سیخوڕ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سووچەڕەوە ڕەوانە کراوە)

سیخوڕ یان سووچەڕ گیانەوەرێکە لە کاوێژکەرە مەمکدارەکان (شیردەرەکان) لەشی بە بە تیر داپۆشراوە کەپێی ئەڵین (سنگ) لەکاتی خەتەردا دەتوانێت لەو تیرانەی لەشی سوود وەرگریت بۆ بەرگریکردن لەخۆی… ژیژکیش گیانەوەرێکە بەھەمان شیوەی سوچەر لەشی بەتیر پۆشراوە بەلام ئەندازەی ژیژک لە سوچەر بچووکترە و وەک سیخوڕ بەھێز نییە … ناوی زانستی ژیژک (Hystricomorpha) و سیخوڕیش (Erethizontidae) ... سیخوڕ وەک وتمان گیانەوەرێکە لەکاوێژکەرەکانە، درکەکان (تیر، سنگ) کانی سەر لەشی لەگیانەوەرەکانی تری جیا ئەکاتەوەو ئەو سنگانە لە نزیک ملییەوە باریک و درێژن و لەکاتێکدا ئەوەنە ئەوەشێنیت وەک میزڵدان گەورە دەبێتەوە وەک گیانەوەرێکی گەورە دیتە پێش چاو، بەلام سنگەکانی نزیکی پشتی کورت ترن و کەمێک ئەستوورترن بەئەڵقەی ڕەش و زەرد تارادەیەک ڕازێنراونەتەوە، سنگەکانی نزیکی کلکی کورت ترن و سپین..

ئەندازە: درێژی ئەم گیانەوەرە ٧٠ تا ٩٠ سانتی مەتر دەبێت و درێژترین سنگی ١٨ تا ٣٥ سانتی مەتر دەبێت و کێشی لە ١٧ تا ٢٥ کیلۆگرام ئەبیت…

شوێنی ژیان… لەزۆر جێگاکاندا ئەبینرین و دەژین بەتایبەت شوینە گشتییەکانی دارستان و کیوەکان و دەشت و بیابانەکان ھەندێک جاریش لە نزیک گوندەکان و زەوییە کشتوکاڵییەکان ئەبینریت.. بەزۆری لە قارەی ئاسیادایە و بەتایبەت لەناوچە سنوورییەکانی ئێران و ئازەربایجانی غەربی (ڕۆژاوا)..

ئەم گیانەوەرە شەوگەردە (بەشەو دەردەچیت بەزۆری) بەشێوەی تاک ئەژی و ھەندێک جار گرووپی خێزانیکیان لە لانەیەکدا پێکەوەن، بەپێچەوانەی ئەوەی کە ھەندێک بیروبۆچوون ھەیە کە گوایە سیخوڕ ناتوانێت تیرەکانی لەشی بھاوێت، بەڵام لەکاتێکدا ڕووبەڕووی ھێرشی گیانەوەران بیتەوە لەدواوە و لەتەنیشتەوە ھێرش دەکاتە سەر ئەو ئاژەڵانە بە تیرەکانی لەشی،

خواردن، لەھەموو جۆرەکانی ڕوەک گیاکان سود وەردەگریت، بەتایبەت بۆ خواردنی پیازی کێوی زەوی ھەڵئەدڕێت…

شێوەی زۆر بوون: لەساڵێکدا یەکجار زاوزێ دەکات و لەکاتی بارداری واتە ئاوس بوونی ١١٢ ڕۆژەو ١تا ٤ بێچووی دەبیت، درێژی تەمەنی سوچەر نزیکەی ١٥ ساڵ دەبێت .. بێچووەکانی بەموو داپۆشراون و چاویان کراوەیەو تا دوومانگی لەگەل دایکیان دەبن و لە ١ساڵیدا دەگەنە تەمەنی باڵغ بوون (پێگەیشتن) ...

ناوی ئەم گیانەوەرەش بە زمانی ئینگلیزی Porcupine ە و بەشیوەیەک بەپیی ئەو زانەش مانی بەرازی تیری یان تیغی دێت (خوک تیغی) بەفارسی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]