بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سولەیمان خانی ئەردەڵان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سولەیمان خانی ئەردەڵان لە ساڵی ١٦٣٧ تا ١٦٥٧ بەگلەربەگی ئەردەڵان ( پارێزگاری) کوردستان بووە.[١] لە ساڵی ١٦٣٦/١٦٣٧ شاری سنەی بنیاتناوە کە تا ساڵی ١٨٦٠ وەک پایتەختی میرنشینی ئەردەڵان مایەوە.[٢] ئامۆزای خان ئەحمەد خانی ئەردەڵان بووە کە پێشتر لە ساڵی ١٦١٧ تا ١٦٣٧ پارێزگاری کوردستان و ئەردەڵان بووە.[١] دوابەدوای پەیماننامەی زەھاو لە ساڵی ١٦٣٩، سولەیمان خان نیوەی ڕۆژئاوای پاوانەکەی لەدەستدا بە دەستی عوسمانییەکان کە بریتی بوون لە شارەزوور، قەرەداغ، قزڵجە، کەرکووک و ڕەواندز و ئامێدی و کۆیە و ھەریر و بەشی ڕۆژئاوای ھەورامان. وە سنوورەکەی بۆ سنووری سنە، مەریوان، ڕۆژھەڵاتی ھەورامان، بانە، سەقز، جوانڕۆ و بەشێک لە کۆنفیدڕاڵیی جاف سنووردار بوو.[١]

لە کۆتاییدا سولەیمان خان لەلایەن شا عەبباسی دووەمەوە لە کارەکەی دوورخرایەوە (ح. ١٦٤٢–١٦٦٦) بەھۆی پلاندانان بۆ ڕاپەڕین بە یارمەتیی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی.[٢] بۆ خۆراسان دوورخرایەوە بۆ مەشھەد، لە کاتێکدا کوڕە گەورەکەی کەلب عەلی خان ئەردەڵان کرا بە پارێزگاری نوێ.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 4 Floor 2008.
  2. 1 2 3 Yamaguchi 2021.

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  • Floor، Willem (٢٠٠٨). Titles and Emoluments in Safavid Iran: A Third Manual of Safavid Administration, by Mirza Naqi Nasiri. Washington, D.C.: Mage Publishers. ژپنک ٩٧٨-١٩٣٣٨٢٣٢٣٢.
  • Yamaguchi، Akihiko (٢٠٢١). «The Kurdish frontier under the Safavids». لە Matthee، Rudi (ed.). The Safavid World. Routledge. لاپەڕە ٥٥٦–٥٧١.

خوێندنەوەی زیاتر

[دەستکاری]