سوپای ناوەندی (تورکیا)
| سوپای ناوەندی | |
|---|---|
| دامەزراندن | کانوونی یەکەمی ١٩٢٠ |
| هەڵوەشاندنەوە | ٨ی شوباتی ١٩٢٢ |
| سەرکردایەتی | |
| ئەمیندار | نوورەددین پاشا کازم قەرەبەکر |
| هێز | |
| تەمەنی سەربازی | بەنزیکەیی ٢ ساڵ |
| ئەندامی چالاک | ٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٠ - ٨ی شوباتی ١٩٢٢ |
سوپای ناوەندی (تورکی مۆدێرن: Merkez Ordusu) یەکێک بوو لە سوپای مەیدانی سوپای ئەنجوومەنی نیشتمانیی گەورە لە کاتی شەڕی سەربەخۆییی تورکیا. لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٢٠ چاڵاکبوو و لە ٢٨ی شوباتی ١٩٢٢ ناچاڵاک بووە.[١]
مێژوو
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٢٠ کۆمەڵێک یۆنانیی پۆنتیک ھێرشیان دەکردە سەر گوند و کێڵگە مسوڵمانەکان بەدرێژاییی کەنارەکانی دەریای ڕەشی تورکیا.[١] بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەمە، سوپای ناوەندی دامەزرا، بە فەرماندەییی ژەنەڕاڵ نورەددین پاشا، لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٢٠، کە بارەگاکەی لە ئاماسیا بوو.[١] سوپاکە سەرەتا ھێزی نزیکەی ١٠ ھەزار پیاوی ھەبوو کە لەم یەکانەدا ڕێکخراو بوون:
- فیرقەی پێنجەمی قەوقاز
- فیرقەی ١٥
- فیرقەی ١٤ی سوارە، کە پێکھاتووە لە:
- لیوای ٢٧ی سوارە
- لیوای ٢٨ی سوارە
- لیوای ١٣ی سەربەخۆی سوارە
- سێ یەکەی میلیشیای بە قەبارە.[١]
فیرقەی ٥ی قەوقاز و فیرقەی ١٥ پێشتر بەشێک بوون لە فەیلەقی سێیەمی سوپای عوسمانی.
نورەددین بەرپرسیارێتیی ناوچەکەی پێدرا لە سینۆپ ڕۆژئاوا تا ترابزۆن بەدرێژاییی کەنارەکانی دەریای ڕەش، و لە ناوخۆدا تا چۆروم و ئاماسیا و سێواس.[١] دەسەڵاتی نزیکەی بێ سنووری پێدرا بۆ سەرکوتکردنی ڕاپەڕینەکان.[١] لە سەرەتاوە ناوبانگێکی تووندی ھەبوو، لە سەرەتای شوباتی ساڵی ١٩٢١ دەستی پێکرد و وای لە پیاوەکانی کرد ھاوڵاتیانی مەدەنیی یۆنانیی پۆنتیک بکوژن و برینداریان بکەن و ماڵەکانیان بسوتێنن.[١] لە ١٢ی حوزەیران فەرمانی گواستنەوەی ھەموو یۆنانییەکان لە کەناراوەکانەوە بۆ ناوخۆ دەرچوو، لە ١٦ی حوزەیران سوپای ناوەندی ئاگادارکرایەوە.[٢] ھەروەھا نورەددین سەرکردایەتیی ٣٠٠٠ سوارەی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕاپەڕینی قۆچگریی کورد.[٣] یاخیبوونەکە تا ٢٤ی نیسان وەستێنرا.[٣]
لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٢١ ھەر سێ فیرقەکە گواسترانەوە بۆ فەرماندەییی بەرەی ڕۆژئاوا؛ لە شوێنی ئەوان، سوپای ناوەندی دوو فیرقەی نوێی وەرگرت، ١٠ی لە سامسون و ١٦ لە ئاماسیا.[١] لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا، نورەددین یەکە بە ئەزموونەکانی زیاتری لەدەستدا بۆ فەرماندەییی بەرەی ڕۆژئاوا، لە ھەمان کاتدا لە بەرامبەردا پێکھاتەی نوێ و تاقینەکراوی وەرگرت.[١] سەرەڕای ئەوەش، ڕاپەڕینەکان لە بنەڕەتدا لە پاییزی ساڵی ١٩٢١ سەرکوتکران.[١]
نورەددین لە 3[٣] یان ٨[١]ی تشرینی دووەمی ئەو ساڵەدا لەلایەن ئەنجوومەنی نیشتمانیی گەورەوە لە فەرماندەیی دوورخرایەوە و وەبیریھێنایەوە کە ڕووبەڕووی دادگاییکردنەوە بێتەوە بەھۆی تاکتیکە تووندەکانی لە کۆتاییھێنان بە ڕاپەڕینی قۆچگری.[٣] لە لایەن مستەفا کەمال ئاتاتورکەوە چاوپۆشکراوە و پارێزراوە لە دادگاییکردن.[٣] جێگرەوەی نورەددین وەک فەرماندەی سوپای ناوەندی ژەنەڕاڵ کازم قەرەبەکر بوو.[١]
حکوومەتی تورکیا لە ٢٨ی شوباتی ١٩٢٢ سوپای ناوەندیی ناچاڵاک کرد.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 13 Erickson، Edward J. The Turkish War of Independence: a military history, 1919–1923. Praeger. لاپەڕە ٩١-٩٣. ژپنک ٩٧٨-١-٤٤٠٨-٧٨٤١-١. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Erickson» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ↑ Shirinian، George N. (ed.). The Greek Genocide,. Asia Minor and Pontos Hellenic Research Centre. لاپەڕە ١٢-١٤. ژپنک ٩٧٨-١-٧٩٢٣-٠٣٥١-٧.
- 1 2 3 4 5 Mango، Andrew (١٩٩٩). Atatürk. John Murray. ژپنک ٩٧٨-٠-٧١٩٥-٦٥٩٢-٢. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Mango» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا