سوودەکانی تەنیا بوون (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سوودەکانی تەنیا بوون فیلمێکی درامای ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠١٢ لە نووسین و دەرھێنانی ستیڤن شاباسکی. سیناریۆی ئەم فیلمە لەسەر بنەمای ڕۆمانێکی ھەمان ناوە کە خودی شاباسکی نووسیویەتی. ڕووداوەکانی فیلمەکە لە ساڵی ١٩٩٢ ڕوودەدەن؛ لۆگان لێرمان لەم فیلمەدا وەک کوڕێکی ھەرزەکار بە ناوی چارلی کامینگز دەرکەوتووە کە تووشی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی بووە و لە کاتی ئەو نامانەی کە بۆ ھاوڕێ نەناسراوەکەی دەینێرێت؛ باسی ڕووداوەکانی ژیانی دەکات، بەتایبەتی ڕووداوەکانی ساڵی یەکەمی ئامادەیی. ئیما واتسۆن و ئێزرا میلەر و نینا دۆبرێڤ و پاوڵ ڕود و مای ویتمان و کەیت والش و دیلان ماکدێرمۆت و جۆنی سیمۆنس و میلانیا لینسکی و جۆن کوێسک لە ئەکتەرەکانی دیکەی فیلمەکەدان.

باسی دروستکردنی وەرگێڕانی فیلمی ڕۆمانی سوودەکانی خۆبەدەستەوەدان بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٩دا وروژێندرا. سەرەتا بڕیار بوو جۆن ھیوز سیناریۆی فیلمی وەرگێڕانەکە بنووسێت، بەڵام نەیتوانی ئەو کارە بکات و بۆ ماوەیەک فیلمەکە داخرا. کۆمپانیای میستەر ماد پێشنیاری کرد کە شاباسکی خۆی سیناریۆکە تەواو بکات. شاباسکی سیناریۆی فیلمەکەی نووسیوە و ھەروەھا وەک دەرھێنەر ھەڵبژێردرا. وێنەگرتنی ئەم فیلمە لە ٩ی ئایار دەستی پێکرد و لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١١ کۆتایی ھات. پێنسیلڤانیا و پیتسبورگ شوێنی سەرەکیی فیلمەکەن. دوای فیلمەکانی جیھانی جنۆکە و جونۆ، سوودەکانی تەنیا بوون سێیەم فیلمە دەربارەی کێشە و پرسەکانی ھەرزەکاران، کە لەلایەن جۆن مالکۆڤیچەوە بەرھەم ھێنراوە.[١][٢][٣][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The Perks of Being a Wallflower (film)". Box Office Mojo. IMDB. Retrieved April 14, 2013.
  2. ^ "Catching Up With The Perks of Being A Wallflower". Paste.com. Retrieved September 29, 2012.
  3. ^ "'Perks Of Being A Wallflower' updates plus filming locations in Pittsburgh May 9–13". Archived from the original on 3 اکتبر 2011. Retrieved May 12, 2011. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "A message from Emma". EmmaWatson.com. Archived from the original on May 9, 2011. Retrieved May 12, 2011. ٩ی ئایاری ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.