سووزان ئەنتۆنی
سوزان بی ئەنتۆنی | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Susan Brownell Anthony | |
![]() | |
لەدایکبوون | ١٥ی شوباتی ١٨٢٠ Adams، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ١٣ی ئازاری ١٩٠٦ Rochester, New York، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٨٦ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Susan Anthony |
ھۆی مەرگ | سستبوونی دڵ، سیەسۆ |
شوێنی ناشتن | پاریس |
باوک | Daniel Anthony |
دایک | Lucy Read |
خوشک و برا | Daniel Read Anthony، Mary Stafford Anthony، Jacob Merritt Anthony |
ھاوسەر | بێ نرخ |
بواری کار | women's suffrage |
ئەندامی حیزبی | پارتی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان) |
ئەرشیڤەکان لە | Smith College، Rare Books, Special Collections, and Preservation, University of Rochester، Rare Books, Special Collections, and Preservation, University of Rochester |
ئەندامی | Daughters of the American Revolution |
خەڵاتەکان | National Women's Hall of Fame |
سوزان بی ئەنتۆنی (بە زمانی ئینگلیزی:Susan B. Anthony؛لە دایکبووی ١٥ی شووباتی ١٨٢٠ - مردووی ١٣ی ئازاری ١٩٠٦) ژنە چالاکوانی مافەکانی ژنان و ڕیفرۆرمخوازی ئەمریکی بوو.[١] ئەو ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە بزووتنەوەی مافی دەنگدانی ژنان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. جگە لە مافەکانی ژنان، ئەوا سوزان هەر لە ١٧ ساڵییەوە کاری لەسەر دژایەتیکردنی بەندایەتی دەکرد. لە ساڵی ١٨٥٨، بووە نوێنەری نیویۆرک لە کۆمەڵەی کۆمەڵگای ئەمریکیی بۆ دژایەتیکردنی کۆیلایەتی.[٢]
لە ساڵی ١٨٥١، لەگەڵ ئیلیزابێت کادی ستانتۆن بەیەکەوە هەنگاویان نا بۆ دامەزراندنی بزووتنەوەی گەشەپێدانی مافەکانی ژنان، ئەوان بەیەکەوە بۆ چەندی دەیە کاریان کرد لەڕێی بڵاوکردنەوەی کتێب و وتارەکانیان. لە ماوەی شەڕی ناوخۆییی ئەمریکا، یەکێتیی ژنانی دڵسۆزی نەتەوەییان دامەزراند کە لەدژی کۆیلایەتی چالاکییان هەبوو. ئەوان لە ساڵی ١٨٦٨، ڕۆژنامەیەکیشیان بەناوی شۆڕشەکە (The Revolution) بڵاودەکردەوە.[٣]
ئەو بۆ چەسپاندنی مافی دەنگدانی ژنان گەشتی بۆ چەندین ناوچەی ئەمریکا کرد، ساڵانە ٧٥ بۆ ١٠٠ وتاری لە شوێنە جیاجیاکان دەدا. بۆ ئەم پرسە بەشداریی لە چەندین کەمپەینن کرد. نەک لە ئاستی ئەمریکا، ئەو لە چالاکییە نێونەتەوەییەکانیش بۆ پرسی ژنان ڕۆڵی هەبوو.
سوزان بی ئەنتۆنی لە ڕۆژی ١٣ی ئازاری ١٩٠٦، لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.[٤]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Susan B. Anthony". rrlc.org. Retrieved 2021-02-25.
- ^ "Susan B. Anthony". National Women's History Museum (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-25.
- ^ "Susan B. Anthony | Biography, Accomplishments, Dollar, Suffrage, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-25.
- ^ Editors, History com. "Susan B. Anthony". HISTORY (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-25.
{{cite web}}
:|last=
has generic name (help)