سوورە
کەیڵب مەکلامب | |
|---|---|
سوورە | |
وێنەیەکی سوورە لە دوبەی | |
| لەدایکبوون | ٢٠٠٤ |
| نیشتەجێی | سلێمانی، ھەرێمی کوردستان (٢٠١٤–٢٠٢١) پەنەما (٢٠٢١–٢٠٢٣) کارۆلینای باکوور، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (٢٠٢٣–ئێستا) |
| نەتەوە | ئەمریکی |
| ناوەکانی تر | سوورە، ھەرێم |
| پیشە | ناوداری ئینتەرنێت، چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڤلۆگەر |
| چالاکبوون | ٢٠٢١–ئێستا |
| ئایین | مەسیحییەت |
| باوان |
|
| خێزان | دوو برا و یەک خوشک؛ ئەلایجا، لیام و ھۆپ |
| وێبگە | https://surakurd.com/ |

کەیڵب مەکلامب (بە ئینگلیزی: Caleb McLamb؛ لەدایکبووی ٢٠٠٤ لە کارۆلینای باکوور) ناسراو بە سوورە یان ھەرێم، ناوداری ئینتەرنێت، چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڤلۆگێرێکی ئەمریکییە کە زۆربەی بەرھەمەکانی بە زمانی کوردی لە ئینستاگرام و بەرنامەکانی تردا بڵاو دەکاتەوە.[١] ئەو ھەروەھا گۆرانییەکی کوردی بەناوی «دڵی شووشە» بڵاو کردووەتەوە.[٢]
ژیاننامە
[دەستکاری]
کەیڵب مەکلامب لە ساڵی ٢٠٠٤دا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایک بووە. ئەو لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ ٢٠٢١ لەگەڵ دایک و باوکی لە شاری سلێمانی لە کوردستان ژیاوە. بەھۆی ئەوەی نزیکەی ٧ ساڵان لە کوردستان ژیانی بەسەر بردووە، فێری زمانی کوردی بووە و لەگەڵ چاند و مێژووی کوردستان ئاشنا بووە.[٣] ئەو لە کوردستان ناوی خۆی گۆڕیوە بۆ ھەرێم، بەڵام زیاتر بە سوورە ناوبانگی دەرکرد. خۆی دەڵێت، خولیای ھونەر و مۆسیقای ھەیە، لەپاڵ ئەوەشدا دەیەوێت ببێتە ڤلۆگەرێکی سەرکەوتوو و بە ڤیدیۆکانی کوردستان بە جیھان بناسێنێت.[١] سوورە دەتوانێت بێجگە لە کوردی و ئینگلیزی، بە زمانی ئیسپانیش بدوێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 بڕوا کیانی (١٤ی شوباتی ٢٠٢٢). «چیرۆکی سوورە؛ لە ئەمریکا بە کوردی ڤیدیۆ تۆمار دەکات و دەڵێت بە پارەکەی دەگەڕێمەوە کوردستان». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «Caleb Sura McLamb Shatters Expectations with New Single 'Dli Shusha' – A Fusion of Love, Dance, and Kurdish Melody». topicapress.com. ٢ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «WHO AM I?». surakurd.com. لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- وێبگەی فەرمی
- سوورە لە ئینستاگرام
- سوورە لە یووتیووب
- سوورە لە تیک تۆک
- سوورە لە فەیسبووک
- سوورە[بەستەری مردوو] لە سناپچات
- سوورە لە سپاتیفای
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |