سولەیمانی حەلەبی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سولەیمانی حەلەبی

سليمان الحلبي
نەخشی سەردەمیانەی سولەیمانی حەلەبی
لەدایکبووننز. ١٧٧٧
مەرگنز. ١٨٠٠
پیشەخوێنکاری توێژینەوەی ئایینی
ناسراوە بەتیرۆرکردنی ژەنەراڵی فەڕەنسی ژان باپتیست کلیبەر

سولەیمانی حەلەبی (بە عەرەبی: سليمان الحلبي‎‎؛ ١٧٧٧ – ١٨٠٠) کوردێکی دانیشتووی شاری حەلەب بوو کە لە ساڵی ١٨٠٠ کوژرا بەھۆی کووشتنی ژەنەراڵی باڵای ھێزەکانی فەڕەنسا ژان باپتیست کلیبەر لە میسر کە ئەرکەکەی گرتبووە دەست دوای گەڕانەوەی ناپۆلیۆن بۆ فەڕەنسا. سولەیمان سزادرا بە سووتاندنی دەستەکانی تا ئێسکەکانی و دواتر کووشتنی بە ھەڵدڕین.[١]

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

سولەیمانی حەلەبی ساڵی ١٧٧٧ لە حەلەبی سووریا لەدایکبوو لە خێزانێکی کوردی بەناوی قوس قۆپار. باوکی بەناوی محەممەد ئەمین بازرگانی کەرە و زەیتوون بوو. ساڵی ١٧٩٧ باوکی سولەیمانی نارد بۆ میسر بۆ خوێندنی زانستی ئیسلامی لە زانکۆی ئەزھەر. مێژوونووس خەیرەدین ئەسەدی لە پەرتووکی موسوعە حلب المقارنە دەڵێت «سولەیمانی حەلەبی لەدایکبووی خێزانی وانسە بوو کە ئەوە لەلایەن چەندین شارەزاوە پشتڕاستکراوەتەوە ئەم خێزانە لە حەلەب ژیاون بەڵام ھەندێک شارەزاش پێیان وایە سولەیمان لە خێزانی ئۆسی شاری عەفرین بووە.» ساڵی ١٨٠٠ و لە تەمەنی ٢٣ ساڵی سولەیمان ژەنەڕاڵی فەڕەنسی ژان باپتیست کلیبەری تیرۆرکرد کە تازە شوێنی ناپۆلیۆن بۆناپارتی گرتبووەوە وەک ژەنەڕاڵی باڵای ھێزەکانی فەڕەنسا لە میسر. لەپێناو نزیک بوونەوە لە ژەنەڕاڵە فەڕەنسییەکە سولەیمان خۆی وەک سواڵکەرێک پیشان دا و دوای نزیک بوونەوە لێی بە چەقۆیەک ھێرشی کردە سەری.[١][٢][٣]

تیرۆرکردن و دادگایی و کووشتن[دەستکاری]

کووشتنی ژەنەراڵ کلیبەر لەلایەن سولەیمانی حەلەبی
دۆکیومێنتی سزادانی سولەیمانی حەلەبی بە عەرەبی

ڕۆژی ١٤ی حوزەیرانی ١٨٠٠ سولەیمانی حەلەبی لە ماڵی ژەنەڕاڵ کلیبەر نزیک بوویەوە لەشێوەی سواڵکەرێکدا و داوای بینینی ژەنەڕاڵەکەی کرد. کاتێک لێک نزیک بوونەوە کلیبەر دەستی درێژ کرد بۆ سولەیمان تاوەکو ماچی بکات لەبەرامبەر ھەندێک پارە بەڵام لە جیاتیدا سولەیمان ژەنەڕاڵەکەی بۆ خۆی ڕاکێشا بەتوندی و چوار جار بە چەقۆیەکی تیژ لێیدا. یەکێک لە ھاوەڵەکانی کلیبەر ھەوڵی دا بەرگری بکات بەڵام سولەیمان ئەویشی بریندار کرد گەرچی برینەکەی سەخت نەبوو.

سولەیمان خۆی شاردەوە لە پارکێکی نزیک بەڵام دۆزرایەوە لەلایەن سەربازانی فەڕەنسا لەگەڵ چەقۆکەی. سولەیمان دەستگیرکرا و ئەشکەنجە درا بەڵام ڕەتی کردەوە ھیچ پەیوەندییەکی ھەبێت بە شێخ عەبدوڵڵا شەرقاوی یان ھەر ڕێکخراوێکی دژ بە داگیرکاری فەڕەنسی لە میسر. سولەیمان دادگایی کرا و سزادرا بە ھەڵدڕین لە ڕۆژی ناشتنی ژەنەڕاڵ کلیبەر. پێش کووشتنی سولەیمان سەرجەم ئەو کەسانەی دیکە کە تاوەنبار کرابوون بە ھاودەستی لەگەڵ سولەیمان بەبەرچاویەوە سوتێنران و دواتر سەریان لە لاشەیان کرایەوە. دوای ئەوەی نۆرەی سولەیمان خۆی ھات دەستەکانی سوتێندران تا ئێسکەکانی دەستی بەدەرکەوتن و دواتر بە ھەڵدڕین کوژرا بەڵام بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر گیانی دەرنەچوو و بە ئازارەوە دەیناڵاند. دوای مردنی سەری سولەیمان لە لاشەی جیاکرایەوە و لەئێستادا کەلەسەری سولەیمان لەگەڵ چەقۆیەکەی لە پاریس نمایش دەکرێن و بە فەڕەنسی لەسەریان نووسراوە «تاوەنبار».[٤][٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "1800: Suleiman al-Halabi, assassin of General Kleber". executedtoday. June 17th, 2014. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)CS1 maint: url-status (link) ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ (Source in Arabic) http://www.aladeyat.org/other_files/Pdf/asadi.pdf ٧ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. page Nr.1574
  3. ^ Jeffry R. Halverson, Nathaniel Greenberg, Islamists of the Maghreb, Routledge, 2017 داڕێژە:Lire en ligne
  4. ^ داڕێژە:Article
  5. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..