سووسک سمۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سووسیکا سمۆەوە ڕەوانە کراوە)

سووسک سمۆ (بە کرمانجی: Sûsika Simo)، (لەدایکبووی ١٩٢٥ - مردووی ١٩٧٧) ژنە گۆرانیبێژی کوردی ئەرمەنستان بوو لە یەکێتیی سۆڤیەت. ئەو بەیەکەم دەنگبێژی ژن دادەنرێت لەناو کورد.[١]

ژیان[دەستکاری]

سووسیکا لە دایکببووی ١٩٢٥ لە گوندی میرەکێدا، ھەرێمی ئەلەگەز کۆماری سۆسیالیستیی ئەرمینیا، یەکێتیی سۆڤیەت. ئەو لە خێزانێکی کوردی ئێزدی پەنابەر بوو. لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا دەستی کرد بە گۆرانی گوتن. سووسیکا دەنگبێژیش بووە، ھەندێک جار بە دەنگبێژە سۆسیالیستییەکەی یەکێتیی سۆڤیەت دەناسرێتەوە. ئەو لە گۆڕەپانی سوور لە مۆسکۆ گۆرانی گوتووە. سووسیکا گۆرانییەکیشی بۆ شۆڕشی ڕووسیا و ڤلادیمێر لێنین وتووە بەناوی «لێنین ڕابوو، ئێمە ڕزگاربووین».[٢]

لە ساڵی ١٩٧٧، سووسیکا لە یەریڤان کۆچی دوایی کرد.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sûsika sings songs for women's struggle!". jinhaagency (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-14.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "Kızıl Meydan'ın sosyalist dengbeji: Sûsika Simo". Ekmek ve Gül (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2021-07-14.
  3. ^ DêrsimInfo (2021-07-14). "Sûsika Simo: Dengbêja kurda tewr verên a ke vejîya sahne". Dersiminfo.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-14.