سووپەرنۆڤا

سووپەرنۆڤا یان نوێبوونەوەی مەزن تەقینی بەھێز و ڕووناکی ئەستێرەیەکە. سووپەرنۆڤا لە دوایین قۆناغی ئەستێرەیەکی مەزن دا ڕوو دەدا. تەنە بنەڕەتییەکە یان دادەڕمێ و دەبێ بە ئەستێرەیەکی نیوترۆنی یان کونەڕەشێک، یانیش بە تەواوی لە ناو دەچێ و تەمەستێرەیەکی بڵاوەبوو پێک دەھێنێ. ڕووناکیی سووپەرنۆڤایەک دەتوانرێ بە ڕووناکیی کاکێشانێک بەراورد بکرێ، ھەفتە تا چەند مانگێک بەردەوام دەبێ و بەرەبەرە کاڵ دەبێ.
پێشبینی دەکرێ ھەر ٦١ ساڵ جارێک سووپەرنۆڤایەک لە کاکێشانەکەمان دا ڕوو بدا، ئەگەرچی دوایین دانە سووپەرنۆڤای کێپلەر بوو کە لە ١٦٠٤ دا بینرا. سووپەرنۆڤای ئێس ئێن ١٩٨٧ ئەی ساڵی ١٩٨٧ لە ھەوری ماگێلانیی گەورە دا ڕووی دا. ساڵانە ھەزاران سووپەرنۆڤا لە کاکێشانە دوورەکان دا دەبینرێن.
ھۆی ڕوودانی سووپەرنۆڤا
[دەستکاری]
سووپەرنۆڤا ڕوودەدات کاتێک گۆڕانێک لە کڕۆک یان لە ناوەندی ئەستێرەکە پەیدادەبێت، گۆڕانەکە دەکرێت بە دوو شێوە بێت بەڵام ھەردووکیان ھەمان ئەنجامیان ھەیە ئەویش بوون بە سوپەرنۆڤا.
جۆری یەکەمی نوێبوونەوە مەزنەکان لە سیستمە ئەستێرەیییە دووانییەکان ڕوودەدات. ئەستێرە دووانییەکان دوو ئەستێرە لەخۆدەگرێت کە بە دەوری ھەمان خاڵدا دەسووڕێنەوە. یەکێک لە ئەستێرەکان، کورتەبنەی سپیی کاربۆن-ئوکسجینی، ماددە لەئەستێرە ھاوەڵەکەی دەدزێت. دواجار، کورتەبنە سپییەکە بڕێکی زۆر ماددە کۆدەکاتەوە. ھەبوونی بڕێکی زۆر ماددە وادەکات کە ئەستێرەکە بتەقێتەوە، بەمەش سووپەرنۆڤا ڕوودەدات.
جۆری دووەمی سووپەرنۆڤاکان لە کۆتاییی سووڕی ژیانی ئەستێرەیەک ڕوودەدات. کاتێک کە ئەستێرەکە سووتەمەنیی ناوەکی (ئەتۆمی) لێدەبڕێت، بەشێک لە بارستایییەکەی دەچێتەوە ناوەوە بەرەو کڕۆکەکەی. دواجار، کڕۆکەکە ھێندە زەبەلاح و قورس دەبێت بە ڕادەیەک کە ناتوانێت بەرگەی ھێزی کێشکردنی خۆی بگرێت. بۆیە کڕۆکەکەی دەڕووخێت، لە ئاکامدا تەقینەوەیەکی گەورەی لێدەبێتەوە کە ناسراوە بە سووپەرنۆڤا. ئەستێرە خۆجێیەکەی خۆمان (خۆر) تاکە ئەستێرەیەکە، بەڵام بارستاییی پێویستی نییە تاوەکو ببێت بە سووپەرنۆڤا.[٢]
پاش سووپەرنۆڤا
[دەستکاری]لەدوای نوێ بوونەوی مەزن چەقی ئەستێرە لەناوچووەکە دەچێتەوەیەک و ئەستێرەیەکی نوێ دروست دەکات، بارستاییی ئەو ئەستێرە نوێیە نزیکەی دوو ئەوەندەی بارستاییی خۆر دەبێت، و پاڵ بە تەنۆلکەکانی نێو کڕۆکی ئەستێرەکەوە دەنێت بۆ ئەوەی یەک بگرن بۆ دروستکردنی نیوترۆنەکان. و کاتێک ئەو ئەستێرەیەی کە ڕووخاوە بەھۆی ھێزی کێشکردنەوە تا ڕادەیەک ھەموو تەنۆلکەکانی دەکاتە نیوترۆن ئەو کات پێی دەوترێت ئەستێرەی نیوترۆنی. و ئەگەر ئەستێرە نیوترۆنییەکە گەردەلوولی بێت پێی دەوترێت پرتەکەری تیشکدەر کە گورزەیەک لە تیشک دەنێرێت بۆ بۆشاییی ئاسمان و ئەو شوێنە ڕادەماڵێت و ئەو گورزە تیشکە لەسەر زەوی بەھۆی تەلیسکۆپە ڕادیۆیییەکانەوە دەدۆزرێنەوە بە شێوەی پرتەی خێرا.

بەڵام ئەگەر چەقی ئەستێرە ڕووخاوەکە بارستایییەکی ھەبێت بگاتە سێ ئەوەندەی بارستاییی خۆر ئەوا ئەستێرەکە زیاتر دەچێتەوەیەک بەھۆی ھێزی کێشکردنەوە، ھێزی چوونەوەیەکەکە چەقی ئەستێرە چڕەکە تێکدەشکێنێت و لە شوێنەکەی کونەڕەشێک بەجێدەھێڵێت کە تەنێکی بارستە قەبە و چڕە تا پلەیەک تەنانەت ڕووناکیش کە خێراترین شتە لە گەردووندا ناتوانێت دەربازی ببێت لە ھێزی ڕاکێشانەکەی.[٣][٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ information@eso.org. «Artist's impression of supernova 1993J». www.spacetelescope.org (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ May، Sandra (١ی حوزەیرانی ٢٠١٥). «What Is a Supernova?». NASA. لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Andrea Thompson (٩ی شوباتی ٢٠١٨). «What Is a Supernova?». Space.com (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Murdin، Paul (٢٠١١). Supernovae. Lesley Murdin (چاپی 1st paperback ed). Cambridge, U.K.: Cambridge University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-١٨٩٧٩-٨. OCLC ٦٧١٧١٠٦٣١.
{{cite book}}:|edition=دەقی زیادەی ھەیە (یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]| ئەم فیزیک وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم گەردوون وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم دەربارەی چین وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |