هاوپەیوەند
مێژووشەڕی ئێران و عێراق
سەربزێویی ١٩٧٩ی کوردان
شەڕی ناوخۆییی لوبنان[٥]
شۆڕشی ٢٠٠١ی ھەرات
یاخیبوونی بەلۆچستان
شەڕی ٢٠٠٦ی لوبنان
تێکھەڵچوونی ئێران و پژاک
شەڕی ناوخۆییی سووریا
شەڕی ناوخۆییی عێراق
شەڕی دژی داعش

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی (بە فارسی: سپاه پاسداران انقلاب اسلامی) بە کورتی ئەوترێ سپای پاسداران یان سپا، ڕێکخراوێکی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە ڕاستەوخۆ لە ژێر فەرمانی سەرۆکی شۆڕش دایە. ئەو ئۆرگانە بە فەرمانی خومەینی بۆ شۆرای شوڕشی ئیسلامی، لە دووی گولانی ١٣٥٨ی ھەتاوی بەرامبەر بە ٢٢ ی ئاپریل ی ١٩٧٩ دا دامەزرا و شۆرای شۆڕشی ئیسلامی بە دامەزراندنی شۆرای فەرماندەری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ھەنگاوێکی بنەمایی بۆ ڕێکخستنی ئەو ڕێکخراوەیە دانا.[٦] سپای پاسداران بە ھۆی بەشداری لە سەرکوتی ناڕازیان و دەست تێدا ھەبوون لە کارە تیرۆریستییەکانی دەرەوەی وڵات، لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە کەوتووەتە پێڕستی تیرۆرەوە.

یاسای بنەمایی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سپا ئەڵێ: سپای پاسداران کە ھەر لە ڕۆژە سەرەتایییەکانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە پێکھاتووە، بۆ درێژە دان بە ڕۆڵی خۆی بۆ پاراستنی شۆڕشی ئیسلامی و دەسکەوتەکانی ھەر دەمێنێتەوە. سنووری ئەرکەکان و چوارچێوەی بەرپرسیارێتی ئەم سپایە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەرک و چوارچێوەی بەرپرسیارێتی ھێزە چەکدارەکانی دیکەدا وێڕای پێداگری لە سەر ھاوکاری و ھاوئاھەنگی برایانە لە نێوانیاندا، لە لایەن یاساوە دیاری دەکرێ.ئەم گروپە منداڵکوژێکی لێهاتوون

لقەکان و سەرکردایەتی[دەستکاری]

دوا بە دوای ھاتنە سەرکاری محەممەد عەلی جەعفەری وەکۆ فەرماندەری ئەو دامەزراوەیە لە ساڵی ١٣٨٦ی ھەتاوی دا، ھەندێک نۆێکاری لە سپا دا ھاتە گٶڕێ. بەشێکی ئەو نۆێکارییانە بریتی بوون لە پێکھێنانی ڕێکخراوەی بەسیجی موستەزعەفین و ڕێکخراوەی ھەواڵگرێ سپای پاسداران و پێکھاتنی ٣١ سپای پارێزگایی بوو.

لقەکان و سەرکردایەتی
ھێزی قودس (سپای قودس)
نەزانراوە
بەسیج
١١٬٠٠٠٬٠٠٠ ئەندام (ئەژماری ساڵی ٢٠٠٥)
ھێزی دەریایی سپای پاسداران
٢٠٠٠٠ ئەندام (ئەژماری ساڵی ٢٠٠٥)
ھێزی ئاسمانیی سپای پاسداران
نەزانراوە
فەرماندەری گشتی
کۆنۆنێل محەممەد عەلی جەعفەری

چالاکیی ئابووری[دەستکاری]

بە ھێندێک لێکۆڵینەوە، سپای پاسداران لە دوای شەڕی ئێران و عێراقەوە تا ئێستا بە بەستنی زیاتر لە ٧٦٥٠ ڕێککەوتنامە لە ڕێگای دامەزراوەکانی سەر بە خۆیەوە چالاکی بەرفراوانی لە بۆاری ئابووری دا ھەبووە. بە ھۆی سنووربەندگەرایی کۆمپانیاکانی سەر بە سپا وەکۆ قەرارگای خاتەم ئەلئەنبیا لە جێ بە جێ کردنی پرۆژە نەوتییەکاندا، کۆمپانیا گەورەکانی وەکۆ سازە و ناموەران مەیدانیان بە جێ ھێشتوھ.

ئەم دامەزراوەیە لە بۆاری نەوت، گاز، ڕێگا و بان، بەربەست دروستکردن، توونێل درۆستکردن، جووتیاری، گەیاندن (وەکۆ خاوەنبەشی سەرەکی کۆمپانیای پەیوەندییەکانی ئێران)، بینا دروستکردن و تەنانەت لە بواری نەشتەرگەری پزیشکیدا بەشدارییەکی بەر چاوی ھەیە. ھەر وەھا ٤٥٪ بەشەکانی کۆمپانیای بەھمەنی بەرھەمھێنەری ئۆتۆمبیلی مەزدای لە دەست دایە. ھەر وەھا دەگوترێ کە بە قاچاخ بردنی بەنزینی بەشبەشێن کراو لە ڕێگای پارێزگای ھۆرمۆزگان و لە ژێر چاودێری ژمارەیەک لە فەرماندەرانی سپا دا ئەنجام ئەبێت.

نموونەی چالاکییەکان[دەستکاری]

  • لە مانگی مارسی ٢٠١٠ دا تۆڕێکی سپیکەری پارە لە وڵاتانی عەرەبی دا کە بۆ سپا کاریان دەکرد لە لایەن بەرپرسانی بەحرەین و کووەیتەوە ئاشکرا کران. ئەو پارەیە لە ڕێگای بە قاچاخ بردنی مادە ھۆشبەرەکانەوە بە دەست دەھات.
  • ڕێکەوتننامەی ١٬٣ میلیارد دۆلاری بۆ درۆستکردنی ھێڵی گازی نێوان ئێران و پاکستاندا.
  • ڕێکەوتنی ٢٬٣ میلیارد دۆلاری بۆ پەرەدانی مەیدانێکی گازی لە کەنداوی فارسدا.
  • ڕێکەوتنی ١٬٣ میلیارد دۆلاری بۆ درۆستکردنی ھێڵی گاز لە ناوچەی عەسلەوییەوە بۆ ئێرانشار لە پارێزگای سیستان و بەلۆچستاندا.
  • وەرگرتنی وامی گەورە بە بەرھەمێکی کەم لە لایەن سپاوە لە بانکی میللیدا.

گرووپی تیرۆریستی[دەستکاری]

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ھەتا ئێستا لەلایەن ھەندێک وڵاتەوە لە پێڕستی چەکدارە تیرۆریستییەکان جێی گرتووە. یەکەم وڵاتانێک کە سپای پاسدارانیان لە پێڕستە تیرۆریستییەکانی خۆیان ھاویشت بەحرەین و عەرەبستانی سعوودی بوون.[٧] ھەروەھا ویلایەتە یەکگرتووەکان لە نیسانی ساڵی ٢٠١٩ سپای پاسدارانی لە پێڕستی تیرۆریستییەکانی خۆی ھاویشت.[٨][٩] دواتر کەنەدا لە تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵ سپای پاسدارانی لەدوای دەنگدان لە پەرلەمان بردە ناو پێڕستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەو وڵاتە.[١٠]

ھەتا ئێستا ئەم وڵاتانە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە گرووپێکی تیرۆریستی دەناسن.[١١]

وڵات کات
 بەحرەین ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨[٧]
 عەرەبستانی سعوودی
 ویلایەتە یەکگرتووەکان ١٥ی نیسانی ٢٠١٩[٨]
 کەنەدا ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩[١٠]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "سپاه ۳۶ ساله شد" (بە فارسی). Iranian Students News Agency. 24 April 2015.
  2. ^ Golkar, Saeid (February 2019), "The Supreme Leader and the Guard: Civil-Military Relations and Regime Survival in Iran" (PDF), The Washington Institute for Near East Policy (Policy Watch), no. 58, p. 3, retrieved 16ی Februaryی 2021 {{citation}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا The International Institute of Strategic Studies (IISS) (2020). "Middle East and North Africa". The Military Balance 2020. Vol. 120. Routledge. pp. 348–352. doi:10.1080/04597222.2020.1707968. ISBN 9780367466398. S2CID 219624897.
  4. ^ Rome, Henry (17 June 2020), "Iran's Defense Spending", The Iran Primer, The United States Institute for Peace
  5. ^ Ostovar, Afshon P. (2009). "Guardians of the Islamic/muslim Revolution Ideology, Politics, and the Development of Military Power in Iran (1979–2009)" (PhD Thesis). University of Michigan. Retrieved 26 July 2013.
  6. ^ شەرەفی, سمایل. "وێستگەکانی سپای پاسداران لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست". کوردستان و کورد. Retrieved 9/4/2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  7. ^ ئ ا "Saudi, Bahrain add Iran's Revolutionary Guards to terrorism lists". Reuters (بە ئینگلیزی). 23 October 2018. Archived from the original on 8 April 2019. Retrieved 8 April 2019.
  8. ^ ئ ا Brice, Makini (2019-04-15). "U.S. officially designates Iran's Revolutionary Guards a terrorist group". Reuters (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 16 April 2019. Retrieved 2019-04-16.
  9. ^ https://kurdistanukurd.com/?p=42188 کوردستان و کورد: ململانێی ئێران و ئەمریکا و سپای پاسداران لە لیستی ڕەشی تیرۆردا
  10. ^ ئ ا پارلمان کانادا سپاه پاسداران ایران را در لیست گروه‌های «تروریستی» قرار داد(فارسی). العربیة نت (لە ڕێکەوتی 2019-10-02). سەردان لە ڕێکەوتی 2019-10-02.
  11. ^ Eqbali, Aresu (8 April 2019). "Iran Labels U.S. Central Command a Terrorist Organization". The Wall Street Journal. Archived from the original on 9 May 2019.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]